سەرەکی » وتار » شێرزاد شێخانی » ئه‌جوائی‌ ره‌مه‌زان

هەولێریات

ئه‌جوائی‌ ره‌مه‌زان

له‌و مانگه‌دا ئه‌وزاعی‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ته‌واوی‌ ده‌گۆڕا. چونكه‌ خه‌ركه‌كه‌‌ی‌ به‌عام به‌رۆژی‌ ده‌بون، خه‌ركی‌ ئه‌و شاره‌ به‌گشتی‌ ئیماندار بون، لۆیه‌ ئه‌مه‌ی‌ مندارانیش هه‌ر له‌گچكه‌ییه‌وه‌ فێری‌ رۆژی‌ گرتنیان ده‌كردین. هه‌نده‌ك هه‌راش بای‌ ده‌بایه‌ به‌رۆژی‌ بی‌. ئه‌مه‌ش كه‌منداربوین چاومان له‌گه‌وره‌كانمان ده‌كرد، هه‌رچه‌نده‌ تاقه‌تی‌ رۆژیگرتنیشمان نه‌بو، به‌ران زۆر كه‌یفمان پێده‌هات كه‌ خه‌رك بزانی‌ به‌رۆژی‌ ده‌بین. ئه‌وجا شه‌وان پیش نوستن له‌داكه‌كانمان ده‌پاڕاینه‌وه‌ كه‌وا لۆ پارشێو هه‌رمانبستێنی‌، ئه‌گه‌ر هه‌ریشی‌ نه‌ستاباینه‌ لۆ سبه‌ینه‌كه‌ی‌ ده‌ستمان به‌گریان ده‌كرد. خۆشییه‌كه‌ی‌ له‌ودابوو، كاته‌كی‌ لۆ پارشێویش هه‌ریان ده‌ستاندین تێرو پڕ نانمان ده‌خوارد، به‌ران حه‌تا نیوڕانه‌كه‌ی‌ خۆمان راده‌گرت و برسیمان ده‌بو، ئه‌وجا رۆژییه‌كمان ده‌شكاند و، داكیشمان پێان ده‌گوتین قه‌یدیناكه‌ نیوه‌ی‌ خێری‌ ره‌مه‌زانتان پێ بڕایته‌وه‌. ئه‌گه‌ر منداره‌ی‌ك بیتانیبایه‌ هه‌تا مه‌غریب خۆی‌ رابگری‌، ئه‌وه‌ ده‌بوه‌ پاڵه‌وانه‌كی‌ گه‌وره‌و له‌ناو خزماندا به‌شانازییه‌وه‌ باسی‌ ده‌كرا‌.. ئه‌وجا لۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ش ئه‌و شانازیه‌مان له‌ده‌ست نه‌چیتن، زۆرجار كه‌ نیوڕانان یان عه‌سران بێتاقه‌ت ده‌بوین و ده‌چوینه‌ ده‌رێ و له‌فه‌یه‌كمان له‌پێش سینه‌ما ده‌خوارد، لۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌س نه‌زانی‌ كه‌وا رۆژیمان شكاندیه‌، نێزیك مه‌غریبان ده‌هاتینه‌وه‌ مارێ و خۆمان به‌عه‌ردی‌ داده‌داو خۆمان وا پیشان ده‌دا كه‌ رۆژیمان نه‌شكاندیه‌و هیلاك و برسین!.ئه‌وجا داك و بابه‌كانمان باوه‌ڕیان به‌و ته‌مسیله‌ی‌ مه‌ ده‌كردو خۆشترین خواردنیان له‌پێشمان داده‌نا!!. دوای‌ مه‌غریبانیش به‌حیساب به‌رۆژی‌ بوینه‌و خوا لێمان رازی‌ بوه‌، ئیزنیان ده‌داین بچینه‌ ده‌رێ له‌چایخانه‌كان دانیشین. له‌و مانگه‌دا مه‌سه‌له‌ی‌ خواردن شته‌كی‌ زۆر موهیم بوو. هه‌رچه‌نده‌ حیكمه‌ت له‌رۆژی‌ بوون له‌و مانگه‌دا‌ لۆ ئه‌وه‌یی‌ بوو كه‌وا ئینسان فێری‌ برسیه‌تی‌ ‌و ته‌حه‌مول بكرێ، به‌ران ئه‌و نانه‌ی‌ له‌ مه‌غریبان له‌سه‌ر سفره‌ داده‌ندرا، زۆر