ئه‌و نووسه‌ره جیهانییه به ره‌گه‌ز توركه‌ی له پڕێكدا بڕیار ده‌دات واز له هونه‌ری شێوه‌كاری بهێنێت و ببێته رۆماننووس به رۆمانی جه‌وده‌ت به‌گ و كوڕه‌كانی دێته نێو دنیای نووسین و هه‌ر به وشه نیگاری شار و سیما و ناخی مرۆڤه‌كانمان بۆ ده‌كێشێت، له رۆمانی من ناوم سووره گه‌شتی نێو وێنه‌ساز و بهرگتێگرهكانی ده‌ورانی عوسمانیمان بۆ ده‌نووسێته‌وه و له به‌فردا ده‌مانباته ئه‌و زریانه‌ی شاری قارس كه تێیدا كهمایهتییهكان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه و هه‌ژموونی ده‌وڵه‌ت و زیهنییه‌تی سه‌رده‌ستمان نیشان ده‌دات: ئۆرهان پاموك، ئێستا ده‌یه‌وێ به رۆمانی «شه‌وانی تاعوون» بمانباته دوورگه‌یه‌كی خه‌یاڵییه‌وه و له‌وێوه بمانخاته‌وه به‌رده‌م ئاوێنه‌ی په‌تا جیهانگیرهكان و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌م رۆژگاره‌دا ببینین كه ته‌واوی مرۆڤایه‌تی گیرۆده‌ی په‌تای كۆرۆنا بووه. ئه‌م وتوێژه بژارده‌ی چاوپێكه‌وتنێكی درێژه له‌گه‌ڵ رۆماننووس ئۆرهان پاموك.
سازدانی:مورات سابونجو
لە تورکییەوە: فەرهاد چۆمانی
1-2
*كه‌سێك هیچ بیرۆكه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به رۆمانه تازه‌كه‌تان نه‌بێت، چۆن باسی رۆمانهكهتی بۆ ده‌كه‌یت؟
– ئه‌م رۆمانه باس له په‌تای تاعوون ده‌كات، كه له ساڵی 1901 له دوورگه‌یه‌كی بچووك و خه‌یاڵیی ده‌ورانی عوسمانی به ناوی مینگه‌ری نزیك گه‌ره‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه. والی دوورگه‌كه سامی پاشا و ماریكا خۆشه‌ویسته نهێنییه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها سوبای گه‌نجی عوسمانی و دانیشتووی دوورگه‌كه كۆلاسی كامیل و زه‌ینه‌بی خۆشه‌ویستی كه ئه‌ویش هه‌ر نیشته‌جێی دوورگه‌كه‌یه، ئه‌م چواره‌یان چوار كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌م پێكده‌هێنن. هه‌روه‌ها كچی پادشایهكمان له نێو رۆمانه‌كه‌دا هه‌یه، كه له رێگه‌ی نامه‌وه رووداوه‌كان بۆ خه‌دیجه سوڵتانی پووری نیشته‌جێی ئه‌سته‌نبوڵ باس ده‌كات و خوێنه‌ران پێی ئاشنا ده‌بن. پاكیزه سوڵتان، كه سێیه‌م كچی مورادی پێنجه‌مه، هه‌روه‌ها دكتۆر نووری مێردی، پاكیزه سوڵتان. دكتۆر نوری له لایه‌ن پاشا عه‌بدولحه‌میدی دووهه‌مه‌وه ده‌نێردرێته دوورگه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به په‌تاكه بگرێت. ئه‌مانه هه‌موویان كاره‌كته‌ری خه‌یاڵین. هاوشێوه‌ی دوورگه‌ی مینگه‌ری نێو رۆمانه‌كه، ئه‌وانیش هه‌ر خۆم دامهێناون.
*له رێگه‌ی تابلۆی سه‌ر به‌رگ و نه‌خشه‌كانی نێو كتێبه‌كه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌یه بته‌وێ یارمه‌تی خه‌یاڵفراوانی خوێنه‌ر بده‌یت. بۆچی دروستكردنی دوورگه‌یه‌كی وه‌ها جیاواز و بێ نموونه‌یه هێنده پێویست بوو بۆتان؟
– له نیوه‌ی دووهه‌می رۆمانه‌كه‌وه ده‌ستمپێكرد و ویستم په‌یوه‌ستی خۆم به رووداوه مێژووییه‌كانه‌وه بپچڕێنم. واته له‌وێدا هه‌م ده‌بمه مێژوونووس، هه‌م بێ سنوور هێزی خه‌یاڵم جۆش ده‌ده‌م. رۆمانه‌كه‌م پشتی به‌ستووه به لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر، وه‌ك ئه‌وه‌ی به ده‌رزی بیرێك هه‌ڵكه‌نم ئاوا كۆم كردۆته‌وه. پشت به‌ستووه به راستی، به‌ڵام ده‌گاته شوێنێك و به‌ره‌و دنیایه‌كی داستانئامێز گه‌شه ده‌كات.
