سەرەکی » هەمەڕەنگ » نادین لە درامایەکی نوێدا

نادین لە درامایەکی نوێدا

ئەستێرەی لوبنانی نادین نەسیب نوجەیم لە پێگەی تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا پۆستەری سەرەکی زنجیرە دراما نوێیەکەی بڵاوکردەوە بە ناوی «صالون زهرە» واتا ئارایشتگای زەهرە کە تێیدا لەگەڵ ئەکتەری سوری موعتەسەم نەهار-دا پاڵەوانی دراماکەن، وا بڕیارە مانگی ئابی ئەمساڵ لەسەر یەکێک لە پێگە ئەلیکترۆنییەکان نمایشبکرێت.

دوابەدوای نادین ئەکتەرە بەشداربووەکانی دیکەش پۆستەرەکەیان لە پێگە تایبەتییەکانی خۆیاندا بڵاوکردەوە لەوانە موعتەسەم نەهار و ئەکتەری لوبنانی زێنە مەکی و ئەکتەری سوری لین غەرە، هەموو لەسەر پۆستەرەکە هەمان کۆمێنتیان نووسیوە کە تایبەتە بە دراماکە و نووسیویانە «بیدیکور، مینیکور، بۆیەکردنی قژ، قژ بڕین، بڕینی زمان بە بلەیج و رێنساج و کۆلۆریاج.. ئارایشتگایەکی بێ وێنە..تێبینی: هاتنی پیاوان قەدەغەیە».

پۆستەری دراماکە کاردانەوەیەکی باشی هەبوو لەلایەن هەوادارانی هونەرمەندەکانەوە جگەلەوەی کۆمەڵێک هونەرمەند کۆمێنتیان لەسەر داوە لەوانە ئەکتەری ئوردونی سەبا موبارەک نوسیوێتی «پۆستەرەکەم بەدڵە..ژیانم دەداتێ..پیرۆزە ئەی مانگ» هەروەها هونەرمەندی لوبنانی نادین راسی پێشبینی سەرکەوتنی دراماکەی کردووە و نوسیوێتی «بێگومان وەکو هەموو کاتێک سەرکەوتن چاوەڕێتان دەکات» هونەرمەندی میسریش منە فەزالی نوسیوێتی «پیرۆزە سەرکەوتوو بن»

شایەنی باسە نادین پێشتر لە درامای «خمس و نص» واتا پێنج و نیو-دا لەگەڵ موعتەسەم رۆڵی گێڕاوە و ئەمە دووەمجارە لە درامایەکدا پێکەوە بەشدار بن، هەروەها مانگی رەمەزانی پێشوو نادین پاڵەوانی زنجیرەیەک بوو بە ناوی 2020 لەگەڵ ئەستێرەی سوری قوسەی خولی و سەرکەوتنێکی بەرچاویان تۆمار کرد.

ئا: دڵان سامان

سەرچاوە: زهرە الخلیج

 195 جار بینراوە