سەرەکی » دۆسێ » هەزار كەسێتی فەرەنسایی ئیمزا بۆ ئازادكردنی ژنە سیاسەتمەدارێكی جەزائیری كۆدەكەنەوە

لویزە حەنون كێیە؟

هەزار كەسێتی فەرەنسایی ئیمزا بۆ ئازادكردنی ژنە سیاسەتمەدارێكی جەزائیری كۆدەكەنەوە

نزیكەی هەزار كەسێتی فەرەنسایی لە ئەكادیمست و سیاسەتمەدار و سەندیكاكان و چالاكوانانی بواری بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ، یاداشتێك بەرزدەكەنەوە و داوای دەستبەجێ‌ ئازادكردنی، لویزە حەنون، شكرتێری گشتی پارتی كرێكارانی جەزائیری دەكەن كە لە 9ی ئایاری 2019وە بە تۆمەتی «پیلانگێڕی» دەستگیركراوە.
لەوانەی ئیمزایان لەسەر یاداشتەكە كردووە، جان مارك ئایرۆڵت، سەرۆك وەزیرانی پێشوو، و جان لۆك میلنشۆن، سەركردەی فراكسیۆنی «فەرنسای سەربەرز» و فیلیپ مارتێنیز، سەرۆكی «یەكێتی گشتی كار» كە گەورەترین سەندیكایە لە فەرەنسا، و پارێزەر هنری لۆكێر، سەرۆكی فەخری یەكێتی مافەكانی مرۆڤن.

لویزە حەنون كێیە؟
لویزە حەنون، لە دایكبوی 1954ی عەنابەیە، چالاكوانی سیاسییە لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو، لە چوارچێوەی بزوتنەوە ژنان لە ویلایەتەكە.
لە ساڵی 1980 چۆتە جەزائیری پایتەخت، و دەستی بە چالاكی كردووە لە بواری بەرگری لە یاساكانی پەیوەست بە خێزان، دوای ساڵێك لەوە، چۆتە ریزەكانی «رێكخراوی سۆسیالیستی كرێكارانەوە» كە لەو دەمەدا نهێنی بووە.
لویزە سەر بە خێزانێكی مامناوەندە و لەكاتی خوێندنی كۆلێژی ماف لە فڕۆكەخانە كاریی كردووە.
لە ساڵی 1983 لەلایەن حكومەتی ئەو دەمەی جەزائیرەوە لەگەڵ كۆمەڵێك لە چالاكوانان بە تۆمەتی «زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییە باڵاكانی دەوڵەت و پەیوەندیكردن بە ڕێكخراوێكی تێكدەرەوە» دەستگیركراوە، بۆ ماوەی شەش مانگ بەبێ‌ ئەوەی حوكم بدرێت، لە زینداندا ماوەتەوە.