* ئه‌گه‌رچی ده‌ڵێن داستانئامێزه، به‌ڵام رۆمانه‌كه‌ت تایبه‌تمه‌ندی سیاسیشی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه، جگه له باسی له سێداره‌دانی نێو رۆمانه‌كه، له‌و سه‌رده‌مه‌وه ئاماژه‌ی روون بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌نێریت، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه ره‌ت ده‌كه‌یته‌وه، به‌ڵام من له زۆر شوێن ده‌مگوت بڕوانه له‌م سهردهمهشماندا هه‌مان شته و له‌و باره‌یه‌وه تێبینی زۆر شتم كرد.
– خۆم نه‌دزیوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئاماژه بۆ سیاسه‌تی ئه‌مڕۆیی بنێرم. «ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه له ئێستامان بچێت، با لێی بچێت به من چی!» وام ده‌گوت، به‌ڵام ئه‌وه ئامانجی سه‌ره‌كیم نه‌بووه. ناته‌وێ هاوسه‌نگی رۆمانێك كه 35 ساڵ بیرت لێ كردۆته‌وه به ره‌خنه‌گرتن له حكومه‌ت بشێوێنی و لاسه‌نگی بكه‌یت. ئه‌گه‌ر ورده‌كاری له‌م شێوه‌یه‌ی تێدا هه‌بێت ره‌نگبێ به هۆی ئه‌وه‌وه بێت له پرس و باسی میلله‌تگه‌رایی، عه‌لمانیه‌ت، ئیسلامی سیاسی، ده‌سه‌ڵات، ئۆتۆریته، سه‌ركوتكاری و ئازادی بیركردنه‌وه و كه‌مینه‌كان هه‌میشه هه‌مان كاردانه‌وه‌مان هه‌بووه و هه‌مان هه‌ڵه‌مان كردووه.
*رۆمانه‌كه‌ت كاره‌كته‌ری هه‌مه‌ڕه‌نگی هه‌ن، یه‌كێك له‌وانه خۆشه‌ویسته نهێنییه‌كه‌ی سامی پاشا (ماریكا)یه. هۆگری و په‌یوه‌ستی ماریكا به پادشاوه بۆ من جێی سه‌رنج بوو. ئه‌وه‌م زۆر به‌لاوه جوان بوو، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی پادشا تووشی ده‌بێت و ویستی ژیانیشی بۆ من جێی سه‌رنج بوو.
– به‌ڵێ، به‌ڵام ماریكا وشه‌ی عه‌شق له سه‌ره‌تاكانی رۆمانه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنێت. واته له‌و كاته‌دا كه په‌تاكه هێشتا ئه‌و كاره‌ساته‌ی نه‌خوڵقاندووه، هێشتا ژماره‌ی قوربانیان زیادیان نه‌كردووه، دواتر كه كارهكتهرهكانمان و خوێنه‌رانمان سه‌ر وده‌ری زیاتر له‌گه‌ڵ په‌تاكه ده‌كه‌ن، بڕوا بكه‌ن ڤایرۆسی كۆرۆنا خراپتره و هه‌ڵوێسته‌كه‌یشی بۆ بوونه قوربانی كه‌سانی تر و عه‌شقه‌كه‌ی هه‌ڵوێستێكی زۆر رۆمانتیكانه ده‌بێت. خرۆشی عه‌شق له به‌رانبه‌ر ترسی مه‌رگ ده‌شێ هێزت پێ ببه‌خشێت، به‌ڵام له سه‌روه‌ختی په‌تایه‌كی وه‌هادا ترسی مه‌رگ باڵاده‌سته به سه‌ر هه‌ستی عه‌شقه‌وه، كاتێك ترسێكی وا بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌مه ده‌گاته هه‌موو كه‌سێك و ترسیش ده‌بێته هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی.
* دوو شت له رۆمانه‌كه‌دا هه‌ن كه سه‌رچاوه و ماكی ترسن، یه‌كه‌میان پاڵه‌وانه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه دوای ئه‌مه كێ ده‌مرێت، دووهه‌میشیان پرسی له سێداره‌دانه. ده‌كرێ له‌و پرسی له سێداره‌دانه كه‌مێكیش به لایه‌نی سیاسییه‌وه قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ین؟ ئه‌وه‌ی بۆ من كاریگه‌ر بوو یه‌كێك له كاره‌كته‌ره‌كان رامیز كاتێك له سێداره ده‌درێت بانگی زه‌ینه‌ب ده‌كات و ده‌ڵێ مه‌به‌ستمه پرسیارێكی سۆزدارییانهت لێ بكه‌م، چونكه رامیز كه‌سێكی زۆردار و چه‌ته و نه‌گریسه، به‌ڵام له‌پڕ له كاتی له سێداره‌دانی له‌پڕ ئه‌وه ده‌بینین كه عاشق ده‌بێت.
