سەرەکی » کەلتوور » عیراق رەونەقە رووناكبیرییەكەی بۆ دەگەڕێتەوە

عیراق رەونەقە رووناكبیرییەكەی بۆ دەگەڕێتەوە

كوردستانی نوێ‌

لە دوای دەیان ساڵ لە دابڕان، ژیانی رۆشنبیری و هونەری سەرلەنوێ‌ دەگەڕێتەوە گەرووی عیراق، چەندان كەرنەڤاڵی شانۆیی و سینەمایی و مۆسیقی و پیشانگەی كتێب لە ساڵی 2021 كرانەوە.

بەغدا چەندان چالاكی بەخۆوەبینی، لەوانە كردنەوەی ساڵۆنی هونەری و نمایشی شانۆیی و سینەمایی و كەرناڤاڵی جۆراوجۆر، بە هەمانشێوە ئاهەنگی گۆرانی بۆ ئەستێرە عەرەبەكان لەئامێزگرت، لەوان هونەرمەندی لوبنانی ئەلیسا و هونەرمەندە میسرییەكانی وەك محەمەد رەمەزان و فیفی عەبدە و ئەوانی تر.

گەڕانەوەی گرنگترین
لە ساڵی 2021، چالاكییەكانی خولی پانزەیەمی كەرنەڤاڵی نێودەوڵەتی بابل بۆ شانۆ لەژێر دروشمی (لە بابلی شارستانییەوە ژیان دروست دەكەین) بەڕێوەچوو، ئەمەش دوای دابڕانێكی زۆر بۆ دە ساڵ دەچێت، كەرنەڤاڵەكە بە نمایشی هونەری و رۆشنبیری و نمایشی هەمەڕەنگ كە میوزیك و گۆرانی و سەما و هونەرە میللییەكان و شێوەكاریی و سینەما و هونەرەكانی تری لەخۆگرتبوو، بەڕێوەچوو.

كەرنەڤاڵی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ شانۆ
بە هەمان شێوە بەغدا رەونەقی خۆی بۆگەڕایەوە لەڕێی سازكردنی خولی دووەمی كەرنەڤاڵی بەغدا بۆ شانۆ لە ساڵی 2021 لەژێر ناونیشانی «لەبەر ئەوەی شانۆ ژیان رۆشن دەكاتەوە» بەڕێوەچوو، بەرلەوەش شانۆی رەشید لەدوای 18 ساڵ لە داخستن كرایەوە .

كەرنەڤاڵی نیشتمانی عیراق بۆ شانۆ
لەژێر ناونیشانی «شانۆ ژیانە» لە 2ی ئابی 2021، گەرنەڤاڵی نیشتمانی عیراق بۆ شانۆ لە بەغدای پایتەخت سازكرا و خۆپیشاندانە میللییەكان و باری بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنای تێپەڕاند كە بۆ دوو ساڵی لەسەر یەك دوایانخستبوو.

خولی یەكەمی كەرنەڤاڵەكە لەژێر ناوی سامی عەبدولحەمید نووسەر و دەرهێنەر و ئەكتەری كۆچكردو بوو (1928-2019) بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام بوو، نزیكەی 400 كەسێتی شانۆیی و رووناكبیر و هونەری عیراق بەشدارییان تێداكرد.

یەكەم خولی كەرنەڤاڵی سینەمایی رافیدەین
چالاكییەكانی یەكەم خولی كەرنەڤاڵی سینەمایی رافیدەین لەژێرناوی محەمەد شوكری دەرهێنەری عیراقی لە 28-29ی حوزەیرانی 2021 لە بەغدای پایتەختی عیراق، هاوكات لەگەڵ جەژنی سینەما، بەڕێوەچوو.
لەپێشبڕكێ‌ رەسمییەكانی كەرنەڤاڵەكەدا كە «زانكۆی گلگامێشی عیراق» رێكیخستبوو، 50 فیلم لە 23 دەوڵەتەوە بەشدارییان كرد.

هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئاهەنگە هونەرییەكان
لە رووداوە هونەرییەكانی عیراق لە ساڵی 2021، ئەنجومەنی كارگێڕی شاری سندبادلاندی گەشتیاری لە بەغدا بڕیاریدا هەموو ئاهەنگ و چالاكییە هونەرییەكان هەڵبوەشێنێتەوە و كۆتایی بە گرێبەستەكانی بهێنێت لەگەڵ كۆمپانیای میسری كە سپۆنسەری ئەو ئاهەنگە بوو.

پێشتر دەیان هاووڵاتی شاری یارییەكانی سندبادلاندیان گەمارۆدابوو لە بەغدا، وەك ناڕەزایی بەرامبەر بە سازدانی ئاهەنگەكان و میوانداریكردنی هونەرمەندە عەربەكان.

