سەرەکی » ئاراستە » پەیامی کاندیدانی لیستی ١٠٥ ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پەیامی کاندیدانی لیستی ١٠٥ ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هاوڵاتیانی به‌ڕێز ده‌نگده‌رانی خۆشه‌ویست، من ناوم مسته‌فا ئه‌حمه‌د سه‌عیده‌ له‌دایكبووی ده‌روازه‌ی راپه‌رینم،
له‌ ساڵی 1983 په‌یوه‌ندیم كردووه‌ به‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ ساڵی 1990 لێپرسراوی شانه‌ چه‌كداری بروسكی 1432 بووم، بۆ راپه‌رین سه‌رپه‌رشتی به‌شی راگه‌یاندنم كردووه‌ له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی رانیه‌، ساڵی 1991 نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووم له‌ به‌ره‌ی كوردستانی رانیه‌، له‌ساڵی 1992 نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووم له‌ ئاسایشی رانیه‌، ده‌رچووی په‌یمانگای كادیرانم، له‌ ساڵی 2009 لێپرسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی رۆژئاوای رانیه‌ بووم، به‌شداریم له‌ هه‌موو ئه‌و شه‌رانه‌دا كردووه‌ كه‌ به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم‌و یه‌كێتی نیشتماندا سه‌پێندراوه‌ به‌ شه‌ری داعشیشه‌وه‌، ئێستا كارگێری مه‌ڵبه‌ندی 24ی راپه‌رینم، كاندیدی ژماره‌ 7م له‌سه‌ر لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر مام لیستی شه‌هیدان، لیستی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانه‌، لیستی رێكخستنه‌ دێرینه‌كانه‌ لیستی ژنان‌و ره‌نجده‌رانه‌.

كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م كاته‌تان باش من راهی ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم كاندیدی ژماره‌ 10 له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، لێكۆڵه‌ری سیاسی‌و نوسه‌ری سیاسیم خاوه‌نی ماسته‌رم له‌بواری سۆشیۆلۆجی سیاسه‌تدا ‌و خوێندكاری دكتۆرام له‌ بواری سیاسه‌تی كورددا، نوسه‌ری دوو كتێبم له‌سه‌ر شۆرش‌و دیموكراسیه‌ت، هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین وتارم به‌ زمانه‌كانی ئینگلیزی‌و كوردی له‌بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی دیموكراسیه‌ت له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان، هیوادارم متمانه‌م پێببخه‌شن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌م به‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و كه‌لێنێك پڕ بكه‌مه‌وه‌ له‌ میه‌دانی سیاسه‌تی كورددا هه‌رشاد‌و سه‌ركه‌وتوو سه‌ر فراز بن.

من شادمان مه‌لا خه‌سه‌ن كاندیدی ژماره‌ 33 له‌سه‌ر ژماره‌ 105ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ماوه‌ی زیاتر له‌ 30 ساڵه‌ له‌ گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان نوسین بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌، شرۆڤه‌كارێكی به‌رده‌وام بووم له‌سه‌ر رووداوه‌ سیاسیه‌كان.
له‌ رابردوودا داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بووم له‌ پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ گشتیه‌كانیان، له‌ داهاتوشدا ئه‌گه‌ر هاتوو متمانه‌ی ئه‌وه‌م پێ به‌خشرا ببمه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بم‌و هه‌میشه‌ داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافی گشتی ده‌بم‌و بۆ پاراستنی مه‌ڵكی گشتی تێده‌كۆشم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵمه‌تبه‌ری‌ شاخ و پارێزه‌ری‌ ئارامیی شار

ئالان حه‌مه‌جه‌زا سه‌وڵجانی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شۆڕشگێڕترین حزبه‌ كه‌ زۆرترین ...