سەرەکی » مانشێت (پەڕە 121)

مانشێت

كارەساتی ئێزدییەكان بە یاسایەك بە جینۆساید بناسێنن

نادیە موراد: خەڵاتەكە پێشكەش دەكەم بەهەموو قوربانییەكانی دەستی داعش دوێنێ لەبەغدا، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لەوتارێكدا لەڕێوڕەسمی رێزلێنان‌و پێشوازی لە خاتوو نادیە موراد چالاكوانی ئێزدی‌و خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی‌و باڵیۆزی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ نیازپاكی، داوای لەئەنجومەنی نوێنەران كرد كارەساتی 3ی ئابی ساڵی 2014 كە بەسەر ئێزدییەكاندا هات، بەیاسایەك بەتاوانی جینۆساید، بناسێنێت. گەیاندنی نەهامەتی‌و مەینەتیی خەڵكی عیراق بەجیهان لەڕێوڕەسمەكەدا، كە خانمی یەكەم ...

زیاتر »

پشكی هەرێم لە بودجەی عیراق بۆ (14 %) زیاد دەكرێت

یەكەی ئابووری و بازاڕ پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019ی عیراق لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری تێداكراوە‌و بەشە بودجەی هەرێم بۆ لەسەدا 14 زیادكراوە. هێشتا لای حكومەتە شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان ئاشكرایكردوە، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019ی عیراق هێشتا لای حكومەتە‌و گۆڕانكاری لە بڕگە‌و ماددەكانیدا ...

زیاتر »

رێزلێنان و وەفادارییەک بۆ زاناو ئەدیب پڕۆفیسۆر د.شاکیر خەصباک

بۆ خوێندنەوەی پاشکۆکە بە پی دی ئێف کلیک لەم لینکە بکە  4 جار بینراوە

زیاتر »

״هەڵوێست و دیدگای هاوبەش״

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی: لابردنی بەربەستەكان بۆ زیاتر بەرەوپێشەوەچوون لە چارەسەركردنی كێشەی كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان و هەموو ئەو با‌بەتانەی كە ناكۆكییان لەسەر هەیە دوێنێ لە هەولێر وەفدی باڵای هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ...

زیاتر »

دووتوێی سێبەرو سایە

لە ژمارەی ئەمرۆدا دووتوێی هەفتانەی کەلتوریی سێبەرو سایە هاورێی ئەمرۆی رۆژنامەی کوردستانی نوێیە بۆ خوێندنەوەی پاشکۆکە بە پی دی ئێف کلیک لەم لینکە بکە  8 جار بینراوە

زیاتر »

حەسیب ساڵح، سیمبولی تەلارسازیی و ئاوەدانی

حەسیب ساڵح ئەو پیاوە دڵسۆز و نیشتمان پەروەرەی ساڵانێكی زۆر وەكو ئەندازیار و وەكو بەڵێندەر خزمەتی ئەم وڵاتەی كردووە، ئەم ئەندازیارە دڵسۆزە كە خۆی كوردی كەركوكی كوردستانییە و لە سەرانسەری وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەت لە عیراق و هەرێمی كوردستان كەسێكی ناسراوبووە و خاوەنی كۆمەڵێك كارە یەك لەوانە ئوتێل سلێمانی پاڵاسە كە هێشتاش باڵەخانەیەكی جوان و تۆكمەیە و لەناوجەرگەی شاردا قوت ...

زیاتر »

شەپۆلێكی گەرمی گفتوگۆ روو لە هەرێم دەكات

ماوەیەكە كەشوهەوایەكی سارد و شەپۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە كە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێكەوتۆتەوە و لە بواری رێگەوبانیشدا هاتوچۆی نێوان چەندین ناوچەی جیا جیا پچڕاوە. لە شەوی رابردووتریشەوە شەپۆلێكی بەفربارین، پێنجوێن و ناوچە شاخاوی و كوێستانییەكانی گرتۆتەوە. كەشوهەوای سارد و گفتوگۆی گەرم لەم كەشوهەوا سارد و پچڕانی هاتوچۆی نێوان چەند ناوچەیەكی جیاجیادا بەهۆی ...

زیاتر »

كوردستانی نوێ رێز لە هەڵوێستەكانی د. شاكر خەصباك دەنێت

د. شاكر خەصباك نووسەرو ئەدیب ‌و زانای ناوداری بواری زانستی جوگرافیا و هەروەها شاسوارێكی شارەزا‌و پێشەنگی بواری ئەدەب بووە‌و لەڕشتەكانی چیرۆك ‌و رۆمان ‌و شانۆ‌و رەخنەدا، شوێن پەنجەی رەنگیداوەتەوەو خاوەنی 35 كتێبی بەنرخەو هەروەك یەكێكیش بووە لەو نووسەرو رووناكبیرە ناودارانەی لە ساڵانی پەنجاكانەوە بە راشكاوی بەرگریی لە مافە رەواكانی گەلی كوردستان كردووە و لەو سەردەمەدا داوای مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد ...

زیاتر »

شەراكەتی راستەقینە

مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەسەر بەشداریی یەكێتی لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە لە هەرێم و بەغدا كردەوە دوێنێ 8/12/2018، بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبوونەوەی ئاسایی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو. لە كۆبوونەوەكەدا، دواپێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان ‌و عیراق تاوتوێكران. دوای كۆبوونەوەكەش سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: گۆڕانكارییەكانی كوردستان و عیراق و ...

زیاتر »

هێلەگە زەردەکانی‌ فەرەنسا كین و چین؟

نازەنین عوسمان ئەو چەند رۆژەی‌ دوایی‌، لە دەنگ و باسەکان زۆر گوێمان لە باسی‌ خۆپێشاندان وتێکدەرەکانی‌ فەرەنسا دەبێت کە هێلەگێکی‌ زەردیان لەبەرە. ئەم هێلەگە لە 2008 بو بە یاسا کە ئەبێت هەمو شوفێرێک پێبێت و لەبەردەستی‌ دابێت لەناو هەر ئامێرێک کە لەسەر شەقامە کان بڕوا وەکو بارهەڵگرو ئۆتومبێل و ماتۆر هەتا ئەو ئوتومبێلانەی‌ کە پێویستیان بە پلاکی‌ ژمارە نیە، ئەو ...

زیاتر »