سەرەکی » وتار »  ‌شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ » كێشەی كورد و فەلەستینی

راستییەکەی

كێشەی كورد و فەلەستینی

كورد و فەلەستینی دوو نەتەوەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كێشەی خاك و مافیان هەیە . لە مێژوودا هیچ دەوڵەتێك نەبووە بەناوی كوردستان و فەلەستین بەڵام خاك و سەرزەمینێك هەیە لە دێر زەمانەوە بەم دووناوە، مەبەست لە فەلەستینیەكان زیاتر نەتەوەی عەرەبە كەوا لەگەڵ هاتنی ئیسلام بۆ سەرووی نیمچە دوورگەی عەرەبی لەم ناوچەیە دەركەوتوون . بەڵام سەبارەت بە كورد مێژوو ئەوەی پشت راست كردۆتەوە كورد لەسەر سەرزەمینی خۆی سەری هەڵداوە جا نازانرێ پاشماوەی چ نەتەوەیەكە .
بەرلەجەنگی جیهانی فەلەستین و بەشە زۆرەكەی كوردستان بەشێك بوون لە خاكی دەوڵەتی عوسمانی،لەگەڵ كۆتایی هاتنی جەنگ عوسمانیەكان تێك و پێك شكان و زۆرینەی خاكی قەلەمرەوییەكەیان كەوتە ژێر دەسەلاتی ئینگلیز .لەم نێوەدا ئینگلیزەكان ژمارەیەك دەوڵەتیان دروستكرد لەسەربنەمای جوگرافی غەدری گەورەیان لە كورد كرد،بۆ فەلەستینیەكان پێشنیاریان هەبوو دەوڵەتیان هەبێ بەڵام ئەوان بەهۆی بوونی دەوڵەتێكیش بۆ جولەكە ناڕازی بوون لە كۆتایدا جولەكە دەوڵەتێكی بەهێزیان لەسەر رووبەرێكی بچوك بۆخۆیان دامەزراند،فەلەستینیەكان نەبوونە خاوەن دەوڵەت، بەڵام كێشەكەیا بووە كێشەیەكی بەناوبانگ بەهۆی بوونی ژمارەیەك دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی وەك هاوكار و پشتیوان .
فەلەستینیەكان لەچەندین وێستگە ئەوەی بۆیان پێشنیار دەكرا رەتیان دەكردەوە دروشمیان لە ئاو كردنی جولەكە بوو .دوای ئەوەی رێكخراوی ئازادی خوازی فەلەستینی كە سەركردایەتی سەرەكی فەلەستینیەكان بوو پشتیوانی لە عیراق كە كوێتی داگیركرد،لەو كاتەوە ئەو پشتیوانیەی نەما . ساڵی 1993لەگەڵ ئیسرائیل پڕۆسەی ئاشتیان كرد و مافی ئۆتۆنۆمیان وەرگرت،كوردیش لە كوردستانی عیراق راپەڕینی كرد و بووە خاوەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری خۆی .فەلەستینیەكان بەهۆی ئەجیندای دەرەكی و كاریگەری دروشم و كردەوە چەكداریە شكست خواردووەكانیان كێشەكەیان هەتا رادەیەكی زۆر پوكاوەتەوە و كۆمەلگای نێودەوڵەتی هیچ بایەخەكی ئەتۆیان پێنادات ئێستا،چونكە عەرەبەكان زۆریان پشتیان تێكردوون.
كوردیش لە ئەنجامی رووخانی رژێمی سەدام حسێن لە ساڵی 2003 و پاشان هاتنی تیرۆرستانی داعش لە ساڵی 2014 ناوبانگی باشی پەیداكرد و سنوری جوگرافی زۆر فراوان بوو،بەڵام لەو ماوە زۆرەی حوكمڕانی هەمیشە لە ژێر هەژممونی سیاسەتی هەرێمایەتی بووە و نەیتوانیوە هەنگاوی گەورە بهاوێژێت بۆ باشتر بنیادنانی دامەزراوەكانی بە ئاراستەی یەك رەنگی و نیشتمانی بوون . هەروەها بەهەمان شێوەی فەلەستینیەكان سەركردەكانی كوردیش كەوتنە ژێر كاریگەری دروشمی قەبەی ناوقعی لەگەڵ ناوچەكە هەڵسان بە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ جوودابوونەوە بەشێوەیەكی یەكلایەنە . كۆمەڵگای نێودەوڵەتی زۆر ئامۆژگاریان كردن .بەڵام گوێیان پێ نەدا ئەنجام هەرێم زۆربەی دەستكەوتەكانی لەدەستدا و بچوك كرایەوە .
هەردوو كێشەكە لەیەك چوونیان زۆرە هەم لە رووی مافەوە هەم لە رووی هەڵە و كەم و كوڕی سەركردەكانیان و هەژموونداریان لە لایەن وڵاتانی دەرەوە.

print

 81 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*