سەرەکی » زانست » نهێنییه‌كی دیكه‌ له‌ هه‌ره‌مه‌كه‌ی خۆفۆ دا ئاشكرا بوو

نهێنییه‌كی دیكه‌ له‌ هه‌ره‌مه‌كه‌ی خۆفۆ دا ئاشكرا بوو

تیشكیی سینی نهێنییه‌كی هه‌زاران ساڵه‌ له‌چاڵێكی هه‌ره‌مه‌كه‌ی خۆفۆدا ئاشكرا ده‌كات.
تیمێكی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ هه‌ره‌مه‌ گه‌وره‌كه‌ی خۆفۆدا چاڵێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی 30 مه‌تره‌ و به‌قه‌باره‌ی فڕۆكه‌یه‌ك ده‌بێت و له‌و ژووره‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌چێت كه‌ 50 مه‌تر له‌ ژووری شاژنه‌وه‌ دووره‌، زاناكان ناویان ناوه‌ (بۆشایی گه‌وره‌).
به‌پێی ئه‌و تیمه‌ ئه‌و چاڵه‌ی ناو هه‌ره‌مه‌كه‌ی خۆفۆ ته‌مه‌نی 4500 ساڵه‌ و به‌ شێوه‌یه‌ك گه‌وره‌یه‌ كه‌ جێگه‌ی 200 كورسی تێدا ده‌بێته‌وه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ ناوجه‌رگه‌ی هه‌ره‌مه‌كه‌وه‌.
گرنگیی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی زاناكان ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌وه‌ نییه‌ له‌پشتی دیواری هه‌ره‌مه‌كانه‌وه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌و شێوازه‌شه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و نهێنییه‌ نوێیه‌ی پێ ئاشكرا كراوه‌.
ئه‌و تیمه‌ كه‌ له‌ شوێنه‌وارناسی میسری و كه‌نه‌دی و فه‌ره‌نسی و ژاپۆنی پێكهاتوون ڕێگه‌یه‌كی نوێیان به‌كارهێناوه‌ بۆ ڕووپێویی هه‌ره‌مه‌ گه‌وره‌كه‌ ئه‌ویش به‌كارهێنانی تیشكی گه‌ردوونییه‌ كه‌ به‌ (میۆن) ناسراوه‌ ، ئه‌و تیشكه‌ش ته‌نه‌كان تێده‌په‌ڕێنیت‌و ئه‌و شتانه‌ ده‌رده‌خات كه‌ له‌پشته‌وه‌ی به‌ربه‌ستێكی ئه‌ستوردا دا بن.
ئه‌و زانایانه‌ له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ خه‌ریكی ئه‌م ئه‌ركه‌ن كه‌ ده‌توانن به‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌یان ئه‌و شتانه‌ ببینن كه‌ له‌ پشت دیواره‌كانی ئه‌و هه‌ره‌مه‌وه‌ن و پێویست به‌كاری هه‌ڵكه‌ندن و كنه‌ كردن ناكات، ئه‌وان ویستویانه‌ ئه‌و بۆشاییه‌ و ژێر بناغه‌ی هه‌ره‌مه‌كه‌ بگه‌ڕێن كه‌ دوای هه‌زاران ساڵیش له‌ بونیادنانی تائێستا نازانرێت چیی تێدایه‌ و به‌نهێنی ماوه‌ته‌وه‌.
هه‌ره‌می خۆفۆ كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین هه‌ره‌می ناوچه‌ی جیزه‌ی میسر داده‌نرێت، درێژییه‌كه‌ی 146 مه‌تره‌ و یه‌كێك بووه‌ له‌ حه‌وت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی جیهانی كۆن، كه‌ به‌ر له‌ 4500 ساڵ له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كی ناوچه‌ی جیزه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای قاهیره‌ی پایته‌خت له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ره‌كه‌ی ئه‌بولهه‌ول دروستكراوه‌.
خودی خۆفۆش دووه‌مین فیرعه‌ونی خێزانی چواره‌م بووه‌ كه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیستو شه‌شی پێش زاییندا فه‌رمانڕه‌وایی میسرییان كردووه‌.
ئه‌و هه‌ره‌مه‌ی خۆفۆ له‌سه‌ر شێوازی هه‌ره‌مه‌كانی دیكه‌ی میسر دروستكراوه‌ كه‌ سێ ژوور له‌ خۆ ده‌گرێت و وه‌ك گۆڕستانی فیرعه‌ونه‌كان بووه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا.

سه‌رچاوه‌: میدل ئیست ئۆنلاین

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆڕانی ئاوو هه‌وا له‌ سه‌ر كشتووكاڵ

د. محەمەد ئەمین له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌ وه‌ی ئاستی له‌ هه‌ وادا ...