سەرەکی » هەمەڕەنگ » مێرمنداڵێكی‌ كورد میدالی‌ ئاڵتوونی‌…

مێرمنداڵێكی‌ كورد میدالی‌ ئاڵتوونی‌…

مێرمنداڵێكی‌ كورد میدالی‌ ئاڵتوونی‌ له‌ ئۆكرانیا وه‌رگرت

له‌ كێبڕكێی وێنه‌كێشان منداڵانی جیهان، له‌ شاری خاركێف سه‌ر به‌ وڵاتی ئۆكراین، مێرمنداڵێكی كورد، خه‌ڵكی شاری گێڵان سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان، پله‌ی تایبه‌ت به‌ مێرمنداڵان به‌ ده‌ستهێنا.
له‌ كێبڕكێی وێنه‌كێشان له‌ شاری خاركێف «USERN» كوڕه‌ كوردێكی خه‌ڵكی شاری گێڵان به‌ ناوی «ڕاستین عه‌زیمی» له‌و كێبڕكێیه‌دا، توانی میدالی ئاڵتوونی‌ بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات.
منداڵانی كوردی‌ رۆژهه‌ڵات، تاكو ئێستا له‌ چه‌ندین به‌شی هونه‌ری له‌ وڵاته‌ جۆراوجۆر به‌شدارییان له‌ كێبڕكێیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كردووه‌و توانیویانه‌ به‌ هه‌موو كۆسپ و كه‌موكووڕییه‌كانیان له‌ بواری ئیمكاناته‌وه‌، سه‌ركه‌وتن بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*