سەرەکی » ئاراستە » سۆزان مەنسور كەریم عەلی كاندیدی ژمارە 22 لە بازنەی 4 ی دیالە لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كوردستان

سۆزان مەنسور كەریم عەلی كاندیدی ژمارە 22 لە بازنەی 4 ی دیالە لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كوردستان

ناوم سۆزان مەنسور كەریم عەلی-یە، كاندیدی ژمارە 22م لە لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە بازنەی 4 ی پارێزگای دیالە، خوشكی شەهید حسێن مەنسورم.

هاونیشتمانیانم، خەلكە خۆشەویستەكەی خانەقین، زۆر پەرۆشم بۆ خزمەتكردنی ئێوە و خەڵكە خۆشەویستەكەی قەرەتەپە و جەبارە و گوڵاڵە و سەعدیە، دەمەوێت دەنگی ئێوەش لە بەغدا ببیسترێت.

هاونیشتمانیانم، ئەمڕۆ ئێمەی كورد رووبەڕوی چەندان تەحەدای گەورە بووینەتەوە، لەوانە كێشەی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان كە لەلایەن بەغداوە رادەگیرێت و كێشەی بۆ دروستدەكەن و ناینێرن.

گەلەكەمان دەیەوێت لایەنە سیاسییەكانی كوردستان یەكگرتوو بن بۆ چارەسەرکردنی كێشە و گیروگرفتەكانی خەڵكی كوردستان لە بەغدا، لەم روانگەیەشەوە یەكێتی و گۆڕان هاوپەیمانیی كوردستانیان پێكهێناوە.

لە سنووری ئێمەدا، كێشە و كەموكوڕیی زۆر هەیە، كێشەی كەمی ئاو و كارەبا و خراپی رێگەوبان هەیە، گەنجانی سنوورەكەمان بێبەشن لە سەنتەرێكی رۆشنبیری، بێبەشن لە شوێنەكانی كات بەسەربردن.

لەبەر ئەوە، ئەركی سەرشانمانە پێكەوە كار بكەین بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و خۆشگوزەرانیی گەنجان و لاوانی سنوورەكەمان، ئەوەش بە زیادكردنی دەنگی كورد دەبێت لە بەغدا، بەیەكگرتوویی كورد و رێككەوتنی باش و بەهێز دەبێت لەگەڵ بەغدا بۆ گەیشتن بەرێككەوتنێكی بەهێز لەگەڵ بەغدا تا بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان لە كاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

رۆژی 10/10/2021 چاوەڕوانی دەنگی ئێوەم، كاندیدی ژمارە 22 لە بازنەی 4 ی دیالە چاوەڕوانتانم دەنگم پێبدەن.

 

 88 جار بینراوە