خه‌لیل حه‌سه‌ن*
به‌ڕێز پرۆفیسور (ئه‌ستیفان ئهشنایدهر) جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یی كهشو هه‌وا بۆ لێكوڵینه‌وه‌ی ئهتمسفهرو سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی (CLIMATE CHANGE)، هه‌روه‌ها ناوبراو له كۆمیته‌ی تایبه‌ت به كهشو هه‌وا له‌كۆنگره‌ی ئه‌مریكا، به‌رهه‌مهێنانی بهروبوومو دابینكردن‌و كۆنتروڵكردنی ئاو، به‌كارهێنانی وزه، هه‌روه‌ها له كۆمیته‌ی تایبه‌ت به سیاسه‌تی زانستی، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وشكه ساڵی له‌شاری كۆلیراد له‌ساڵی (1977) زاینی به‌شداریكردووه، ناوبراو چه‌ندین گۆڤار‌و په‌رتوكی زانستی به ناوی پلان بۆ مانه‌وه و كه‌ش و هه‌وا له‌جیهاندا نووسیوه‌و له ناوه‌ڕۆكی په‌رتوكه‌دا باسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كردووه، گۆڕانكاری له كه‌ش و هه‌وا یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی بێ شانسی مرۆڤه، هه‌روه‌ها كێشه‌ی دابینكردنی خۆراك، ژماره‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی، سه‌رچاوه‌كان و ژێنگه، به‌ڵام له ڕاستیدا هۆكاری گۆڕینی كه‌ش و هه‌وا چیه؟ ئه‌ركی سه‌رشانی مرۆڤ چیه؟
هه‌ندێك له‌زانایان هۆكاری كه‌می به‌روبووم و خۆراك له‌جیهاندا به‌گۆڕینی كه‌ش و هه‌واو تواندنه‌وه‌ی شاخی بهستهڵهكو پیسبوونی هه‌واو زۆربوونی دوكهڵو خوڵبارین ده‌زانین، بۆ نمونه‌ی له ساڵی (1972) به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك‌و كه‌می لههندستانو دابه‌زینی به‌رهه‌می گه‌نم لهڕووسیاو كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕاوكردن له وڵاتی پێرو و وێنه‌ی منداڵانی برسیی و بدخۆراكی ئه‌فریقیا له گۆڤاره‌كانی ساڵی 1974 زایینی بڵاو كراوه، له‌به‌رئه‌وه چاره‌سه‌ركردنی گۆڕانكاری لهكهشو هه‌وا ده‌بێته هۆی ڕێگریكردن له‌ڕووداوی برسیه‌تی له‌جیهان و هه‌روه‌ها بێجگه خواردن ئێمه پێویستمان بهپاشكهوتكردنی ئاو‌و وزه‌یه به تایبه‌ت گازی سروشتی بۆ دابینكردنی سوتمه‌نی كارگاكان كه له وه‌رزی زستاندا كار بكه‌ن، درێژخایه‌ن بوونی كهشو هه‌وا په‌یوه‌ندی به به‌كارهێنانی ڕێژه‌ی سوتمه‌نی وه‌ك خه‌ڵوز، نه‌وت، گازی سروشتی‌و دروستبوونی CO2)) كه ده‌یان ساڵه له ئه‌تمۆسفه‌ر پاشكه‌وت بووه و ساڵ به ساڵ ڕوو له زیادبوون ده‌كات، گه‌رم بوونی گۆی زه‌وی ده‌بێته هۆی ڕوودانی گۆڕانكاری له ناوچه سه‌وزه‌كان و گۆڕینی شوێنه‌كانی باران بارین و قه‌باره‌ی شاخه سههوڵیهكان كه‌م دهبێتو ئاستی ئاوی ده‌ریا دهگۆڕدرێتو جوگرافیای ناوچه كهنارهئاویهكان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، ئێمه‌ی مروڤ كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنمان هه‌یه، ئایا به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بین یان سیاسه‌تی كه‌م به‌كارهێنانی وزه‌ی سهرچاوهكانو به‌كارهێنانی وزه‌ی هه‌تاوی له‌جیاتی وزه‌كانی تر.
