سەرەکی » مانشێت (پەڕە 100)

مانشێت

دۆسێی جەنگی هواوی

لێرەوە هەموو ماجەراکانی تەنگژەكەی هواوی بزانە ئەم دوو توێیە چەند ئەگەرەكانی هەڵایسانی جەنگێك لەنێوان ئەمریكا ‌و ئێراندا خەڵكی سەرقاڵ كردووە، تەنگژەكەی نێوان كۆمپانیای هواوی ‌و گوگڵ-یش كەمتر خەڵكی بەخۆیەوە سەرقاڵ نەكردووە، ئەگەر ئەوەی یەكەمیان جەنگی سیاسی ‌و سەربازیی بێت و مەترسیی بۆسەر دۆخی ئابووریی هەبێت، ئەوا ئەمەی دووەمیان بەئاشكرا جەنگێكی ئابووریی نێوان كۆمپانیای هواوی ‌و چەند كۆمپانیایەكی زەبەلاحی دیكەی خۆرئاوایی ...

زیاتر »

پێنج رووداو به‌ڕێوه‌ن، ره‌نگه‌ جیهان بگۆڕن

ستیڤن م. واڵت و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید ستیڤن واڵت له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ گۆڤاری‌ فۆرین پۆلیسی‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌یان ساڵه‌ پسپۆڕانی‌ بواری‌ سیاسی‌ وه‌ك سامۆئێل هانتینگتۆن‌و رۆبه‌رت كابڵان‌و بێڵ مه‌كابن پێشبینییان كردووه‌ شارستانیی مرۆڤایه‌تی‌ به‌ره‌و پێكدادان ده‌چێت‌و چاوه‌ڕێی‌ ئه‌نجامی‌ باشی‌ لێ ناكرێت، ئه‌مڕۆش زۆر كه‌س هه‌ن پێیان وایه‌ دۆناڵد تره‌مپ كۆتایی به‌ دیموكراسی‌ ده‌هێنێت‌و جیهان به‌ره‌و ...

زیاتر »

کاریگەرییە خراپەکانی یاری ئەلیکترۆنی بۆ سەر کۆمەڵگا (پەپجی) بە نمونە

جەمال جەباری چاکە و خراپەکاریەکانی تەکنەلۆژیا ئەوەندە باس کراون وەکو ئەوەی کە بڵێن ماست سپی یە تۆش بڵێی جاکەس هەیە بڵێ ماست ڕەشە. بەڵام تاکو ئێستا نەمان بیستوە بڵێن باش بەکار هاتوە، بۆیە ڕۆژ دوای ڕۆژ تاوان و کارەساتی نوێ و ئۆڤەری تازەی بەرگوێمان دەکەوێ. لە نیوەڕۆیەکی گەرمی کاتژمێر سێ، یەکێک لەدەرگایدا نەمکردەوە چونکە پێم وایە لەوەرزی هاویناندا گەرهاوڕێیەک یاهەر ...

زیاتر »

فڕۆكه‌ی درۆن و رووماڵكردن له‌ئاسمانه‌وه‌

ئومێد عوسمان رۆژنامه‌وانی له‌ئاسمانه‌وه‌ كه‌ له‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی درۆنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كارئاسانی زۆری بۆ رۆژنامەنووسان ومیدیاكاران كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێراو پیشه‌ییانه‌تر كاری خۆیان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ وێنه‌گرتن له‌ئاسمانه‌وه‌ ئاسانتر بێت و خه‌رجییه‌كی كه‌متریشی بوێت، به‌تایبه‌تیش كاتێك له‌لایه‌ن كه‌ناڵ و په‌یامنێره‌كانه‌وه‌ له‌كاتی به‌رنامه‌ راسته‌وخۆكاندا یاخود له‌كاتی رووماڵكردنی رووداوه‌كان و دروستكردنی راپۆرته‌كاندا ئه‌م جۆره‌ فرۆكه‌یه‌ به‌كارده‌هێنرێت. فڕۆكه‌ی درۆن توانیویه‌تی پارێزگاری ...

