سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا (پەڕە 70)

دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا

كێ‌ موشكیلەكەی چییە؟

بە حیكمەتی رەبولعالەمین هەر كەسەو موشكیلەیەكی هەیە. مەسەلەن: × موشكیلەی فەرهاد ئەوەیە شیرینەكەی تاڵە. × حكومەت: هیچ شتێك نەماوە بیبرێ‌. × قوڕمساغ: بە ئاسانی ناناسرێتەوە. × میوان: ئەو شەوەی یاریی كلاسیكۆیە تەشریف دێنێ‌. × ئینسانی موحتەرەم: نازانێ‌ ئیحتیرامی هەموو كەس نەگرێ‌. × قسەكەری حیزب: قسەی تازەی پێنەماوە. × رۆشنبیر: بەدەست ئەقڵییەوە گیری خواردووە. × نالی: شاعیریشە و فولكەشە. × گورگ: ...

زیاتر »

میمۆكراسی

× قوربان من دوێنێ‌ شەو لە سەرجێگا… ـ هێواش نەگبەت.. ئەو دیو پڕە لە ئافرەت.. باسی سەرجێگای چی ئەكەی!! × بیرت بۆ شتی قۆڕ نەچێ‌ ئوستاز… من باسی عومر ئەكەم… دوێنێ‌ شەو لە سەرجێگا شتێكی سەیرم بۆ مەعلوم بوو. ـ چییە ئەو شتە سەیرەی كە عیلاقەی بەعومرەوە هەیە؟! پڕۆستاتە؟ × ئۆهۆوو.. پیاو ناوێرێ‌ هیچ بڵێ‌ یەكسەر یان ئەیبەیتەوە بۆ سیاسەت ...

زیاتر »

دیمەنەكانی كوردستان

(1) سواڵكەر: مامە گیان خێرت ئەگات شتێكم بەرێ‌. كابرا: وردەم پێ‌ نییە بەخوا. سواڵكەر: بێنە بۆت ورد ئەكەمەوە. ***** (2) باوك: قوربانتان بم ئەگەر مردم ئاڵای كوردستان بكەن بە كفنەكەم. كوڕ: بەساقەت بم باوكە گیان كە ئەوەندە نیشتمانپەروەریت. باوك: نیشتمانپەروەری چی رۆڵە؟.. ئەمەوێ‌ مەلائیكەتەكان بزانن لە چ جەهەنمێكەوە هاتووم. ***** (3) حیمایە: قوربان ئەم حەفتەیە قەیرانی تازە چیمان ئەبێ‌؟ مەسئول: ...

زیاتر »

بەچی؟… بەكێ‌؟

ورگن: قەرارم داوە ورگم تەواو دابەزێنم. برنجی كوردی: بەكێ‌؟ بە من؟! ***** وەزارەتی پەروەردە: بەم نزیكانە ئەگەینە ئاستی وڵاتانی ئەوروپا. باوكی تەلەبە: بەچی؟ بەم مەكتەبە داڕووخاوانە؟! ***** میرد: نەمرم ئەیكەم بە دوو ژن. ژن: بەچی؟ بە مەعاشە جوانەكەت؟! ***** عادیل عەبدولمەهدی: دوو ساڵی تر هەژاریی لە عیراقدا نامێنێ‌. عالەم: بەچی؟ بەم كابینە موحتەرەمە؟! ***** هونەردۆست: بۆچی تیپێكی ئەڵـڵاوەیسی دروست ناكەن؟ ...

زیاتر »

بە شۆرتێك

× بەگم سوعالێكت لێ‌ ئەكەم تو سەری عەزیزت راست جوابم بەرەوە. ـ فەرموو، چیبووە؟ × جەنابت لەو باوەڕەدای من ئەو ماڵ و مناڵانەم بە نانی حەرام بەخێوكردبێ‌؟ ـ نەوەڵـڵا چاویشت دەربێ‌ و ملیشت بشكێ‌ تا خوا حەزكا لەو ناحیەوە پاك و بێ‌ عەیبی. × ئەی سەبەب چییە تێناگەم ئەم هەتیوەی من بۆ وای بەسەرهاتووە؟! ـ یا حافیزەڵـڵا.. چیكردووە؟ × جا ...

