سەرەکی » مانشێت » بە زووترین كات بڕیار لە چۆنێتی دەستپێكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەدرێتپەڕە 16

بە زووترین كات بڕیار لە چۆنێتی دەستپێكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەدرێت

بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی تایبەت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەڕێوەچوو و تیایدا چۆنێتیی دەستپێكردنی پڕۆژەكە تاوتوێكرا و وادەی 10 رۆژ بۆ پێشكەشكردنی راپۆرت و پێشنیارەكان دیاریكرا.
لە كۆبوونەوەكەدا كە دوێنێ سێشەممە 14ی ئایاری 2019 لە سلێمانی بەڕێوەچوو، وەزیرانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بریكاری وەزیری شارەوانی و سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و ئەندامانی لیژنەی سەرپەرشتیاری جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئامادەیبوون، بڕیاردرا لیژنەی سەرپەرشتیاری جێبەجێكردنی پڕۆژەكە لە ماوەی 10 رۆژی كاریدا لە راپۆرتێكدا پێشنیار و راسپاردەكانی خۆی سەبارەت بە چۆنێتیی دەستپێكردنی پڕۆژەكە پێشكەشی وەزارەتی شارەوانی و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بكات، بۆ ئەوەی بە زووترین كات بڕیار لە چۆنێتیی دەستپێكردنی بدرێت.
ئەم كۆبوونەوەیە دوای ئەوە هات كە لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكانی هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم سەبارەت بە چاككردنەوەی رێگەوبانەكان، بڕیاردرا كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ترەمپ: ئەمریكا فڕۆكەی F35 بە توركیا نافرۆشێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لەكۆشكی سپی وتارێكی پێشكەش ...