سەرەکی » زانست » عیراقێكی بچووككراوه‌ به‌ پاشماوه‌ فڕێدراوه‌كان

عیراقێكی بچووككراوه‌ به‌ پاشماوه‌ فڕێدراوه‌كان

هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌مریكیی به‌ ڕه‌گه‌ز عیراقیی له‌ پاشماوه‌ فڕیدراوه‌كان كۆمه‌ڵێك كاری هونه‌ریی ناوازه‌ دوست ده‌كات و له‌ پیشانگایه‌كدا ده‌یخاته‌ ڕوو.
(میشیل ڕاكۆتز) هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاریی به‌ ڕه‌گه‌ز عیراقییه‌، به‌م دواییه‌ له‌شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا پێشانگایه‌كی په‌یكه‌رسازیی كرده‌وه‌.
له‌و پیشانگایه‌یه‌دا ڕاكۆتز كۆمه‌ڵیك كاری هه‌ونه‌ریی ناوازه‌ی خستبووه‌ ڕوو كه‌ خۆی له‌ شارستانییه‌تی عیراق و شوێنه‌واره‌ كلتوورییه‌كان دا ده‌بینییه‌وه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌و كارانه‌شی بریتی بوون له‌بچووككراوه‌ی ئه‌و پارچه‌ شوێنه‌وارییانه‌ی كه‌ له‌ساڵی 2003 و دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس له‌ مۆزه‌خانه‌كانی عیراقدا دزران و به‌ قاچاغ برانه‌ ده‌ره‌وه‌ و فرۆشران
یه‌كێك له‌و كاره‌ هونه‌رییانه‌ی میشیل راكۆتز دروستی كردووه‌، ده‌روازه‌ی عه‌شتاره‌ كه‌ یه‌كێك بوو له‌ شوێنه‌واره‌ ناوداره‌كانی عیراق.
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئاماژه‌ی پێ بكرێت، سه‌رجه‌م ئه‌و كاره‌ هونه‌رییانه‌، له‌ هه‌ویری كاغه‌زی ڕۆژنامه‌‌و پاكه‌تی پاراستنی خوارده‌مه‌نی و بوتڵی خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و قاپ و كوپی پلاستیكیی فڕیدراو دروست كرابوون.

سه‌رچاوه‌: المدی

print

 59 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*