سەرەکی » هەمەڕەنگ » نانی پیرۆزی رەحیم زەبیحی لە ئەمریكا نمایشكراپەڕە 1

نانی پیرۆزی رەحیم زەبیحی لە ئەمریكا نمایشكرا

فیلمی دۆكیۆمێنتەری «نانی پیرۆز» لە دەرهێنانی سینەماکاری کۆچکردوو «رەحیم زەبیحی»، لەبەرهەمهێنانی «توورەج ئەسڵانی» و بەرهەمی كۆمپانیای سینەمایی «ماد موڤی» لە بەشی پێشبڕكێی هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی «بیگ سكای»ی ئەمەریكا نمایشكرا.

فیلمی دۆكیۆمێنتەری «نانی پیرۆز» دوایین بەرهەمی سینەماكاری كۆچكردوو «رەحیم زەبیحی»، لە دووەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی «فیلمە نیوە بڵندەكان» لە هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی دۆكیۆمێنتاری «بیگ سكای» Big Sky لەوڵاتی ئەمریكا بەناونیشانی یەكێك لە رووداوە گرنگەكانی سینەمای بەڵگە فیلمی جیهان نمایشكراو ناوی ئەم فیلمە كوردییە لەنێوان 10 فیلمی كاندیدی كۆتایی ئەم فێستیڤاڵەدا بوو كە جێگای متمانەی ئەكادیمیایی ئۆسكارە.

هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی دیكۆمێنتاری «بیگ سكای» بەنمایشی 27 فیلمی بڵندی دیكۆمێنتاری و 50 كورتە فیلمی دیكۆمێنتاری لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەی ئۆنلاین لەشاری میسولا لە ویلایەتی مونتانا لە وڵاتی ئەمریكا بەڕێوەچوو.

مەنسور جیهانی

 923 جار بینراوە