زیاتر »

ئێرە كوردستانە

× وەزعەكە ئەڵێی شتی قورسی هەڵگرتووە ئەوەندە قۆڕە – ئێرە كوردستانە. × هێندە درۆزنە كە لێی ئەپرسن چۆنی؟ ئەڵێ‌ باشم – ئێرە كوردستانە. × جاران پارە ئەهات و ئەڕۆی، ئێستا هاوڕێ‌ وایە – ئێرە كوردستانە. × كە پێی وتی كەرە ئینجا بزانە زۆری خۆش ئەوێی – ئێرە كوردستانە. × بە شەهادەی جامیعەوە ئەبیت بە شاگرد لەكافتیریایەك – ئێرە كوردستانە. × ...

زیاتر »

هەموومان

هەر یەكێك لە ئێمە بگریت: 1. لا ئەقەل رەفیقێكی هەیە نازانێ‌ هەڵپەڕێ‌. 2. موستەحیلە خزمێكی نزیكی نەبێ‌ لەدوای راپەڕینەوە سێ‌ حیزبی گۆڕیبێ‌. 3. رۆژی چوارجار بەداری ماسیحەوە ئەچێ‌ جۆزەی مولیدە هەڵبداتەوە. 4. مەسئولێك لەم مەسئولانە جەزرەبەی پێ‌ گەیاندووە. 5. لە موقابەلەیەكدا هەر دەكەوتووە. 6. ئەكید مناڵێكی خۆی یان هی براكەی عەمەلیاتی لەوزەتەینی بۆ كراوە. 7. بیری لەوە كردۆتەوە خۆی بۆ ...

زیاتر »

بەكێ‌ چی بڵێین؟

بە داریوش: دەنگت نەڕزێ‌ رەببی. بە موشكیلەی ژیان: چش. بە كاندید: خوا بتداتێ‌. بە تاسەی سەر جادە: ئەی لە…….. بە كچە شەنگالی: خەجاڵەت خۆمان خوشكێ‌. بە نانسی عەجرەمەكان: ئۆۆف. بە میلـلەت: شا بە تاقەتت. بە سیستمی سویدی: های تڕحێو. بە كەركوك: بای بای. بە ڤیاگرا: تۆش فشە دەرچووی. بە تەحلیلی مەسئول: ئای كە وانییە. بە باوك: خوا فرسەتت بدات. بە ...

زیاتر »

كەلتوور

× تاقەت و تەحەمولم نەماوە بەگم. نازانم ئەم هەموو بەڵایە چییە بەرۆكی گرتووم. بەردێ‌ لەو عاسمانە بكەوێتە خوارەوە رێك بەر تەپڵی سەری من ئەكەوێ‌! ـ ناشكور مەبە كوڕم.. ئەوە نیعمەتە. × دەوەرە شەق مەبە لەداخا!! ئەو هەموو قۆرت و دەردی سەرییانە نیعمەتن؟. ـ بەڵێ‌.. تۆ تەماشاكەو وردبەرەوە.. ئەگەر تایتانیك غەرق نەبوایە؟. × ئێ‌!! ـ ئەوەندە مەشهور ئەبوو؟. × بە ساقەی ...

زیاتر »

مایەی دڵتەنگی

دڵتەنگی، بە نیسبەت كوردەوە ئەو نان و ئاوەیە كە سێ‌ ژەمە لووتی ئەتەقێ‌ بە لووتیاندا. شت نییە لەم چواردەورەدا كە لانی كەم بەشێكی موهیمی نەبێتە مایەی دڵتەنگی بۆمان. مەسەلەن بۆ نموونە: رۆژ؛ كاتی خۆرئاوابوونی. مەجیدبەگ؛ ترافیك لایتەكەی. مەعاش؛ پێنجییە دڕاوەكانی. گۆرانی؛ مەقامەكەی ئەوەڵی. ئافرەتی ئێستا؛ نێرگەلەكەی. كوردایەتی؛ شەڕی ناوخۆی. شەكراو؛ وتاری درێژی مەلاكەی. تەئریخ؛ درۆو دەلەسەكانی. راپەڕین؛ پەشیمانییەكەی. سلێمانی؛ خزمەتگوزارییەكانی. ...

زیاتر »