سەرەکی » راپۆرت » گوندنشینان داواكارییان له‌ گه‌شتیاران هه‌یه‌

گوندنشینان داواكارییان له‌ گه‌شتیاران هه‌یه‌

ئاماده‌كردنی‌ : ڕه‌وا محه‌مه‌د

به‌هاری‌ كوردستان واته‌ سه‌فره‌ و چونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان له‌ ماڵه‌كانیان و ڕووكردنه‌ ده‌روده‌شت و سه‌یرانگا و شوێنه‌ سه‌وزاییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ ڕۆژانی به‌هاردا شارنشینان و هاوڵاتیان ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ڕووده‌كه‌نه‌ سه‌وزاییه‌كانی‌ نزیك له‌گونده‌كان، گوندنشینه‌كانیش ده‌ڵێن گه‌شتیاران گرنگی به‌ پاك و خاوێن ڕاگرتنی ناوچه‌كانیان ناده‌ن و زۆرجاران پاشماوه‌كانیان له‌ ناوچه‌كانیاندا جێده‌هێڵن و ده‌بێته‌ هۆی پیس بوون و ناشیرینكردنی‌ سروشتی گونده‌كانیان.
گوندنشینێك ده‌ڵێت : پێویسته‌ گه‌شتیاران خه‌می ئه‌و ناوچانه‌ بخۆن كه‌ لێی داده‌نیشن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ جارێكیتر هاتنه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ ده‌رفه‌تی دانیشتنیان هه‌بێت، هیچ نه‌بێت با ئه‌و گه‌شتیارانه‌ ئه‌و شوێنانه‌ بۆ خۆیان به‌ پاكی ڕابگرن تاكو جارێكیتر هاتنه‌وه‌ بێزیان بێته‌وه‌ لێی دابنیشن .
محه‌مه‌د سه‌ردار له‌م باره‌یه‌وه‌ بۆ گوندستانی‌ نوێ دوا و گوتی : گه‌شتیاران وا ده‌زانن ته‌نها ئه‌و ڕۆژه‌ حسابه‌ كه‌ خۆیان دێنه‌ ناوچه‌كه‌مان و داده‌نیشن ، بیر له‌وه‌ ناكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و جێگایانه‌ گشتییه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌سێك له‌و جێگایانه‌ دابنیشێت و ڕۆژه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ر ببات ، ئه‌وا سبه‌ینێ ده‌كرێت خێزانێكیتر بێته‌ ئه‌و جێگایه‌ و دابنیشێت ، ناكرێت خێزانێك چووه‌ شوێنێك ئاگایان له‌ دوای‌ خۆیان نه‌مێنێت و بایه‌خ به‌وه‌ نه‌ده‌ن كه‌ نابێت شوێنه‌كه‌ پیس بكه‌ن و خه‌می ئه‌وه‌ نه‌خۆن دوای‌ خۆیشیان ئه‌و شوێنه‌ به‌كار ده‌هێنرێته‌وه‌ .
ئه‌و هاوڵاتییه‌ گوندنشینه‌ وتیشی : پێویسته‌ گه‌شتیاران خه‌می ئه‌و ناوچانه‌ بخۆن كه‌ لێی داده‌نیشن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ جارێكیتر هاتنه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ ده‌رفه‌تی دانیشتنیان هه‌بێت، هیچ نه‌بێت با ئه‌و گه‌شتیارانه‌ ئه‌و شوێنانه‌ بۆ خۆیان به‌ پاكی ڕابگرن تاكو جارێكیتر هاتنه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ بێزیان بێته‌وه‌ لێی دابنیشن و نانی‌ لێبخۆن .
عه‌لی ساڵح كه‌ هاوڵاتییه‌كی شارنشینه‌ و له‌به‌هاراندا ڕووده‌كاته‌وه‌ گونده‌كه‌ی‌ خۆی بۆ گوندستانی‌ نوێ دوا و وتی : گرنگه‌ گه‌شتیاران ئاگایان له‌وه‌ بێت كه‌ كاتێك ده‌چنه‌ ناوچه‌یه‌ك بۆ سه‌یران و پشوودان، ئه‌و جێگایه‌ به‌ پاكی ڕابگرن و پیسی نه‌كه‌ن و پاشماوه‌كانیان به‌جێ نه‌هێڵن ، به‌ داخه‌وه‌ هاوڵاتیان گرنگی به‌پاكڕاگرتنی سه‌یرانگا و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ناده‌ن و كه‌سێكیش نییه‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات، هه‌رچی هاوڵاتیانی گونده‌كانیشه‌ نایانه‌وێت دڵی كه‌س بڕه‌نجێنن و له‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان دووریان بخه‌نه‌وه‌ .
