سەرەکی » وەرزش » رایان كروزه‌ر ریكۆردی جیهانی هه‌ڵدانی قورسایی شكاند

رایان كروزه‌ر ریكۆردی جیهانی هه‌ڵدانی قورسایی شكاند

رایان كروزه‌ری ئه‌مریكی توانی ریكۆردێكی جیهانی بشكێنێت كه‌ ته‌مه‌نی 31 ساڵ بوو، ئه‌مه‌ش له‌ میانی به‌شداری كردن له‌ پاڵاوتنی ئه‌ستێره‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ئه‌مریكا بۆ به‌شداری كردن له‌ ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ.

كروزه‌ر له‌ پێشبڕكێی هه‌ڵدانی قورسایی توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و بلیتی ئۆڵۆمپیاد بباته‌وه‌ كه‌ قورساییه‌كه‌ی‌ 23 مه‌تر و 37 سانتیمه‌تر هه‌ڵدا.

به‌مه‌ش كروزه‌ر توانی ریكۆردی راندی بارنزی هاونیشتمانی بكشێنێت كه‌ ساڵی 1990 تۆماریكردبوو توانیبووی 23 مه‌تر 12 سانتیمه‌تر قورساییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵدابوو.

كروزه‌ری 28 ساڵ له‌ماوه‌ی‌ رابردوو به‌دیاری كراوی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ توانی ریكۆردی جیهانی ناو هۆڵی داخراو بشكێنێت كه‌ 22 مه‌تر و 82 سانتیمه‌تر تۆماربكات.

به‌ڵام كرزه‌ر چه‌ندین جار دوپاتی كردبۆوه‌ كه‌ ئامانجی گه‌یشتنه‌ به‌ ریكۆرده‌كه‌ی‌ بارنز به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی‌ مانگی رابردوو بۆ یه‌كه‌م جار به‌ربه‌ستی 23 مه‌تری تێپه‌ڕاند.

به‌مه‌ش خاوه‌نی میدالی ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانیرۆ پاڵێوراوی یه‌كه‌م ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ میدالی ئاڵتونی له‌ تۆكیۆش بباته‌وه‌.

 106 جار بینراوە