له‌م بابه‌ته كورت و ڕوونه ده‌ركه‌وت كه كه‌ش و هه‌واو ژماره‌ی دانیشتووان، خواردن سه‌رچاوه و ژێنگه، ڕێژه‌ی پێسبوونو گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوان و چۆنیه‌تی ژیانیان هه‌یه، مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بووه‌ته‌وه، هیوادارین زانایان له‌م سه‌رده‌مه‌دا شێوازێك هه‌ڵبژێرن كه ببێته هۆی سه‌قامگیری له‌جیهاندا.
بنه‌ماكانی بەرنامهی دابینكردنی خۆراك له جیهاندا
1- ژماره‌ی دانیشتووانی جیهان له رێگای ڕێكخستنی خێزان و گه شه ی ئابووری ڕێك بخرێت.
2- دانانی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به به‌رهه‌م هێنان ودابه‌ش كردنی خۆراك بۆ وڵاتان یان ناوچه‌یه ك به پێی بنه‌مای كه ڵتوور ،ئابووری ،سیاسی،ئهكۆلۆژیكی و ئه‌خلا قی ئه‌و شوێنه گونجاو بێت .
3- په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ له‌وڵاتانی پێشه‌سازی و پێش كه‌وتوو به مه‌به‌ستی دابین كردنی خۆراك و به‌رو بۆم له جێهانداوگرنگی دان به‌كشتوكاڵ له ناوچه گه‌رمه‌كان و شێوازی ئاودان ،دامه‌زراندنی كۆمپانیای دروست كردنی په‌ینی كیمیاوی به به كار هێنانی ریگاكانی كیمیاوی و بایولۆژیكی بۆ كونترول كردنی نه خۆشی و به كار هێنانی تهكنوڵوجیای گونجاو و پێدانی قه‌رزی كشتوكاڵی به جۆتیاران
4- گرنگی دان به بواری سامانی ماسی وه هه‌روه‌ها به‌كار هێنانی سامانی ماسی له‌ده‌ریاكان و كه‌شه كردنی له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
5- رێگری كردن له له ناوچوونی خوراك (اتلاف) و به‌كارهێنانی پرۆتینی گیایی له جێاتی پروتینی ئاژه‌ڵی و به كار هێنانی زهبڵی ئاژه‌ڵ بۆ كشتوكاڵ.
6- یارمه‌تی دانی وڵاتانی پێش كه‌وتوو بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌ڕه‌و پێش كه‌وتن هه‌نگاو دنین له بۆاری فێركاری كشتوكاڵی هاوكارییان بكات نه ك یارمه تی خۆراكی و پاره ی .
7- به‌رهه‌م هێنانی جۆری خۆراكی ده‌ریایی و ڕێگری كردن له زۆر ڕاو كردن و پیس بوونی ده‌ریاكان .
8- دروست كردنی بازنه یه كی ژنیتیكی گه‌وره له هه‌موو جیهان بۆ پاراستنی ژنتیكی گیای و روووهكی كشتوكاڵی.
9- دامه‌زراندنی رێكخراوی گه‌وره‌ی فێركاری له و وڵاتانه‌ی كه به ڕه‌و پێش كه‌وتن هه‌نگاو دنین بۆ هاندانی دایكان بۆ پێدانی شیری خۆیان به منداڵه‌كانیان
10- دانانی سیستمی نێودهوڵه تی پاشكه‌وت كردنی خۆراك له جێهان له‌گه‌ڵ كونتروڵ كردنی ژماره‌ی دانیشتووان ،كه‌شه‌ی ئابووری ،سه‌رچاوه‌كانی وزه و كانزاكان و كۆنتروڵ كردنی پێس بوونی كه‌ش و هه وا.
*وه‌ڕگێری یاسایی زمانی فارسی بۆ كوردی و به پێچه‌وانه‌وه
سه‌رچاوه : ژیان له ژینگه
286 جار بینراوە