سەرەکی » ئاراستە » زەمەنی جوانی نەماوەپەڕە 27

زەمەنی جوانی نەماوە

ئیسماعیل محەمەد

هێشتا بەهۆی تۆوە ژیان…
بۆ من ئاهێكی تیاماوە
خۆشەویستیت بەشم ئەكا…
هێندەی ماومە بە دنیاوە
خەڵكی دڵیان وەكوو بەردە…
سۆز لە كەسا بەدی ناكەم
بڵێی ئینسان ئەبێ‌ وابێ‌ ؟!
یان من لە ژیان تێناگەم

میهرەبانیی و سۆز نەماوە…
بەڵێن و وەفا هەرناوە
لەم سەردەمەی جوانی نەما…
هەست ئەكەم ژیان خنكاوە

من چیرۆكی خۆشەویستی…
ئیتر بۆ كێ‌ بگێڕمەوە
زەمەنی جوانیی و ئەوین رۆی…
تازە چۆنی بگێڕمەوە

هێشتا كەسانێك هەر ماون…
دڵیان وەك دڵی تۆ وایە
جوانیی و میهرەبانیی تیایە
ژین ئەوەستا وا نەبوایە

 101 جار بینراوە