له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایزدا به‌هۆی دابه‌زانی پله‌كانی گه‌رماوه به‌گشتی مرۆڤ دووچاری هه‌ندێك له نه‌خۆشی وه‌ك كۆكه، هه‌ڵامه‌ت و سه‌رمابوون ده‌بێته‌وه، ده‌تواندرێت به سودوه‌رگرتن له‌م كۆمه‌ڵه خۆراكه به‌رگری له‌ش له وه‌رزی پایرز دژ به نهخۆشیاكان زیادبكرێت:
١-كه‌له‌رم: ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له ڤیتامین «C» و ڕیشاڵ و ماده‌ی گرنگ له كه‌له‌رمدا هه‌یه كه پارێزگاری له مرۆڤ ده‌كه‌ن له توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌تایبه‌تیش شێرپه‌نجه‌ی سنگ.
٢-پیازی سور: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فۆسفۆڕ و ئاسن و كالیسیۆمی تێدایه ماده‌یه‌كی تێدایه كه بۆ ڕیخۆڵه زۆر به‌سوده و مێشكیش به‌هێزده‌كات پیازی سور له تواناشیدایه چاره‌سه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژ بكات، به‌رگری له‌ش دژ به نه‌خۆشیه‌كانیش له وه‌رزی پایزدا زیادده‌كات .
٣-سێ‌و: له باشترین میوه‌كانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و له وه‌رزی پایزدا به‌تایبه‌تی،ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ڤیتامین و ڕیشاڵ و دژه ئۆكسان كه ناسراوه به فلافۆنید له سێودا مرۆڤ له توشبوون به شێرپه‌نجه،نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌پارێزێت، كاریش ده‌كات بۆ نوێبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش و سنورێكیش بۆ پیربوون داده‌نێت.
٤-هه‌نجیر: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تامێكی خۆشی هه‌یه ،ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕیشاڵ و كالیسیۆم گرنگیهكهی هاوتای شیره ، به‌هۆی ئاسانی هه‌ڵمژینی شه‌كره‌كه‌ی له‌لایه‌ن له‌شه‌وه خواردنی بۆ ئه‌و كه‌سانه زیان به‌خشه كه‌توشی نه‌خۆشی شه‌كره بوون.
٥-كوله‌كه‌ی زه‌رد: ڤیتامین «C» و بیتاكارۆتین و ترشی فۆلیكی تێدایه، خواردنی زۆر به‌سوده بۆ ڕێگریكردن له توشبوون به شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان.
ناوكه‌كه‌شی ده‌وڵه‌مه‌نده به زینك و ترشی ئۆمێگا٣ له توانایدایه پارێزگاری له مرۆڤ بكات له توشبوون به نه‌خۆشی دڵ.
٦-هه‌رمێ: خواردنی هه‌رمێ یارمه‌تیده‌ره له دابه‌زانی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خش و ده‌شبێته‌هۆی ڕێكخستنی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا.
٧-په‌تاته‌ی شیرین: بیتاكارۆتین و ڤیتامین «C و ڕیشاڵه‌كانی تێدایه مرۆڤ له له سه‌رمابوون ده‌پارێزێت ،یارمه‌تیده‌ریشه له باشكردنی كرداری ھه‌رس،ئه‌و شه‌كره‌ش كه تێیدایه‌تی به‌خاوی له‌لایه‌ن له‌شه‌وه هه‌ڵده‌مژێت هه‌ر بۆیه خواردنی بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سوده كه توشی نه‌خۆشی شه‌كره بوون.
244 جار بینراوە