سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » چاوەڕواندەکرێت ترەمپ نەمێنێت

پێشبینییەکان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی ٢٠١٩ دا

چاوەڕواندەکرێت ترەمپ نەمێنێت

ڕۆژنامەی « مێدل ئێست ئەی» بەریتانی بۆچونی ژمارەیەک لە نوسەر و شارەزای سیاسی وەرگرتوەو باسی پێشبینیەکانیان دەکەن بۆ ساڵی تازەو ئاماژە بەو روداوو پێشهاتە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، زۆربەی ئەو شارەزایانە چارەنوس داهاتوی ئەو ناوچەیان بە ڕۆڵی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەستۆتەوەو پێیان وایە، کە بڕیاری ددامرکاندنەوە یان گەرمکردنی شەڕوشۆرەکان لە دەستی سەرۆکدایە و لە ساڵی نوێشدا پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کێشەی تێدەکەوێت وچارەنوسی ترەمپیش دەکەوێتە خەتەرەوە.

سەرەتای کۆتاییەکەیەتی
سەرەتا «دیڤید هێرست» سەرنوسەری ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت: ڕوداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەست دەبێت بەچارەنوسی» دۆناڵد ترەمپ» و مانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکادا. ئەو رۆژنامەنووسە پێیوایە، وەک چۆن کوژرانی خاشەقچی بوە دەستپێکی دەسەڵاتی « میر محەمەدی کوڕی سەلمان» ئاواش دەستلەکارکێشانەوەی « جیمس ماتیس» ی وەزیری بەرگری سەرەتای کۆتایی دەسەڵاتی ترەمپ دەبێت.

پارەی عەرەب بۆ ئەمریکایە
سەرنوسەر لە تەوەرێکی تردا دەڵێت: دەبێ ئەوروپا و هەموو دونیا بزانێت کە « عەبدولعەزیر کوڕی تەفلیقە و فەتاح سیسی و میر محەمەد» پارە و داهات لە قوتی خەڵک دەگرنەوەو بۆ ئەمریکای دەنێرن تا سەرنگومیان نەکات.

داعش نەخۆشییە
دەربارەی داعشیش پێیوایە کە ئەو ڕێکخراوە لە نمایشێکی نەخۆشی کۆمەڵگە عەرەبیەکان هیچی تر نییە، دەبێ ڕۆژئاوا ئەوە بزانێت کە ئەو نەخۆشیە تەنها بە ڕیفۆرمی سیاسی و چاکسازی ودیموکراتیەت چارەسەر جەبێت لەناو ئەو کۆمەڵگایانەدا.

ترەمپ هێڵی سوری بەزاندوە
هەروەها» ڕیتشارد فولک»توێژەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان دەنوسێت: ترەمپ ئەمساڵ هێڵی سوری بەزاندوە و پەتی دان بەخۆداگرتنی پارتی کۆماری پچڕاندوە، پێدەچێت لەمیانی ساڵی تازەدا دەستی پێ لەکار بکشێننەوەو « مایک بینس» ی جێگری لە شوێندا دابنێن،دەربارەی داعش پێیوایە کە پێدەچێت کارە تیرۆریستیەکانیان رووەو ئەمریکا و ئەوروپا هەڵبکشێت و لەناو خاکی سوریاش گۆماوێکی خوێناوی کوشت و کوشتار دروست بکەن، لەساڵی تازەدا تورکیا هێرشێکی بەربڵاو بکاتە سەر کوردەکانی سوریا و شەڕەکان گەرمتردەبن.

ئەوروپا سەیر دەکات
« لینا خەتیب» سەرۆکی بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا لە پەیمانگای شاتا هاوس دەڵێت: وڵاتە گەورەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمونی خۆیان لە دەستداوە،ئێستا لەوان بچوکتر دەیانەوێت ڕۆڵەکە بگێڕن، ئەوروپیەکانیش هیچ ڕۆڵێکیان لەو ناوچەیە نییە و بە تەماش نین رۆڵیان هەبێت،چونکە ئەوان دەیانەوێت گرێبەستە گەورە ئابوریەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ئەو ناوچەیە بپارێزن بە بێ ئەوەی دەستبخەنە کاروبارەکانیانەوە یان پەیوەندیەکانین لەگەڵ تێک بددەن.

ڕۆڵی ترەمپ گوزەشت
« ڕیتشارد سیلفەرشتاین» چاودێری سیاسی دەڵێت: لە ساڵی ٢٠١٩ رووداوی گرنگ رودەدات لە پێشەوەیاندا ئەمریکا خۆی بۆ هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٠ ئامادە دەکات، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بێبەش نابێت لە بەرنامەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و گۆڕانکاری تێدا روودەدات، ئەمجارە ترەمپ نەک هەر پۆستی سەرۆکایەتی بەدەست ناهێنێتەوە، بەڵکو لەوانەشە هەرئەمساڵ لەو پۆستە لای بەرن و ئیدی هەر نەمێنێت.

ئەمساڵ بۆ روسیا گرنگە
« ئەدلین محەمەدی» شارەزای سیاسەتی عەرەبی و روسی پێیوایە: ڕوسیا لە خاکی سوریا تائێستا سەرکەوتنی هێناوە، لە ناوچەکە توانیویەتی پەیوەندیەکانی لەگەڵ زۆربەی وڵاتان ڕابگرێت،ساڵی تازە دەبێتە تاقیکردنەویەکی مەزن بۆ ڕوسیا کە ئایا پەرە بە بردنەوەکانی دەدات یان پاشەکشە دەکات، ئەگەر بتوانێت ئاشتی لە سوریا دەستەبەربکا و شەڕ لە باشووری لوبنان دوربخاتەوەو ئاوێک بە ئاگری بە نێوانی ئێران و ئیسرائیل دابکات، ئەوا براوەی یەکەم دەبێت.

سەرچاوە: جەزیرە نێت

 168 جار بینراوە