سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » راپەڕین دروستی کردن

راپەڕین دروستی کردن

تێم گەیەنن قەل چۆن تەیرە؟

ئەمریکا بۆ هێندە سەیرە؟

لەسەر زەوی

ئاو سەرئەبڕێ

ژینگە ئەکوژێ

کەچی ئەڕوا

لەسەر مەریخ

بەدوای ژیاندا ئەگەڕێ

*

پژمەی حەسەن

چەند درێژ و بێزارکەرە

چەندە ترسناک و گڕە

وەک دەنگی تەقەی بی کەی سی

و

هی تاپڕە

کەچی پژمەکەی فاتمە

ناسک و کورت و بێدەنگە

زۆرجار هەر هەستی پێ ناکەی

تەقەی دەمانچەی کاتمە

*

ئاساییە بیژەن

نەگات بە مەنیجە

بەس هەمیشە

سەبەب ئەبێتە نەتیجە

سۆشیال میدیاڵ

ناهێڵێ ئینسان بخەوێ

ئەو ئینسانەی کە مەجبورە

دایمەی خوا ئۆنلاین بێ

چونکە خەوی لێ ناکەوێ

*

وەک ئەوانەی

کە راپەڕینیان دروست کرد

گەڕ و لاتم

رابوردوویەکی کڵۆڵ

و

دواڕۆژێکی توڕەهاتم

وام لەسەر لێواری مردن

نا نا باشم

خەمتان نەبێ

مسۆگەرێکی قەپاتم

وەک ئەوانەی

دەستیان دایە شۆڤڵ بردن

وەک ئەوانەی

راپەڕین دروستی کردن

 712 جار بینراوە