سەرەکی » دۆسێ » دۆسێی کاڤالا، هەڕەشەیەکی تر لەسەر سەقامگیریی تورکیا

ئەردۆغان پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا کرد

دۆسێی کاڤالا، هەڕەشەیەکی تر لەسەر سەقامگیریی تورکیا

کاتێک وڵاتێک بە دیپلۆماتکار و باڵیۆزی وڵاتانی تر دەڵێت، ئێوە کەسانی نەخوازراون دەبێتە هۆی سەندنەوەی سیفەت و پارێزبەندی دیپلۆماسی لەسەر ئەو کەسانە، پاشان زۆرجار دەبێتە هۆی دەرکردن یان کشاندنەوەی مۆڵەتی نێردراوە دیپلۆماتییەکان.

لێدوانەکەی ئەردۆغان و پاشان راگەیەندراوی چاوەڕوانکراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا حاڵەتی هاوشێوە بۆ باڵیۆز و دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و وڵاتانی تریش دروست دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە لایەن باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا، کەنەدا، فەرەنسا، فینلاند، دانیمارک، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نیوزیلاند، نەرویج و سویدەوە راگەیەندراوێکی هاوبەش لەسەر کاڤالا بڵاوکرایەوە.

کەسانی نەخوازراو
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی داوە کە بە باڵیۆزانی 10 وڵات رابگەیەنێت، لەوانە ئەمەریکا، ئەڵمانیا و فەرەنسا، لەمەودوا ئەوان کەسانی نەخوازراون لە تورکیا.

ئەوەش لە دوای بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک هات کە تیایدا داوای ئازادکردنی عوسمان کاڤالا چالاک و خاوەنکاری ئۆپۆزسیۆنی تورکیاوە کرا، کە ماوەی چەند ساڵێکە دەستگیرکراوە و هێشتا دادگایی نەکراوە.

کاڤالا لە کۆتایی ساڵی 2017دا بە تاوانی پشتیوانیکردنی خۆپیشاندان لە ساڵی 2013 و بەشداریکردن لە هەوڵی کودەتای شکستخواردووی تورکیا لە ساڵی 2016دا زیندانی کرا، هەرچەندە لە دادگا تاوانبار نەکرا و تۆمەتەکان لەسەری ساغ نەبۆتەوە، بەڵام هێشتا لە زیندان راگیراوە.

پارێزبەندیی دیپلۆماسی
کاتێک وڵاتێک بە دیپلۆماتکار و باڵیۆزی وڵاتانی تر دەڵێت، ئێوە کەسانی نەخوازراون دەبێتە هۆی سەندنەوەی سیفەت و پارێزبەندیی دیپلۆماسی لەسەر ئەو کەسانە، پاشان زۆرجار دەبێتە هۆی دەرکردن یان کشاندنەوەی مۆڵەتی نێردراوە دیپلۆماتییەکان.

لێدوانەکەی ئەردۆغان و پاشان راگەیەندراوی چاوەڕوانکراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا حاڵەتی هاوشێوە بۆ باڵیۆز و دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و وڵاتانی تریش دروست دەکات.

راگەیەندراوێکی هاوبەش
ئەمەش لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە لایەن باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا، کەنەدا، فەرەنسا، فینلاند، دانیمارک، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نیوزیلاند، نەرویج و سویدەوە راگەیەندراوێکی هاوبەش لەسەر کاڤالا بڵاوکرایەوە.
هاوکات ئەنجومەنی ئەوروپا، چاودێریی سەرەکی مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا، هۆشداریی کۆتایی دا بە تورکیا بۆ وەڵامدانەوەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی دادگای هەڵواسراوی کاڤالا.

باڵیۆزەکان ناوێرن
بەڵام ئەردۆغان سەرەتای ئەم هەفتەیە لە شاری ئیسکویتی وڵاتەکەی و لە کۆبوونەوەیەکی حزبەکەیدا بە جەماوەرەکەی راگەیاند، باڵیۆزەکان ناوێرن بێن بۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و فەرمان بدەن، فەرمانی پێویستم دا بە وەزیری دەرەوەمان و ئەو 10 باڵیۆزە دەبێت دەستبەجێ بە کەسی نەخوازراو رابگەیەندرێن. نابێت باڵیۆزەکان جورئەتی دەرکردنی فەرمان بکەن.

