سەرەکی » وەرزش » له‌مڕۆوه‌ قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌كه‌ی مۆندیاله‌

له‌مڕۆوه‌ قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌كه‌ی مۆندیاله‌

له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25/6/2018-ه‌وه‌ یارییه‌كانی مۆندیال پێده‌نێنه‌ قۆناغێكی هه‌ستیاره‌وه‌ به‌وه‌ی دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كان له‌سه‌رجه‌م گروپه‌كاندا ده‌ستپێده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كان دوا یارییه‌كانی خۆیان له‌ قۆناغی گروپه‌كاندا ده‌كه‌ن.
به‌پێی به‌رنامه‌ی دانراویش بۆ ئه‌م یارییانه،‌ هه‌ر رۆژه‌و دوا یارییه‌كانی دوو گروپ ده‌كرێن، یارییه‌كانیشیان له‌یه‌ك سه‌عاتدا ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كان دوور بن له‌ گه‌مه‌ پێكردن به‌ ئه‌نجامه‌كان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌25/6/2018 دوا یاریی هه‌ردوو گروپی یه‌كه‌م سه‌عات 5 ی عه‌سرو و گروپی دووه‌م سه‌عات 9 ی شه‌و له‌یه‌ك كاتدا ده‌كرێن، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 26/6/2018 دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی هه‌ردوو گروپی سێیه‌م سه‌عات 5 ی عه‌سرو گروپی چواره‌م سه‌عات 9 ی شه‌و ده‌كرێن، به‌مشێوه‌یه‌ یارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تاڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئاینده‌ كه‌ دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی هه‌ردوو گروپی حه‌وته‌م و هه‌شته‌م ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به‌گۆڵكه‌رانی مۆندیالیش تاته‌واو بوونی یاریی (ئینگلته‌را×پاناما)(6-1) که‌ دوێنێ عه‌سر کرا‌، هاری که‌ین له‌ ئینگلته‌را له‌سه‌روی لیستی سه‌رجه‌م گۆڵكه‌رانی مۆندیاله‌وه‌یه‌ به‌ تۆماركردنی 5 گۆڵ و کریستیانۆ رۆناڵۆ-پورتوگال و رۆمیلۆ لۆکاکۆ-به‌لجیکا به‌ تۆمار كردنی 4 گۆڵ له‌ پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌‌می گۆڵكه‌رانی ئه‌م مۆندیاله‌دان.
1-هاری که‌ین-ئینگلته‌را(5) گۆڵ.
2-کریستیانۆ رۆناڵدۆ-پورتوگال(4) گۆڵ.
3-رۆمیلۆ لۆکاکۆ-به‌لجیکا(4) گۆڵ.

 64 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*