ساڵانه له ناوه‌ڕاستی وه‌رزی پایزدا، له چه‌ند شوێنێكی ناوچه‌ی هه‌ورامان له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، فیستڤاڵێ هه‌نار رێكده‌خرێت كه به جه‌ژنی شوکرانه‌بژێریی هه‌نار-یش ناو ده‌برێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده به به‌رهه‌می میوه‌ی هه‌نار و باخه‌كانی هه‌نار و به‌رهه‌مه‌كانی له‌و ناوچه‌یه‌دا یه‌كێكن له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌شی زۆری دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌ر بۆیه ساڵانه ئه‌و جه‌ژنه ساز ده‌كرێت. سه‌رباری كۆبوونه‌وه و به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه، خه‌ڵكانی تری نیشته‌جێی ناوچه‌كانی تریش هه‌م وه‌ك میوان به‌شداری جه‌ژنه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌م ئه‌و بۆنه‌یه‌ش ده‌كه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ كڕین هه‌نار و روبه‌هه‌نار.
ئه‌م جه‌ژنه جگه له بۆنه‌یه‌كی هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رفه‌تێكیشه بۆ جووتیاره‌كانی ناوچه‌كه تاكو به‌رهه‌مه‌كانیانی تێدا نمایش بكه‌ن و به‌شێكیشی ساغ بكه‌نه‌وه.
له‌م فۆتۆ ستۆرییه‌دا كوردستانی نوێی هه‌فته چه‌ند دیمه‌نێك له‌و بۆنه‌یه ده‌خاته به‌رچاوی خوێنه‌رانی.
261 جار بینراوە