سەرەکی » ئەدەب و هونەر » سه‌مفۆنیا له‌ هونه‌ری مۆسیقادا

سه‌مفۆنیا له‌ هونه‌ری مۆسیقادا

و : ئازاد مه‌عروف
 (1)
سه‌مفۆنیا كارێكی گه‌وره‌ی مۆسیقایه‌ په‌یوه‌ند به‌ قاڵبی ته‌واوی ئۆركسترا كه‌ هاوبه‌شیكردنی هه‌موو چینه‌كانی ده‌نگه‌ له‌ گڕوو ناسك له‌ ژنان و پیاوان و منداڵان  واته‌  (باص ،تینور ، ئاڵتۆ ، سوپرانۆ) Tenor،Alto،soprano،Bass   دابه‌شكراو به‌سه‌ر چوار جۆر له‌ جووڵه‌ی تایبه‌ت كه‌ خایاندنی كاتی كاره‌كه‌ له‌ نیوكاتژمێر تا سێ چاره‌كه‌ كات وه‌هه‌ندێ جار پترتر ده‌خایه‌نێت چه‌شنێكه‌ له‌ چنینی مۆسیقا له‌ مه‌ڵبه‌ندی مه‌قام ( ئاواز )ێكی تایبه‌ته‌وه‌ واته‌ په‌یژه‌یه‌كی مۆسیقاوه‌ ده‌ستپێده‌كات به‌دوایدا له‌ سوڕاندایه‌.
 سه‌مفۆنیا به‌كارێك ده‌وترێت كه‌ ناسنامه‌ی ئه‌وكاره‌بێت كه‌ناوی لێده‌هێنرێت به‌چه‌شنێك ئه‌توانین بڵێین سه‌مفۆنیا واته‌ هه‌مووكارێك به‌گوێره‌ی تایبتمه‌ندیه‌تی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی كه‌لێوه‌ی ده‌ستپێده‌كات بۆ نمونه‌ ئه‌ڵێین سه‌مفۆنیای مه‌قامی ڕێی بچووكی شۆمان یاخود ئه‌توانین بڵێین سه‌مفۆنیای په‌یژه‌ی بچووكی شۆمان یاخود (ڕێ ماینه‌ر به‌ زاره‌اوه‌ی مۆسیقا) چونكه‌ په‌یژه‌مۆسیقیه‌كه‌ یاخود مه‌قامه‌ ئاوازداره‌كه‌ به‌شێكی دیاریكراوه‌ له‌ سروشتی پێكهاێنانی كاره‌كه‌ ، هه‌موو به‌شێك له‌به‌شه‌كانی سه‌مفۆنیا جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تردا به‌گوێره‌ی خێرایی و هێواشی جوڵه‌و مۆركی گشتی و قاڵبی سروشتی خۆیدا ئه‌مه‌ش هه‌ر ته‌نها بۆئه‌وه‌یه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ هه‌مه‌چه‌شنانه‌و هه‌مه‌ڕه‌نگانه‌ خۆی بنوێنێ له‌ پێناسه‌ مۆسیقیه‌كانی خۆیدا وه‌سه‌رنج ڕاكێشه‌رێكی گوێگربێت وه‌په‌خشكردنێكی تواناكانی ئاماده‌كه‌ر بێت وه‌چه‌شنێك بێت له‌ چالاكی و نوێبونه‌وه‌ی پڕبوون مۆسیقیانه‌.
به‌شی یه‌كه‌می سه‌مفۆنیا به‌گوێره‌ی قاڵبی سۆناته‌ له‌بواری نوسینه‌وه‌ی مۆسیقا بریتییه‌ له‌به‌شێكی گه‌وره‌ی درامیانه‌ كه‌ چه‌ند توخمێكی درامیانه‌ به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری له‌ توێژینه‌وه‌دان به‌چه‌ند مه‌قامێكی فره‌چه‌شن له‌ڕه‌نگ له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵبوون و خوێندنه‌وه‌ی ئاوازه‌كان له‌به‌یه‌كداچونیان وه‌توانایه‌كی گه‌وره‌ی ڕاستیانه‌ی جوانی شاكارانه‌یه‌ واته‌ ئێستاتیكا.
وه‌ ئه‌م به‌شه‌ی یه‌كه‌می سه‌مفۆنیا كه‌ بریتیه‌له‌ قاڵبی سۆناته‌ پێی ئه‌وترێ جووڵه‌یه‌كی بێ مشتومڕی خێرا واته‌ به‌زاراوه‌ی مۆسیقا ئه‌لیگرۆ ) Allegro ( به‌ڵام جووڵه‌ی دوای ئه‌م كه‌پێی ئه‌وترێ جووڵه‌ی دووهه‌م جووڵه‌یكی خاوی ئاوازداریه‌ وه‌ك مۆرك به‌ڵام وه‌ك قاڵب سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆیه‌وچه‌شنێكی ئاوازیه‌.
به‌ڵام به‌شی سێهه‌م له‌قاڵبی سۆناتای ئه‌م كاره‌ له‌چه‌شنی (Menutto trio،منیۆتوتریۆ) یه‌  وه‌كۆتایشی چه‌شنێكی خێرای ڕه‌ونه‌قداره‌ له‌مۆركی ساده‌ی چالاكدا زۆرجارله‌شێوه‌ی چه‌شنی خێرای ڕۆندۆدایه‌ ( Rondo ) كه‌ئاوازه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ تیایدا دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ بۆچه‌ند جارێك كه‌له‌ نێوان هه‌موو دابڕانێكی مه‌قامی سه‌ره‌كی مه‌قامێكی نمایشداری تازه‌ دێته‌ پێش له‌ مه‌قامێكی جیاواز.

 706 جار بینراوە