كاركردن له‌گه‌ڵ پزیشك یان پسپۆرانی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان ڕاستییه‌كی تاڵی بۆ ده‌رخستم، ئه‌ویش ترسی ئێمه‌ی خۆرهه‌ڵاتیه; به مێ و نێره‌وه، له‌وه‌ی له كاتی ناخۆشی و بێتاقه‌تی یان ماندووبوونی ده‌روونمان سه‌ردانی دكتۆر یان پسپۆرێكی ده‌روونی بكه‌ین.
مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵ پێش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری كوردستان بكه‌م، سێ چوار هه‌فته كاری وه‌رگێڕانم بۆ ژنێكی عه‌ره‌بی وڵاتێكی عه‌ره‌بی كرد، ئه‌و و دهرووناسهكهم ئاگاداركردنه‌وه كه من سه‌فه‌ری كوردستان‌م هه‌یه و بۆ 5 هه‌فته لێرهنابم، ئه‌گه‌ر بكرێ وه‌رگێڕێكی تر بێنن تا من دێمه‌وه.
ژنه زوو هاته‌ده‌نگ و وتی: ده‌ته‌وێ ئه‌وجاره له‌به‌رده‌م كه‌سێكی تریش خۆم ڕووت بكه‌مه‌وه!!! وه‌ك ئێستا له‌به‌رده‌م تۆ و ئه‌و ده‌روونناسه كردوومه!!! بۆ ئێوه نازانن دركاندنی نهێنیه‌كانی ژیانم و راز و نیازم وه‌ك ئه‌وه وایه ئێوه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه بمبینن. ده‌زانن چه‌نده سه‌خته بۆ من ئاوا دانیشتووم، چاوم ده‌نووقێنم، دڵم به‌تاڵ ده‌كه‌م و ئێوه‌ش هه‌موو شتێكم ده‌بیستن و ده‌زانن.
ئه‌و ژنه زۆر ڕاستگۆ بوو له‌وه‌ی گوتی، هه‌ستمكرد زۆربه‌مان وه‌ك ئه‌وین، دركاندنی راز و نهێنیو باسكردن له خه‌م و نیگه‌رانیی، وه‌ك ئه‌وه وایه خۆمان به رووتی به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ده‌رخه‌ین. ئه‌وه‌ش تێنه‌گه‌یشتنه له مانای ماندووبوونی دهروونو پێویستی رۆح به كه‌سی پسپۆر‌و شاره‌زا، یان زۆرجار كه‌سێكی نزیك وه‌ك هاوڕێ یا ئه‌ندامێكی خێزان یان هاوكارو دراوسێ به مه‌رجێك جێی متمانه‌بێ و شایسته‌ی ئهوهشبێ بتوانیت گرێی دڵ یا خه‌می له‌لا بكرێته‌وه.
لای ئێمه تا نه‌كه‌وینه سه‌رجاده‌و به شێت ناومان نه‌به‌ن، بیر له پزیشك یا پسپۆری ده‌روونی ناكه‌ینه‌وه، تا ئیستاش واده‌زانین ئه‌گه‌ر نهێنیهكانمان لای كه‌سێكی تر بدركێنین ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه‌یه خاڵی لاوازی خۆمان دهرخهینو دواتر وه‌ك كارتێك له‌دژمان به‌كاردێننه‌وه.
تا ئێستاش درۆ بۆ یه‌كتر ده‌كه‌ین له‌وه‌ی هه‌موومان ده‌روونمان ساغ و ئارامه، له‌و گره‌وه‌ش براوه ده‌بم ئه‌گه‌ر بڵێم: هه‌رچی خۆرهه‌ڵاتییه بارودۆخی وڵات‌و حزب‌و سه‌ركرده‌كانمان ده‌روونیان وێرانكردووینو پێویستمان به بینینی پسپۆری ده‌روونیه، با پێش هه‌موومان خۆم بڵێم، كه‌واته با چیتر نهترسینو دوو دڵ نه‌بین له ده‌رده‌دڵ و داواكردنی چاره‌سه‌ر، با وانه‌زانین چوونه‌به‌رده‌م ده‌روونناس یان كه‌سێك كه دڵمان پێیخۆشهو گوێمان لێ ده‌گرێ به خۆرووتكردنه‌وه تێبگه‌ین. با بوێربین هه‌ر نه‌بێ خۆمان ببینه فریادڕه‌سی ده‌روون و ته‌ندروستی خۆمان.
105 جار بینراوە