سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » تورکیاش لەوە زۆر تووڕەیە

بزووتنەوەی (خزمەت)ی گولەن لە ئەڵمانیا چالاک بۆتەوە

تورکیاش لەوە زۆر تووڕەیە

پێرار لە دوای کودەتاشکستخواردوەکەی «فەتحوڵلا گولەن» بۆ سەر ڕژێمی ئاکەپە و ئەردۆغان لەساڵی رابردوەوە تا ئێستا لە هەموو لایەکەوەو لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە لایەنگرانیان هەیە بەدەسیسەی تورکیا لەلایەن حکومەتەکانەوە فشاریان دەخرێتەسەر و چلاکیەکانیان بەرتەسک کراونەتەوە، بەڵام بە پێچەوانەی هەموو شوێنێک لەئەڵمانیان ڕەواجیان زیاتر بوە و بواریان زیاتر لە بەردەم ڕەخساوە.

نێوانی ئەردۆغان وگولەن ڕەوشەکەی ئاڵۆزکرد
هەرچەندە ئاماژەکان وانیشان دەدەن کە بزوتنەوەی « خزمەت» بەسەرۆکایەتی گولەن دەستی هەبوە لە ئەنجامدانی کودەتاکەداو حکومەت بە بەردەوامی دوپاتی دەکاتەوە، بەڵام تائێستا هیچ بەڵگەیەکی سەلمێندرایان نیشانی ڕای گشتی نەداوە، بەڵام ئەو ڕاستیە هەیە کە پێش هاوینی ٢٠١٦ ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەکە بە چڕی لە هەموو دامودەزگاکانی تورکیادا جموجۆڵیان دەکرد تا ئێرە ئاسایی بو، بەڵام لەدوای ئەوەی ناکۆکی کەوتە نێوان ئەردۆغان و گولەن ئەوکات ململانێکان بۆ شێوازی ڕوبەڕوبونەوەو دوژمنداری گۆڕان ئەو بارەی ئێستای هێنایە گۆڕێ.

دەیان هەزار کەس ڕایانکرد
لە دوای کودەتاکەکە٢٩٠ کەسی تێدا کوژرا و بارێکی نائاسایی وئاڵۆزی لەو وڵاتە دروستکردو هیچ پشتیوانیەکی دەرەکی بۆ دەرنەبڕدرا، بە فەرمانی ئەردۆغان زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە لایەنگرانی ئەو بزوتنەوەیە لە کاردەرکران و٤٠ هەزار کەسیش دەستگیرکران، دەیان هەزار کەس بۆ دەرەوەی وڵات ڕایانکرد و خۆیان شاردەوە، هەموو بارەگا و بنکە و خوێندنگەکانی ئەو بزوتنەوە لەناو تورکیا داخران و لە دەرەوەو لە ١٥٠ وڵاتدا کە ٨٠٠ بنکە و خوێندنگەیان لێ بو لەسەر داواکاری و ڕاسپاردەی حکومەت بەهەمان شێوە دەستکرا بە پاکسازی و هەمویان داخران.

لە هەندێک ناوەند لایەنگران هەیە
لە ئەڵمانیا بە جۆرێکی تر ئەو بزوتنەوەیە لەسەر ئاستی میدیا و ڕای گشتی و کەنیسە و هەندێک نێوەندەگرنگ ڕەواجیان هەیە و خۆشەویستن، چونکە بە قوربانی سیاسەتی دیکتاتۆرانەی ئەردۆغانیان دەزانن و پشتیوانی خۆیانیان بۆ دەردەبڕن، بە تایبەتیش ئەو بزوتنەوەیە بزوتنەوەیەکی ئاشتیخوازانە و دۆستانەیە و پەیوەندیەکی فراوانی لەگەڵ دونیای دەرەوەدا پەیداکردوە.

گرێ کوێرەی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا
تورکیا هەمیشە داوا لە ئەلمانیا دەکات کە تێوەگلاوەکانی کودەتاکەیان ڕادەست بکاتەوە کە لە ئەڵمانیا نیشتەجێن و ئەو کێشەیە بۆتە گرێ کوێرەیەکی گەروەی نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ ئەوەی ئەڵمانیا لەسەر داوای تورکیا ژمارەیەک خوێندنگەی ئەو بزوتنەوەی داخست و لە کۆی ١٧٩ بنکە و حوجرەیاندا زیاتر لە ٣٠ یان داخستن ، بەڵام لە بڕی ئەوە بزوتنەوەکە بەنهێنی کاریان خۆیان دەکەن.

زۆربەیان مافی پەنابەرێتیان پێدراوە
هۆکارەکانی سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی جموجۆڵ وئەکتیڤبونەوەی ئەو بزوتنەوەیە ئەوەیە کە لەدوای ڕەشبگیریەکی ئەردۆغان لەڕیزی سوپاو کارمەندە حکومەیەکان زۆربەی ئەو خەڵکە ڕای کردە ئەڵمانیا تەنها لەساڵی ٢٠١٧ دا زیاتر لە ٨٠٠٠ کەس پەنایان بۆ ئەڵمانیا بردوەو مافی پەنابەرێتان پێدراوە، لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵیش نزیکەی ٢٠٠٠ ی تر هاتون، ئەمانە لەلایەن لایەنگران و دەزگا کانیان داڵدەدەرێن و یارمەتیان دەدرێت، ڕقیان لە زوڵم و زۆرداری ڕژێمی تورکیا ئەستورتربوەو باشتر لە جاران خەبات دەکەن.

تورکیا تووڕەیە
بزوتنەوەکەی گولەن لەلایەن حکومەت ئیدانەکراوەو لەلایەن هەندێ دەزگا و فەرمانگە و نێوەندی تریش یارمەتیان دەدرێت، کەنیسەکانی ئەڵمانیا تا ئێستا مامەڵە و دۆستایەتیان لەگەڵ دەکەن و خانەی «هێردەر»ی کریستیانەکان چەند کتێب و نامیلکەیەکی بۆ گولەن چاپ کردوە و بەردەوامن، تورکیا لەو مامەڵەیەی حکومەت و ئەو نێوەندانە زۆر توڕەیەوە داوا دەکات هەموو ئەوانەیان رادەست بکرێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ نالوێ و لە هەموو کۆبونەوەکانی نێوان هەردو وڵاتەکەدا ئەو باسە تەوەرێکی گرنگی نێوانیانە.

سەرچاوە: سایتی DW

 499 جار بینراوە