میدیاکانی تورکیا رایانگەیاندووە، کە ئەردۆغان وتویەتی، دەبێت نێردە دیپلۆماتییەکان یان لە تورکیا تێبگەن، یان بڕۆن. بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک لە لایەنی باڵیۆزەکانەوە نەدراوە و هیچ راگەیاندنێکی رەسمیش لە دەسەڵاتدارانی تورکیاوە وەرنەگیراوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی نەرویج بە رۆیتەرزی راگەیاند، نێردراوەکەیان هیچ شتێکی نەکردووە تا لەو وڵاتە دەربکرێت.

دادپەروەری و یەکلاکردنەوەی خێرا
هەر لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزەکانی بانگ کرد و راگەیەندراوە هاوبەشەکەی بە لێدوانێکی نابەرپرسانە وەسفکرد لە کاتێکدا ئەوان داوای دادپەروەری و یەکلاکردنەوەی خێرای کەیسی کەڤالا دەکەن و داوا لە حکومەتی ئەنقەرە کراوە بەپەلە ئازادی بکات.

ئەم پێشهاتانەش لە کاتێکدایە کە کاڤالا ساڵی رابردوو لە تۆمەتی پەیوەست بە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2013 دا ئازاد کرا، بەڵام دەستبەجێ جارێکی تر دەستگیر کرایەوە.

تۆمەتی نوێ
نەک هەر ئەوەندە بگرە ئەو ئازادکردنە هەڵوەشایەوە و تۆمەتی نوێی بۆ زیادکرا، بە تایبەتی ئەوەی بۆ زیادکرا کە کاڤالا تێوەگلاوە لە هەوڵی کودەتای سەربازی دژی حکومەتەکەی ئەردۆغان لە ساڵی 2016دا. کاڤالا نکۆڵی لە هەر جۆرە ستەمێک دەکات و رەخنەگرانی حکومەتی ئەردۆغانیش دەڵێن، کەیسەکەی کاڤالا نموونەی هەڵمەتێکی بەربڵاوە دژی ئۆپۆزسیۆن.

………………………

هەنگاوێکی زۆر بوێرانە

ئیسی گۆکسایدڤ – بی بی سی تورکی

کەیسی کاڤالا بووەتە مایەی گرژی و ئاڵۆزیی نێوان حکومەتی تورکیا و هاوپەیمانە خۆرئاواییەکانی، تورکیا بەوە تۆمەتبار کراوە کە یاسا دژی رەخنەگرەکانی بەکاردەهێنێت و سەروەری یاسا پێشێل دەکات، کەیسی کاڤالا، تەنها یەک نموونەیە.

خۆپیشاندانەکانی گەزیی ئیستانبول
کاڤالا وەک بازرگانێک بۆ ئازادی رادەربڕین و دیموکراسی دەجەنگا، سەرۆک ئەردۆغان دەڵێت، لە ساڵی 2013دا پشتگیریی خۆپیشاندانەکانی گەزیی ئیستانبولی لە تورکیا کردووە، باوەڕ وایە ئەم خۆپیشاندانانە ئامانجیان روخاندنی ئەو و حکومەتەکەی بووە، هەموو داواکان بۆ ئازادکردنی کاڤالا رەتکراونەتەوە، وا باوەڕ دەکرێت راستەوخۆ بکرێنە ئامانج.

بەرپرسانی تورکیا پێیان وتم، نازانن کەی دەبێت دادگاییکردنەکە دەست پێبکات، بەڵام ئەگەر ئەوە روو بدات، دەتوانین چاوەڕوانی کاردانەوەی ئەو وڵاتانە بکەین کە ئێستا قسە دەکەن، ئەمەش دەرئەنجامەکانی بۆ ئابووری تورکیا دەبێت، کە لە ئێستادا تووشی نەهامەتی بووە، چونکە هەندێک لەو وڵاتانە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی تورکیان.

رەنگە نمایشی هێز بێت
ئەم هەنگاوەی ئەردۆغان زۆر بوێرانەیە، رەنگە نمایشێکی هێز بێت، بەتایبەتی بۆ سیاسەتی ناوخۆیی ساڵێک و نیو پێش هەڵبژاردن. هەندێک لە شیکەرەوەکان پێیان وایە کە قسەکانی ئەردۆغان بۆ بەکارهێنانی ناوخۆییە بەڵام ئەوانی تر باس لەوە دەکەن کە رەنگە ئەردۆغان جددی بێت لە بەدواداچوونی ئەمەدا، ئێمە تەنها دەبێت چاوەڕێ بین و ببینین.

 170 جار بینراوە