سەرەکی » ئاراستە » میدیاکارێک: ژن لە ھۆلیوود کێشەی ھەبێت لە کوردستان چی بلێین..!

میدیاکارێک: ژن لە ھۆلیوود کێشەی ھەبێت لە کوردستان چی بلێین..!

شەهێن سابیر میدیاکارێکی شاری سلێمانییە چەند سەرنجێکی تایبەتی خۆی بۆ ژنۆرناڵ خستەڕوو:

هه‌میشه‌ له‌چوارچێوه‌ی گۆرانكاریه‌كاندا دیارده‌ باوو كێشه‌و گرفته‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان قسه‌ی زێده‌تر هه‌ڵده‌گرێت، چونكه‌ بۆچونێكی لۆژیكیه‌ كه‌ گۆرانكاریه‌كان به‌هه‌ردوو ئاراسته‌ی راسته‌وخۆ و ناراستوخۆ كاریگه‌ری ئه‌رێنی‌و نه‌رێنی دروست ده‌كات،به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر چاو له‌ ره‌هه‌نده‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بكه‌ین‌و كولتوورو نه‌ریت پێوانه‌بكه‌ین.. تێرامانه‌كان قوڵترده‌بێت، پرسیاره‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن، شرۆڤه‌كان به‌رینتر ده‌بێت، چونكه‌ له‌په‌نای گۆرانكاریانه‌دا پیشه‌و پیشه‌سازییه‌ جۆراو جۆره‌كان سنووری ناوخۆی تێده‌په‌رێن‌و‌و به‌جیهانی ده‌بن. ئه‌گه‌ر سینه‌ما‌و پیشه‌سازی سینه‌ما وه‌ك نمونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه‌ و له‌گۆشه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ گفتوگۆمان بۆدروستبكات، له‌پاڵ پیشه‌گه‌ریه‌كه‌یدا گرنگه‌ نیشانه‌ی (زائید)ه‌كه‌، بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌م پیشه‌سازییه‌و وێستگه‌كانی كه‌ فره‌ره‌هه‌ندن، به‌لام به‌تایبه‌ت ‌و به‌ بایه‌خه‌وه‌ بگه‌رێن به‌دوای ئه‌و وه‌لامه‌دا كه‌ ئایا سینه‌ما له‌كوێی هاوكێشه‌ كۆمه‌لایه‌ته‌یكاندایه‌و به‌ چراده‌یه‌ك وابه‌سته‌ی كولتوور‌و نه‌ریته‌ باوه‌كانه‌‌و بالانسی جێنده‌ر له‌م پیشه‌سازیه‌دا چۆن لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، گومانی تێدانییه‌، كه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی وه‌لامی پێویست، ده‌بێت پێوانه‌كان له‌نێوان ناوخۆیی‌و نێو نه‌ته‌وه‌ییدا بێت، هه‌روه‌ها پێوانه‌كان له‌نێوان قۆناغی كۆن‌و راگوزه‌ریدا بێت. ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌م ناوچانه‌ ئه‌م پیشه‌سازییه‌ به‌هه‌موو كێشه‌و به‌ربه‌سته‌ سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌لایه‌تیه‌كانیه‌وه‌ پرسی بالانسی جێنده‌ری بابه‌تێكی زه‌ق‌و دیاره‌، ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م پرسه‌و پێوانه‌كردنی به‌ وولاتانی پێشكه‌وتووبێت ئه‌وا كه‌مێك هێور ده‌بینه‌وه‌، چونكه‌ به‌گوێره‌ی گه‌لێك لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پرسه‌ ته‌نها كێشه‌ی ولاته‌ تازه‌پێگه‌یشتوه‌كان نییه‌، به‌ڵكو ناونیشان‌و بابه‌تی نوسین‌و دیبه‌ت‌و گفتوگۆی ره‌خنه‌گران‌و خودی هونه‌رمه‌ندانه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی. پرس‌و ئاماده‌گی ژن له‌ سینه‌مادا بابه‌تێكه‌ كه‌زۆرترین ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت، له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌ر له‌ راپه‌رین ئاماده‌یی ژن له‌ هه‌موو ژانره‌كانی هونه‌ردا بۆشاییه‌كی زۆر گه‌وره‌بوو، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی پیاوان ئه‌و بۆشاییه‌یان پرده‌كرده‌وه‌‌و رۆڵی ژنیان ده‌بینی، چونكه‌ ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ كاریگه‌ربوون‌و ده‌بینران به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێدران، له‌دوای راپه‌رینه‌وه‌ ئه‌م بالانسه‌ گۆرانكاری زۆری به‌سه‌رداهات، به‌لام خۆشحاڵییه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و به‌راوردكارییه‌ ته‌نها له‌نێوان دوو قۆناغدایه‌ واته‌ به‌ر له‌راپه‌رین‌و پاش راپه‌رین، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ژن زێده‌تر وه‌ك ئاكته‌ر له‌ زنجیره‌ دراماو له‌سه‌ر شانۆ‌و سینه‌مادا به‌دی