كەرنەڤاڵی جەواهیری
لە 16ی كانوونی یەكەمی 2021، چالاكییەكانی كەرنەڤاڵی خولی چواردەی جەواهیری، خۆی لەمیعە عەباس عەممارە شاعیری پێشەنگ بەڕێوەچوو.
نزیكەی 200 كەسێتی ئەدەبی عەرەبی بۆ بەشداریی لەو كەرنەڤاڵەدا بانگهێشتكران.

گەڕاندنەوەی خەونی گلگامێش
لە ساڵی 2021، عیراق ئاهەنگێكی تایبەتی بە بۆنەی وەرگرتنەوەی تابلۆی «خەونی گلگامێش» ی مێژوویی لە دوای 30 لە دزینی و بردنی بۆ دەرەوەی وڵات، سازكرد.
خەونی گلگامێش تابلۆیەكی قوڕینە و تەمەنەكەی زیاتر لە 3500 ساڵ دەبێت و تێیدا بە زمانی سۆمەری لەسەر هەڵكۆڵدراوە و چەند بەشێكی داستانی شیعری گلگامێش لەخۆدەگرێت.

شوێنەوارە كۆنەكان دەخرێنە مێژووەوە
لە رووداوە مێژووییەكانی عیراق بۆ ساڵی 2021، دانانی هەریەك لە بەنداوی كۆنی هیندیە لە پارێزگای بابل، ناعورەكانی قەزای هیت لە پارێزگای ئەنبار، لە تۆماری فۆلكلۆری جیهانی بۆ ئاودێری لە لیستی یۆنسكۆ، ئەمەش بە هەوڵی دانەبڕاوەی حكومەت لەكاتی سازدانی كۆبوونەوەی حەفتاو دووی ئەنجومەنی راپەڕاندنی لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ ئاودێری (ICID) لە شاری مەراكیشی مەغریبی.

كەرنەڤاڵی مەربەدی شیعری لە بەسرە
لە ساڵی 2021، لە پارێزگای بەسرە، چالاكییەكانی خولی 34ی كەرنەڤاڵی «مەربەد»ی شیعری، خولی شاعیر ئیبراهیم خەیات لەژێر دروشمی «مەربەد.. مێرگی شیعر» بە بەشداریی زیاتر لە 300 شاعیر و كەسێتی رۆشنبیر و ئەدەبی و ئەكادیمی عیراقی و عەرەبی و بیانی سازكرا، لە كەرنەڤاڵەكەدا دانیشتنی رەخنەیی و رۆنشبیری و ئەدەبی سازكران، وێڕای كردنەوەی پیشەنگای هونەری و پیشەنگای كتێب و چالاكییە فۆلكلۆرییە میللییەكان.

پیشەنگای نێودەوڵەتی عیراق بۆ كتێب
لە رووداوە رۆشنبیرییەكان لە عیراق لە ساڵی 2021 دا دەستپێكردنی چالاكییەكانی پیشەنگای نێودەوڵەتی عیراق بۆ كتێب لە خولی دووەم و لەژێر دروشمی «النخلە و الجیران» كە لە ناونیشانی رۆمانی نوسەری عیراقی «غائیب توعمە فرمان»ەوە وەرگیراوە.

كێبڕكێكانی خەڵاتی ئۆسكار 2022
لە ساڵی 2021، وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەكان، بە رەسمی كاندیدكردنی فیلمی «ئەوروپا»ی دەرهێنەر حەیدەر رەشیدی بۆ كێبڕكێی خەڵاتی ئۆسكار وەك باشترین فیلمی جیهانی بۆ ساڵی 2022، راگەیاند.

فیلمی «ئەوروپا» باس لە سێ‌ رۆژی پڕ لە نەهامەتی ژیانی لاوێكی عیراقی دەكات كە لەڕێی سنورەكانی توركیا و بولگاریاوە بە پێ‌ هەوڵ دەدات بگاتە ئەوروپا و دواتر دەكەوێتە داوی پۆلیسی پاسەوانی سنوری بولگاریا و باندەكانی قاچاغچێتیكردن بە كۆچبەران، خۆی بە تەنیا لە دارستانێكی فراوانی بێ‌ كۆتادا دەبینێتەوە.

خاوەنی «سواقی القلوب» كاندیدە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، میدیا جیاجیاكان تەئكیدیان لە كاندیدكردنی ئینعام كچەچی ژنە رۆماننووسی عیراقی كردەوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب بۆ ساڵی 2022.

سەرچاوە: almasra.iq

 69 جار بینراوە