هەڵكشانی سیاسی
لویزە حەنون لە ساڵی 1984دا چۆتە ریزەكانی «رێكخراوی یەكسانی لەبەردەم یاسا لەنێوان پیاوان و ژنان»، دوای ساڵێك لەوە چۆتە ریزەكانی «لیژنەی مەسیرەی یەكێتی مافەكانی مرۆڤ».
لە ساڵی 1988، خۆپیشاندانی فراوان لە وڵاتەكەدا بەرپابوو كە بە «شۆڕشی نان» ناوبرا و بۆ ناڕزایی دەربڕین بوو بەرانبەر بە بەرزبوونەوەی نرخی مەوادە خۆراكییەكان، و تێیدا نزیكەی 500 خۆپیشاندەر كوژران، بۆیە دەستوری نوێ‌ كۆتایی بە «دەستگرتنی بەرەی رزگاریخوازی نیشتمانی هێنا بەسەر كاری سیاسیدا»، بۆیە كەمجار رێگە بە فرەیی حزبی درا لە چوارچێوەی مافە بنەڕەتییەكانی گەل بۆ ئازادی.
لە ساڵی 1990 «پارتی كرێكارانی جەزائیری» دامەمزراند كە درێژكراوەی بزوتنەوەی چەپڕەوییە كە لە ساڵی 1980دا نهێنی بوو. لەو دەمەوە خۆی سەرۆك و وتەبێژی حزبەكەیە.
حزبەكە لە ساڵی 1991دا بایكۆتی هەڵبژاردنی كرد كە «بەرەی ڕزگاریخوازی ئیسلامی» تێیدا براوە بوو.
لە كانوونی دووەمی 1995دا لویزە حەنون «گرێبەستی رۆما»ی لەگەڵ «بەرەی رزگاریخواز» و «بەرەی سۆسیالیست» و «بەرەی ئیسلامی بۆ رزگاری» ئیمزاكرد كە بووە زەمینە سازییەكی سیاسی و لێوەی بۆ دەرچوون لە تەنگژەی جەزائیر دەرچەیەك پێشنیاركرا».
لە حوزەیرانی 1997، حەنون لەگەڵ سێ‌ ئەندامی تری پارتی كرێكاران، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا بووە ئەندام لە ئەنجومەنی میللی نیشتمانی.
لە ساڵی 1990، هەوڵیدا خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كاندید بكات، بەڵام نەیتوانی 75 هەزار ئیمزا كۆبكاتەوە كە لە دەستوردا ئاماژەی پێكراوە.
لویزە حەنون، یەكەم ژن بوو لە جەزائیر و جیهانی عەرەبی كە بەشێوەیەكی رەسمی چووە كێبڕكێی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی لە ساڵی 2004.
لە ساڵی 2014، خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری دووەم لەژێر دروشمی «بوێری بۆ دامەزراندنی كۆماری دووەم» كاندید كرد.

پاشخانەكانی دەستگیركردنی
پارێزەر بوجومعە غشیر، سەرۆكی پێشووی یەكێتی جەزائیری بۆ مافەكانی مرۆڤ، دەڵێت»لویزە حەنون تۆمەتبارە بە هەمان ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی سەعید بۆتەفلیقە براو و راوێژكاری عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە و فەریق محەمەد بەڕێوەبەری دەزگای هەزاڵگری جەزائیری، و عوسمان ترتاق رێكخەری بەرژەوەندییە ئەمنییەكان كراون.
تۆمەتەكان بریتین لە «زیانگەیاندن بە دەسەڵاتی سوپا» و «پیلانگێڕی دژ بە دەسەڵاتی دەوڵەت»، ئەمەش بەپێی بەیاننامەیەكی دادگای سەربازی لە جەزائیر كە لەلایەن مقران عەرەبی پارێزەری تایبەتییەوە ئاماژەی پێكراوە.
بەپێی بوغشیر، حەنون هیچ شتێك لەسەر حەنون نەماوە جگە لە یەك چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەعید بۆتەفلیقە كاتێك لە پۆستی راوێژكاری سەرۆكدا بووە و چاوپێكەوتنەكەش لەسەر داوای سەعید بۆتەفلیقە بووە.
میدیا رەسمییەكان دەڵێن، حنون وەك شایەتحاڵ بانگكراوە لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی سەربازی لە كەیسی لێكۆڵینەوە لەگەڵ هەریەك لە سەعید بۆتەفلیقە و عوسمان ترتاق و محەمەد مەدین كە فەریق ئەحمەد قاید بەر لە دەستگیركردنی بە «پشتبەستن بە هێزە بیانییەكان»، تۆمەتباری كردبوون.
حەنون، بەرلەوەی بانگ بكرێت و زیندانی بكرێت، ئیمزای لەسەر بەیاننامەیەك كردبوو كە «رەخنەی لە هەڵمەتی دادوەریی گرتبوو كە تێیدا گەورە بازرگانان و بەرپرسانی سیاسی و سەربازی كرابوونەئامانج».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەناردەی نەوتی ئێران كەمی كردووە

سەرچاوەیەكی كەرتی نەوت رایگەیاندووە، بەهۆی سزا سەپێنراوەكانی ئەمریكاوە رێژەی هەناردەی ...