سەرەکی » هەمەڕەنگ » نێتفلیکس زنجیرەی تەلەفزیۆنی پۆکێمۆن…پەڕە 25

نێتفلیکس زنجیرەی تەلەفزیۆنی پۆکێمۆن…

نێتفلیکس زنجیرەی تەلەفزیۆنی پۆکێمۆن بەرهەمدێنێت

رۆژنامەی «ڤارایتی» سینەمایی رایگەیاند کە پێگەی نێتفلیکس-ی ئەلیکترۆنی ئەمریکی خۆی ئامادە دەکات بۆ بەرهەمهێنانی زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی ئاکشن دەربارەی کاراکتەرەکانی کارتۆنی ژاپۆنی بەناوبانگ «پۆکێمۆن» هەروەها باسی لەوەشکرد پرۆدیوسەری زنجیرەی «لوسیفەر» جۆ هەندرسۆن لە نووسین و بەرهەمهێنان و جێبەجێکردنی ئەم زنجیرەیەدا بەشدار دەبێت.

ئەو رۆژنامەیە لە سەرچاوەکانەوە وەریگرتووە باس لەوە دەکات زنجیرە نوێیەکەی پۆکێمۆن وەکو فیلمی «لێکۆڵەر بیکاچۆ» دەبێت کە تێیدا کارتۆن و وێنەی گرافیک تێکەڵی ئەکتەرە راستەقینەکان کراوە.

بڕیاری نێتفلیکس-یش بۆ بەرهەمهێنانی ئەم زنجیرەیە بۆ سەرکەوتنی نمایشی زنجیرە کارتۆنی پۆکێمۆن لەسەر پێگەکەی خۆی دەگەڕێتەوە، جگەلەوەی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا نێتفلیکس لە بواری فیلم کارتۆندا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە.

بیرۆکەی کارتۆنی پۆکێمۆن کە لە ساڵی 1995 دا بڵاوکرایەوە دەربارەی بوونەوەری خەیاڵیی بوون بە ناوی پۆکێمۆن و ئەو مرۆڤانەی بە «راهێنەری پۆکێمۆن» ناسراون دەیانگرن و راهێنانیان پێدەکەن تاوەکو لە یاری و پاڵەوانێتییەکاندا بەرامبەر پۆکێمۆنی دیکە شەڕیان پێبکەن.

ئا: دڵان سامان

سەرچاوە: OLN. TV

 302 جار بینراوە