سەرەکی » هەمەڕەنگ » كەركوك، خەڵاتی ساڵانەی هونەرمەند سەڵاح داودە راگەیەنرا

كەركوك، خەڵاتی ساڵانەی هونەرمەند سەڵاح داودە راگەیەنرا

لە 12هەمین ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەند سەڵاح داودەدا، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری كەركوك، خەڵاتی ساڵانەی هونەرمەندی كۆچكردووی راگەیاند.

لەو بارەیەوە سیروان بێلانە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە بەكوردستانی نوێی وت: وەك رێز و وەفایەك بۆ مێژووی ئەو كەڵە هونەرمەندە، بەڕێوەبەراتییەكەمان لیژنەیەكیان دیاریكردووە ساڵانە لە یادی كۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەدا خەڵاتی ساڵانە ببەخشێتە هونەرمەندێكی بواری گۆرانی و میوزیك.

وتیشی: سەڵاح داودە زیاتر لە نیو سەدە خزمەتی بە هونەر و مەقام ‌و گۆرانی رەسەنی شاری كەركوك و ناوچەی گەرمیان كردووەو بۆتە ناسنامەی ناوچەكە.

هونەرمەند سەڵاح داودە، ناوی تەواوی سەڵاح محەمەد بارامە و ساڵی 1941 لە بنەماڵەیەكی هونەرمەند چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوە و زیاتر لە سەد گۆرانی و مەقامی تایبەت بە خۆی تۆمار كردووە.

هێمن ئەحمەد

 347 جار بینراوە