زۆر له‌رۆژانی‌‌ ئاسایی‌ زیاتر بوو، ئه‌نواع وئه‌شكال خواردن ده‌هاته‌ سه‌ر سفره‌، برنج و دوو نه‌وع مه‌ره‌گه‌، زه‌ڵاته‌ و ترشیات، گۆشت و مریشك، شه‌ربه‌ت به‌ ئه‌نواعی‌ . لۆیه‌ له‌ رۆژانی‌ ره‌مه‌زاندا ده‌تدت ده‌یان كه‌س له‌پێش دوكانی‌ شه‌ربه‌ت فرۆشه‌كان راده‌وه‌ستان، سه‌تانیش له‌پێش تورشی‌ فرۆشان، شه‌ربه‌تی‌ حاجی‌ سدیقی‌ رواندزی و‌ حاجی‌ زه‌كه‌ریا به‌به‌ر نه‌ده‌كه‌‌ت، تورشیاتی‌ مام نادرو حاجی‌ سه‌هدی‌ وحاجی‌ ئیحسان و ترشیاتی‌ جاده‌ی‌ ته‌جنیدی‌ ته‌یراوه‌، ئێستا وه‌زعه‌كه‌ گۆرایه‌، ترشیات له‌سه‌ر عاره‌بانه و حه‌مو دوكانه‌كی‌ شاردا هه‌یه‌، شه‌ربه‌تیش عه‌ینه‌ن شت له‌سه‌ر جاده‌كان ده‌فرۆشرێ،. دوای‌ فتاركردن چایخانه‌كان جمه‌یان ده‌هاتو سه‌دان گه‌نجو پیاوی‌ ئه‌و شاره‌ روویان تێده‌كردو، حه‌تا پارشێوان له‌وێ ده‌مانه‌وه‌و خه‌ریكی‌ یاری‌ سینی‌ سینیانێ ده‌بون، كه‌ له‌و سارانه‌دا زۆرجار موسابه‌قه‌ش رێكده‌خرا له‌ نێوان یاریزانه‌كانی‌ هه‌ولێرو كه‌ركوك، ئه‌وجا میوانداری‌ یه‌كتریان ده‌كردو، له‌یه‌ك له‌چایخانه‌كان خڕ ده‌بونه‌وه‌، تیپی‌ مۆسیقاش ده‌هاتو گۆرانیبێژه‌ گه‌وره‌كانیش ده‌عوه‌ت ده‌كران، ده‌بوه‌ موسابه‌قه‌ی‌ قۆریاتو كه‌ره‌مو گۆرانی‌ و، سینی‌ پاقڵاوه‌ به‌سه‌ریان ده‌سوڕایه‌وه‌، بیبسی‌ وكۆكاش كراشه‌ی‌ ده‌كردو، به‌چه‌پڵه‌و خۆبادان شه‌و هه‌تا به‌ره‌به‌یان ئه‌و به‌زمه‌ به‌رده‌وام ده‌بو. عاده‌ته‌ن كوڕه‌ گه‌نجه‌كان له‌دوای‌‌ چایخانه‌ش‌ ده‌چونه‌ حه‌مامه‌كانو خۆیان ده‌شوشت و، دوایی‌ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ مارێ و پارشێویان ده‌كردو ده‌نوستن. لۆ شه‌وی‌ داهاتوش هه‌مان به‌زم وڕه‌زم دووباره‌ ده‌بوه‌وه‌. خۆشترین شت له‌و مانگه‌دا مه‌نزه‌ری‌ ئه‌و تۆپه‌ بوو كه‌ له‌گه‌ر بانگی‌ مه‌غریبان ده‌ته‌قێندرا، ئه‌و كاتی‌ یه‌ك تۆپ له‌هه‌مو هه‌ولێر هه‌بو، ئه‌ویش له‌گه‌ڕه‌كی‌ شێخه‌ڵڵا به‌رامبه‌ر ماری‌ مه‌ دایاننابو له‌نێزیك مه‌رقه‌دی‌ سه‌ید زه‌كه‌ریا كه‌ ئێستا كه‌تیته‌ به‌رده‌ركی‌ داون تاون. په‌ڕوپارتاریان تێده‌كرد وبه‌باروود ده‌یانته‌قانده‌وه‌ هه‌مو هه‌ولێر گێیان لێده‌بوو.. بۆنی‌ په‌ڕۆیه‌ سوتاوه‌كان ئێستاش له‌ كه‌پووم مایه‌، خۆزگه‌م به‌و سه‌رده‌می‌ به‌ساته‌ت و جوانی‌.. باقی‌ وه‌لسه‌لام .

print

 71 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*