زیاتر »

هیچ بیانوویەك نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە كەركوك

لە كۆبوونەوەی دوو رۆژی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرا و فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەران جەخت لە «بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك» دەكاتەوە. بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەرکوک دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز بە PUKmedia ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەراندا، فراكسیۆنی یەكێتی جەختی لەوەكردەوە كە پێویستە بەزووترین ...

زیاتر »

چایخانەی توڵەیتوڵە

ئەحمەد سەپان لەدیمەشقی پایتەختی سوریا، چایخانەی (توڵەیتوڵە)م دۆزییەوە، كە ساڵی 1975 چەند هەڤاڵێك، یەكەم بەیاننامەی دامەزراندنی (ی.ن.ك)یان تیادا نووسی‌و بڵاویانكردەوە. منیش، بۆ ئەوانەی لەوێ بوون، باسی مێژووی یەكێتی‌و مام‌و وەفای یەكێتی-م كرد بۆ سوریا، شاگەشكەبوون‌و زۆر رێزیان لێگرتم. بەتەمەنەكانیان بەمێژووی مام ئاشناو سەرسام بوون. ئیختیارێك وتی: با منیش بۆ وەفای تۆ شەرەفی ئەوەم پێ ببڕێ پارەی چایەكەت بۆ بدەم. چایچییە ...

زیاتر »

ژیاننامەی عەبدولڕه‌زاق عه‌زیز میرزا لە ئینسکلۆپیدیای یەکێتی دا

ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، له‌ دایكبوی ساڵی 1945ی به‌غدا، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ خوێندنگه‌یه‌كی فه‌یلییه‌كان و دواناوه‌ندیی له‌ خوێندنگه‌ی قه‌شه‌ یه‌سوعییه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له‌ به‌غدا ته‌واو كردووه‌ و دواتریش له‌ زانكۆی حیكمه‌ له‌ به‌غدا، ئه‌ده‌بی ئینگلیزیی خوێندووه‌. ژیانی سیاسی له‌ ساڵی 1959دا ده‌ستپێده‌كا، كاتێك له‌ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به‌ رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كرد و به‌ هۆی بچوكیی ته‌مه‌نییه‌وه‌ وه‌رگرتنی ...

زیاتر »

کۆڕێک بۆ بڵاوکردنەوەی پاشکۆی (شەهید نەجۆ) بەڕێوەچوو

سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ 12/6/2019 لەساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕی بڵاوکردنەوەی پاشکۆی (یادگار) کە تایبەت بوو بە(شەهید نەجۆ تێکۆشەری سنوورنەناس) بەڕێوەچوو. پاشکۆکە ساڵح بێچار ئامادەیکردووەو لەدووتووێی چەند لاپەڕەیەکدا کە ژیان و کارو خەباتی شەهید نەجۆی تێدا بڵاوکراوەتەوە کوردستانی نوێ چاپیکردووە. لەوبارەیەوە لەژمارەکانی داهاتووی کوردستانی نوێدا راپۆرتێک بڵاودەکرێتەوە.  24 جار بینراوە

زیاتر »

کۆڕێک دەربارەی ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران

بەشی هزرو میدیا بۆ لێکۆڵینەوە سەر بەمەکتەبی راگەیاندن، کۆڕێک بۆ بەڕێز فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازدەکات. کوڕەکە سەبارەت بە (ململانێی نێوان ئەمریکاو ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر عیراق و هەرێمی کوردستان) دەبێت. شوێن: ساڵۆنی کوردستانی نوێ کات: 10.30ی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە 16/6/2019  32 جار بینراوە

زیاتر »

نەجمەدین بیوک کایا (١٩٤٣-١٩٨٤)

ئا: ساڵح بێچار شەهید نەجمەدین بیوک کایا، ساڵی ١٩٤٣ لە گوندی کەرەهان لە قەزای سوێرگی سەر بە پارێزگای ئورفە، لە باکووری کوردستان لەدایکبووە. لە ئەدەبیاتی سیاسیدا ناسراوە بە (نەجۆ) و لە نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‌یشدا بە (سەلاح) ناسرابوو. پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری ئامەد، لە ساڵانی ١٩٦٦-١٩٧٠ لە کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەستەنبوڵ درێژەی دا بە ...

زیاتر »