سەرەکی » وەرزش » مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌شداری كردنی هه‌یه‌

مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌شداری كردنی هه‌یه‌

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌ بڕیاری وازهێنان له‌ یاری كردنی نێوده‌وڵه‌تی په‌شیمان بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری مۆندیال بكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ سوید ئه‌وا به‌ربه‌ستێكی به‌هێزی له‌به‌رده‌مدایه‌.
رۆژنامه‌ی‌ زه‌ سه‌ن بڵاویكردۆته‌وه‌ ئیبرای ئه‌ستێره‌ی نوێی یانه‌ی‌ لۆس ئه‌نجلس گالاكسی ئه‌مریكی بۆندێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌ قومار و گره‌وكردن ئیمزا كردوه‌ كه‌ باره‌گا سه‌ره‌كیه‌كه‌ی‌ له‌ ماڵتایه‌و ئه‌و یاریزانه‌ بووه‌ باڵیۆزی نێوده‌وڵه‌تی كۆمپانیاكه‌.
به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ش له‌ ماوه‌ی‌ 25ی به‌شی چواره‌می یاساكانی ئاكاری فیفا هاتووه‌ هه‌ر یاریزانێك به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆ به‌ نوسینگه‌كانی گره‌و كردن یاخود كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌و بواره‌ به‌سترابێته‌وه‌ بۆی نییه‌ به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی فیفادا بكات.
به‌پشت به‌ستن ئه‌م یاسایه‌ش فیفا رێگه‌ به‌ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ نادات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ سوید به‌شداری مۆندیال بكات، بۆیه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ناتوانێت له‌ بڕیاری وازهێنانی یه‌كجاری له‌ یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان په‌شیمان بێته‌وه‌.
ئیبرا دوای یۆرۆی 2016 وازهێنانی یه‌كجاری له‌ به‌شداری كردن له‌ یارییه‌كان له‌گه‌ڵ سوید راگه‌یاند، به‌ڵام دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ بۆ مۆندیالی 2018 چه‌ند جارێك ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ ره‌نگه‌ له‌ بڕیاری وازهێنان په‌شیمان بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆ یه‌كه‌م جار به‌شداری مۆندیال بكات.

print

 209 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*