سەرەکی » هەمەڕەنگ » فێستیڤاڵی کان خەڵاتی رێزلێنان دەداتە جۆدی فۆستەر

فێستیڤاڵی کان خەڵاتی رێزلێنان دەداتە جۆدی فۆستەر

ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی جۆدی فۆستەر خەڵاتی چڵە خورمای ئاڵتوونیی رێزلێنانی فێسیڤاڵی کان لە خولی 74 ەمینیدا پێدەدرێت کە لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا لە شاری کان-ی فەرەنسی بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بەپێی راگەیاندنی رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە بێت.

هەروەها روونیشیان کردەوە ئەم خەڵاتی رێزلێنانە پێشتر دراوە بە ئەکتەرانی وەکو جین فۆندا و جان پۆل بلمۆند و دەرهێنەری کۆچکردوو ئەنیس فاردا، بۆیە ئەو خەڵاتە وەکو ئەوان دەڵێن «سڵاوێکی هونەریی گەشدارە بۆ کەسایەتییەکی کەم وێنە و پابەندێکی بەهێز و لێبووردە لە پرسە گەورەکانی سەردەمدا» .

سەرۆکی فێستیڤاڵەکە پیار لیسکور وەسفی جۆدی فۆستەری کرد بەوەی «هاوڕێیەکی بەوەفای فێستیڤاڵەکەیە» هەروەها وتیشی «دیارییەکی بەنرخمان پێشکەش دەکات تەنیا بە ئامادەبوونی بۆ ئاهەنگێڕان بۆ گەڕانەوەی فێستیڤاڵەکە» ئەو بەرپرسە باسی جۆدی کرد بەوەی «وزەیەکی کەم وێنەی هەیە و نوێبوونەوە و زیرەکییەکی پرشنگدار و سەربەخۆیی و داواکردنی ئازادی بەرجەستە دەکات».

بەمشێوەیە جۆدی فۆستەری خاوەن دوو خەڵاتی ئۆسکار میوانی تایبەتی فێستیڤاڵەکە دەبێت کە ئەمەریکی سپایک لی سەرۆکایەتی و بڕیاردەری لیژنەکەیەتی.

شایەنی باسە فۆستەر رۆڵی لە هەندێک لە گرنگترین فیلمەکاندا گێڕاوە لەوانە (تاکسی درایڤەر 1976، سایلنس ئۆف زە لامپ 1991) تەنانەت لە فیلمی فەرەنسیشدا بەشداری کردووە، چونکە زۆر بەباشی زمانی فەرەنسی دەزانێت لەوانە فیلمی (لۆ سان دیزوتر 1984).

ئا: دڵان سامان
سەرچاوە: ئیلاف

 141 جار بینراوە