سەرەکی » زانست » دۆزینه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌ سكی قرشی سپیدا

دۆزینه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌ سكی قرشی سپیدا

زاناكان له‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ ماسیی قرشی سپی، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ بڕێكی زۆری كانزای جیوه‌ و زه‌رنیخ و قورقوشم له‌ ناوسكیاندایه‌.
زانایانی كۆلێژی (Rosenstiel)بۆ زانسته‌كانی ده‌ریایی و ئاسمانیی‌و زانكۆی مه‌یامی ئه‌مریكا دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان له‌ ماسی قرشی سپی له‌ ئاوه‌كانی باشوری ئه‌فریقیادا، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و قرشانه‌ به‌ ڕوكار ته‌ندروستییه‌كی باشیان هه‌یه‌، به‌ڵام ناو سكیان بڕێكی زۆری توخم و مادده‌ی كانزایی وه‌ك زه‌رنیخ و قورقوشم و جیوه‌ی تێدایه‌.
هه‌رچه‌نده‌ باری ته‌ندروستی ئه‌و قرشانه‌ نه‌بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ راوكێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنی ئه‌و زانایانه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌مان مادده‌ی ژه‌هراویی له‌ناو سكی زینده‌وه‌ره‌ ده‌ریایی و مه‌مكداره‌كانی دیكه‌شدا هه‌بێت، به‌و ماسییانه‌شه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكیی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراك به‌كاری ده‌هێنن و ده‌یخۆن.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌اندا زاناكان نمونه‌ی خوێنی 43 ماسی قبرشی سپیان وه‌ررتووه‌ و بۆ چڕبوونه‌وه‌ی مادده‌كان گه‌ڕاون كه‌ بریتی بووه‌ 12 توخم و 14 كانزای قورس.
دواتر ئه‌نجامی پشكنینی خوێنه‌كه‌ چڕبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك كانزای قورسی ده‌رخستووه‌ كه‌ به‌ ژه‌هراوی ئه‌ژمارده‌كرێت بۆ هه‌ندێك ئاژه‌ڵ ، به‌ڵام چونكه‌ سیستمی به‌رگریی ئه‌و جۆره‌ قرشه‌ به‌هێزه‌، بۆیه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ ده‌ریاییه‌ دروست نه‌كردووه‌.
لیزا مێرلی ئاماده‌كاری ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ وتی» به‌پێی ئه‌نجامه‌كان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا قرشی سپی میكانیزمێكی خۆپارێزیی هه‌بێت كه‌ كاریگه‌رییه‌ زیانبه‌خشه‌كانی ئه‌و مادده‌ژه‌هراوییانه‌ی له‌سه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌».
ئه‌و خانمه‌ لێكۆڵه‌ره‌ ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه‌، له‌ ڕێگه‌ی پێوانه‌كردنی چڕیی ژه‌هره‌كانی وه‌ك جیوه‌ و زه‌رنیخ له‌ خوێنی ماسی قرسشی سپیدا ده‌توانین به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر له‌ ئاماژه‌كانی سیستمی ژینگه‌یی و كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر مرۆڤ تێبگه‌ین.
زاناكانی ئه‌و تیمی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پێویستیی پاكوخاوێن ڕاگرتنی ژینگه‌ و به‌تایبه‌ت ژینگه‌ی ئاویی، له‌پێناو به‌ سه‌لامه‌تی هێشتنه‌وه‌ی گیانه‌وه‌ره‌ ئاوییه‌كان و له‌ دواجاریشدا پاراستنی سامانی ئاویی.

سه‌رچاوه‌: الصحه‌ والحیاه‌

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

به‌رده‌ نه‌یزه‌كێك پیاوێك ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات

له‌ ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مریكا پیاوێك به‌ ڕێكه‌وت و به‌ هۆی ...