سەرەکی » هەواڵ » ״بایدن ‌و پوتین چەند دۆسێیەك تاوتوێ دەكەن״

״بایدن ‌و پوتین چەند دۆسێیەك تاوتوێ دەكەن״

ویلایەتە یەكگرتووەكان ‌و روسیا رایانگەیاند: بڕیارە سبەینێ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ‌و ڤلادیمێر پوتین هاوتا روسییەكەی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا چەند پرسێك تاوتوێ بكەن.

جینیفەر ساكی سكرتێری رۆژنامەوانیی كۆشكی سپی رایگەیاند: سەرۆكی وڵاتەكەی نیگەرانیی ئەمریكا لەبارەی چالاكی ‌و جموجۆڵە سەربازییەكانی روسیا لەسەر سنووری ئۆكرانیا بە پوتین دەگەیەنێت. وتیشی: بایدن تەئكیددەكاتەوە لە پشتیوانیی واشنتۆن بۆ سەروەری ‌و یەكپارچەیی خاكی ئۆكرانیا.

لای خۆشیەوە، دیمتری بیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی كرملین رایگەیاند: هەردوو سەرۆك بڕیار لەوە دەدەن كە گفتوگۆكانیان تا چەند بخایەنێت.

 101 جار بینراوە