عه‌لی ساڵح وتیشی : له‌ سه‌یرانگاكانی‌ ئێمه‌دا سه‌له‌ی‌ خۆڵ و خاشاك نییه‌ كه‌ هاوڵاتیان بتوانن پاشماوه‌كانی‌ خۆیانی تێدا دابنێن و له‌ دوای‌ خۆیان له‌و ده‌رو ده‌شته‌ فڕێی نه‌ده‌ن ، بۆیه‌ له‌به‌ر ئه‌مه‌ پێویسته‌ گه‌شتیاران و خێزانه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیاندا زه‌رفی گه‌وره‌ بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاشماوه‌كانی‌ خۆیانی تێبكه‌ن و ناوچه‌كه‌مان ناشیرین نه‌كه‌ن.
ئاسۆ عه‌لی كه‌ كاری‌ شوان كاره‌یی ده‌كات بۆ گوندستانی‌ نوێ دوا و وتی : ئه‌م گه‌شتیارانه‌ ته‌نانه‌ت ناهێڵن مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌شمان به‌ باشی سود له‌و ناوچانه‌ ببینن كه‌ هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ڕووی تێده‌كه‌ن و تێیدا داده‌نیشن، ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ قه‌ره‌باڵغی دروست ده‌كه‌ن له‌و ناوچانه‌دا مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌شمان ناتوانێت نزیكیان ببێته‌وه‌ و بچێته‌ ئه‌و له‌وه‌ڕگانه‌وه‌.
ئه‌و شوانكاره‌یه‌ وتیشی : گه‌شتیاران و هاوڵاتیانی ئێمه‌ وه‌ك پێویست وشیاری‌ تایبه‌ت به‌ ژینگه‌ و سروشتی جوانی‌ كوردستانیان و خه‌می پاراستنی ژینگه‌یان نییه‌ و گوێ به‌وه‌ ناده‌ن دوای‌ خۆیان چی ده‌بێت له‌و شوێنه‌ و كێیتر دێته‌ ئه‌و شوێنه‌ و كێیتر له‌وێ داده‌نیشێت. بۆیه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان به‌لاوه‌ گرنگه‌ كه‌ خۆیان دابنیشن و هیچ بیرێك له‌دوای‌ خۆیان ناكه‌نه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ پیسبوونی جێگاكان و جار دوای‌ جار پاشماوه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كۆده‌بنه‌وه‌ و جوانی‌ دیمه‌ن و سروشتی جوانی‌ به‌هار ده‌شێوێنێت .
ڕۆسته‌م والی له‌م باره‌یه‌وه‌ بۆ گوندستانی‌ نوێ دوا و وتی : پێویسته‌ گه‌شتیاره‌كان بیرێك له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌ر ڕۆژه‌ و كه‌سێك له‌و ناوچانه‌ داده‌نیشێت ، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك بێته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ و هه‌رچی پاشماوه‌كانێتی له‌و شوێنه‌دا جێیبهێڵێت ، ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ ناوچه‌كه‌ پیس ده‌بێت كه‌ كه‌س تاقه‌تی ئه‌وه‌ی‌ نابێت له‌و شوێنانه‌دا دابنیشن.
ڕۆسته‌م والی ده‌شڵێت : گه‌شتیاران له‌ شوێنه‌كانیتردا ده‌بێت پاره‌ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌پرێك یان ناوچه‌یه‌كیان بده‌نێ تێیدا دابنیشن و ڕۆژێكی خۆش ببه‌نه‌سه‌ر ، به‌ڵام له‌نزیك گونده‌كان به‌ئاره‌زووی‌ خۆیان داده‌نیشن و كه‌سیش ناڵێت دامه‌نیشن، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و گه‌شتیارانه‌ خه‌می ئه‌وه‌ بخۆن كه‌ ناوچه‌كه‌ پیس نه‌كه‌ن و وایلێنه‌كه‌ن كه‌ كه‌س له‌و جێگایانه‌ دانه‌نیشێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەنگاوی گەورە نراوە بۆ بە نێودەوڵەتیكردنی خوێندنی باڵای كوردستان

راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم، ...