-نه‌گریس و جه‌رده‌ش عاشق ده‌بن. ئه‌گه‌ر كاره‌كته‌رێك به‌پێی پێویستی حیكایه‌ته‌كه زۆر خراپ – ئه‌مه بیرۆكه‌ی تۆڵستۆیشه- یاخود جه‌رده‌ش بێت، پێویسته چاكه‌كارییه‌ك بخه‌یته نێو كهسایهتییهكهیهوه بۆ ئه‌وه‌ی لای خوێنه‌ران خۆشه‌ویست بێت. وه‌ك رۆماننووسێك هه‌میشه ده‌مه‌وێ ئه‌وه به بیر بهێنمه‌وه كه خراپترین كاره‌كته‌ر دیوێكی باش و باشترینیش هه‌میشه دیوێكی خراپ و تاریكی هه‌یه.
* كاتێك ده‌ست به نووسینی رۆمانێكی له‌م شێوه‌یه ده‌كه‌یت، ئایا ده‌زانیت كه رۆمانه‌كه به كوێ ده‌گات و چی به‌سه‌ر دێت؟ یاخود به‌ده‌م نووسینه‌وه سه‌رده‌كێشێت؟
– ئه‌و كۆتاییه سه‌رسامكه‌ره‌ی كۆتایی رۆمانه‌كه، ئه‌و پێشهاتانه‌ی به‌ره‌و كۆتایی رۆمانه‌كه چڕ ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر به ته‌واوی وردهكارییهكانیشییهوه نه‌بێت هێڵه سهرهكییهكانیم ده‌زانین. من رۆماننووسێكی به پلانم، له خێزانێكی ئه‌ندازیاره‌وه هاتووم (به پێكه‌نینه‌وه) نامه‌وێ ده‌ست به حیكایه‌تی نێو كتێبێك بكه‌م، به‌بێ كێشانی هێڵه گشتیه‌كانی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ره‌تا رۆمانه‌كه‌م زۆر به هێواشی ده‌نووسی. به‌لامه‌وه سه‌خت بوو هاوتای كه‌می هه‌ستی ترس تیایدا، ده‌بوو زانیارییه پێویسته ئینسكڵۆپیدیاییهكانیش بده‌مه خوێنه‌رانم. هه‌ندێك جار هه‌ستم ده‌كرد زانیاری زۆرم داوه‌ته خوێنه‌رانم. به‌ڵام هاوشێوه‌ی كاتی نووسینی «سه‌مه‌ره‌یه‌ك له سه‌رمدا» سۆسیۆلۆگ و مێژووناسه ئاماتۆرهكهی ناخم وه‌ئاگا هاتبووه‌وه. پێم‌خۆش بوو ئه‌و زانیارییه ئینسكڵۆپیدیانه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ره‌كانم به‌ش بكه‌م، بگره هه‌ندێك به‌شی رۆمانه‌كه‌م بۆ ئه‌وه نووسی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك شوێنی حیكایه‌ته‌كه‌م به سووربوونه‌وه تۆخكردنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك شوێن چونكه به‌لای خۆمه‌وه گرنگ بوون و به هه‌ندم وه‌رگرتن بۆیه نووسینم.
*له‌و ڤیدیۆیانه‌ی به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه بۆ ناساندنی بڵاوتان كردوونه‌ته‌وه هه‌ندێكیان دیمه‌نی وێنه‌ی كۆن و كاتی وێنهكێشانیشتان نیشان ده‌دات.
– له سه‌رده‌می گه‌نجێتیمدا حه‌زم ده‌كرد ببمه نیگاركێش، هه‌موو كه‌سێ ئه‌وه ده‌زانێت، به‌ڵام دواتر بوومه رۆماننووس، به‌ڵام وێنه‌كێشه‌كه‌ی ناخم هێشتا ده‌ژی. ئێستاش به پێداگریی و دڵخۆشییه‌وه وێنه ده‌كێشم. له دووه‌م ساڵی نووسینی «شه‌وانی تاعوون»دا ئه‌وه‌ی به وشه ده‌منووسی حه‌زم كرد وێنه‌شی بكێشم. ئه‌مه بێ پلان بووه، ئه‌م وێنانه ده‌رخه‌ری شانۆ و ساته‌كان نێو رۆمانه‌كه نین به وێنهكردنیان نییه، ته‌نیا هه‌ندێك دیمه‌نن، كه‌لوپه‌ل و مرۆڤه‌كانی نێوین.
سه‌رچاوه: سایتی T24
160 جار بینراوە