سەرەکی » وەرزش » یوفا مه‌رجه‌كانی میوانداریی یۆرۆی 2028ی ئاشكرا كرد

یوفا مه‌رجه‌كانی میوانداریی یۆرۆی 2028ی ئاشكرا كرد

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا له‌ رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه‌ په‌یامی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ نارد كه‌ نیازی میواندریكردنی یۆرۆی 2028یان بۆ ئه‌وه‌ی‌ فایلی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن و مه‌رجه‌كانی رێكخستنی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شی ئاشكرا كردوه‌.
یوفا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه‌ مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ فایل بۆ میوانداری كردنی یۆرۆ پێشكه‌ش بكه‌ن كه‌ هه‌ر 4 ساڵ جارێك ده‌كرێت.
یوفا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ رێگه‌ به‌ فایلی هاوبه‌ش ده‌دات بۆ میوانداری كردنی یۆرۆ كه‌ ده‌كرێت 2 وڵات به‌یه‌كه‌وه‌ میوانداری یۆرۆی 2028 بكه‌ن به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ دراوسێ بن و سنوریان له‌ رووی وشكانیه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ نووسابن.
یه‌كێتییه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌ پێویسته‌ به‌ر له‌ مانگی نیسانی ساڵی 2023 وڵاتان فایلی خۆیان پێشكه‌ش كردبێت و چونكه‌ ئه‌و كات فایله‌ پاڵێوراوه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت و مانگی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2023ش ئه‌و فایله‌ ئاشكرا ده‌كرێت كه‌ ده‌بێته‌ براوه‌و میوانداری یۆرۆ ده‌كات.
یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانیش بۆ میوانداری كردنی یۆرۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت وڵاته‌كه‌ 10 یاریگای ئاماده‌ی‌ هه‌بێت و یه‌كێك له‌و یاریگایانه‌ توانای میوانداریكردنی 60 هه‌زار هانده‌ری هه‌بێت و دوو یاریگاش جێگه‌ی‌ 50 هه‌زار هانده‌ری تێدا بێته‌وه‌.
یۆرۆی پێشوو بۆ یه‌كه‌م جار له‌ 11 شاری ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو، یۆرۆی داهاتووش له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت كه‌ توانی له‌ده‌نگدان له‌ توركیا بباته‌وه‌و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت توركیا یه‌كێك بێت له‌و وڵاتانه‌ی فایل پێشكه‌ش بكات و ئه‌گه‌ریش زۆره‌ ئیتاڵیاش داوا پێشكه‌ش بكات.

 123 جار بینراوە