ده‌كرێن‌و رۆلیان هه‌یه‌، هه‌رچی رۆڵی ژنه‌ له‌ ره‌گه‌زه‌پێكهێنه‌ره‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مه‌ هونه‌ریه‌كاندا وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ر، نوسه‌ر، ده‌رهێنه‌ر، سینارست، وێنه‌گر بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆخۆی ژماره‌یه‌ك هۆكاری له‌پشته‌وه‌یه‌ و لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌كرێت له‌ رووی كولتووریی قۆرخكاری پیاوان تا ده‌گات به‌ وزه‌ی ژنان خۆیان له‌ونێوه‌نده‌دا، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌م دۆخه‌ی ئێستادا گۆرانكاریی كولتووری كۆمه‌لایه‌تی به‌روونی ده‌بینرێت، چالاكیه‌كان ئاستی نێوخۆییان به‌زاندووه‌،فێستیڤاله‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی سازده‌درێت، به‌لام ناهاوسه‌نگی جێنده‌ری پرسێكی جددییه‌ كه‌ له‌م ناوچانه‌ كه‌مترین گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر له‌گۆشه‌ی ئه‌م پرسه‌وه‌ چاو له‌ ولاتانی پێشكه‌وتوو جیهان بكه‌ین، مقۆمقۆی زۆر ده‌كرێت، ژنانی به‌شدار له‌ سینه‌ما‌و به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییه‌كاندا گله‌یی‌و گازنده‌یان هه‌یه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌ توێژنه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیدا هاتووه‌، له‌پاله‌وانی سه‌ره‌كی فیلمه‌كاندا پیاوان دوو هێنده‌ی ژنان رۆلی سه‌ره‌كی ده‌بینن، هه‌روه‌ها له‌ یه‌كێك له‌ خوله‌كانی فێستیڤاڵی ئۆسكاردا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌ 92 فیلم كه‌ ده‌ست نیشان كراون له‌هه‌موو به‌شه‌كانی فیلم سازیدا له‌ سه‌دا 22ی ژن به‌شدار بووه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌رای ئه‌و لێشاوه‌ ره‌خنه‌یه‌ی له‌سینه‌مای رۆژئاواو ئه‌مریكا ده‌گیرێت به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن فێمێنیسته‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ژنان له‌چاوی پیاوانه‌وه‌ ‌و به‌پاله‌وانكردنیان‌و به‌كارهێنانیان وه‌ك نمایشكردنێكی وروژێنه‌رانه‌و بابه‌تی سێكسواڵی نه‌ك له‌ سینه‌ماداوه‌ك هونه‌ری حه‌وته‌م به‌ڵكو له‌ كۆی ژانره‌كانی دیكه‌ی بلاوكردنه‌وه‌ له‌ دراماو تیڤی‌و ریكلامه‌كاندا‌و جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌‌و ده‌وترێت چاوی كامێراكان له‌خزمه‌ت تێركردنی چێژی پیاواندایه‌ بۆ نیشاندانی دیمه‌نی ور‌وێژینه‌ری له‌شی ژنان.. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ (جێنیفه‌رلۆرانس) یه‌كێك له‌ ئه‌كته‌ره‌به‌ناوبانگه‌كان كه‌ وه‌رگری خه‌لاتی ئۆسكاره‌ ره‌خنه‌ی توند له‌به‌شێك له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌رانی پیشه‌سازی سینه‌مای ئه‌مریكا ده‌گرێت باس له‌وه‌ده‌كات ژن وه‌ك پله‌ دوو چاو لێده‌كرێت ‌و داوا ئه‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌زۆر دۆسیه‌بكرێت‌و كه‌ هۆلیود نه‌یتوانیوه‌ دادپه‌روه‌رانه‌ بكات مامه‌له‌ی مرۆیی‌و له‌رووی مه‌عنه‌وی ‌و داراییه‌وه‌ . له‌م تێڕوانینه‌ی سه‌ره‌وه‌ پێشچاومان رونده‌بێته‌وه‌و له‌وه‌ تێده‌گه‌ین كه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ به‌راوردكاری له‌نێوان ئه‌م ناوچانه‌و ولاتانی پێشكه‌وتودابكه‌ین له‌كاتێكدا ئه‌م پرسه‌ له‌م قۆناغی مۆدێرینه‌یه‌دا له‌ رۆژئاواو ئه‌مریكادا ره‌خنه‌ی زۆری هه‌ڵگرتووه‌ ده‌یان ره‌خنه‌ی توند له‌سه‌رچاوه‌كاندا‌و به‌ره‌نجامی توێژنه‌وه‌كان بلاوكراونه‌ته‌وه‌، ئاخۆ ده‌بێت له‌هه‌رێمی كوردستان له‌نێو ده‌یان گێژاوی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌لایه‌تی ئه‌م پرسه‌ بچێته‌ ریزبه‌ندی كام خانه‌ی قسه‌له‌سه‌ر كردن‌و ئاوڕ لێدانه‌وه‌ له‌م ته‌نگه‌ژه‌ ‌و كه‌شه‌ ئاڵۆزه‌دا !

print

 13 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*