سەرەکی » هەمەڕەنگ » سوهێر بابلی کۆچی دوایی کرد

سوهێر بابلی کۆچی دوایی کرد

دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا «سوهێر بابلی» ئەکتەری دیاری سینەما و شانۆی میسری لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی هەواڵە رۆژنامەنووسییەکانی ئەو وڵاتە ئەم هونەرمەندە ماوەیەک بێهۆش بووە و وردە وردە دۆخی تەندروستیی خراپتر بووە بە جۆرێک رۆژێک پێش مردنی گوازراوەتەوە بۆ بەشی چاودێری ورد، پاشان کۆچی دوایی کردووە.

«سوهێر بابلی» ساڵی 1937 لەدایکبووە و لەژیانی هونەریدا شانبەشانی ئەکتەرە دیارەکانی میسر بەشداریی لە چەندین درامای تەلەفزیۆنی و شانۆیی و فیلمی سینەماییدا کردووە و رۆڵی بینیووە، لە دیارترین کارە شانۆییەکانی بەشداریکردنی ئەم ئەکتەرە شانۆیی «ريا وسكينة» و «مدرسة المشاغبين» بووەو بۆ ئەم بەشدارییانەشی خەڵاتکراوە و لێزی لێنراوە.

شایەنی باسە ئەم هونەرمەندە دوای ساڵانێکی زۆر ساڵی 1997 هەواڵی وازهێنانی لە کاری هونەریی راگەیاندووە.

 61 جار بینراوە