سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » ده‌نگێكی‌به‌رزو زوڵاڵی‌مه‌قاماتی‌كوردی‌

خه‌لیل مراد وه‌ندی‌

ده‌نگێكی‌به‌رزو زوڵاڵی‌مه‌قاماتی‌كوردی‌

به‌یانی‌ پێش سه‌عات هه‌شت له‌گه‌ڵ وێنه‌گره‌كه‌م چوین بۆماڵی‌ هونه‌رمه‌ندخه‌لیل مڕادوه‌ندی‌ تاله‌ڕۆژێكداهه‌م ژیانی‌ ئاسایی‌ وهه‌م ژیانی‌ هونه‌ری‌ بخوێنینه‌وه‌یاگێرانه‌وه‌یه‌ك بێ‌ له‌ژیانی‌ ئه‌مڕۆی‌ بۆئه‌رشیفی‌ هونه‌ری‌ پێشوی‌ ،كه‌چوین مامۆستاخه‌لیل خۆی‌ ده‌رگای‌ لێكردینه‌وه‌پاش به‌خێرهێنان وچاك وچۆنی‌ ویه‌كه‌یه‌كه‌منداڵه‌كانیشی‌ هاتن به‌خێرهاتنیان كردین له‌سه‌رخوانی‌ به‌یانی‌ ئه‌م پرسیارانه‌م له‌خۆیی‌ وخێزانه‌كه‌ی‌ كرد.

پ/مامۆستاخه‌لیل به‌یانیت باش سڵاوت لێبێ‌؟
و/به‌یانیت باش زۆرزۆربه‌خێربێن
پ/مامۆستا به‌یانیان لای‌ تۆچی‌ ده‌گه‌ینێ‌ یاڕۆژهه‌ڵاتن لای‌ تۆچی‌ ده‌گه‌ینێ‌ ؟
و/ڕۆژهه‌ڵاتن به‌گشتی‌ سه‌ره‌تای‌ ژیانێكه‌ئه‌وژیانه‌دوورودرێژه‌ی‌ كه‌هه‌مانه‌وبه‌شێكه‌له‌وژیانه‌ وه‌ئینسان ئه‌گه‌ربتوانێ‌ وه‌كو شانۆیه‌ك به‌كاری‌ بێنێ‌ یه‌ك ڕۆژئه‌توانێ‌ به‌دیلی‌ ته‌مه‌نیبێ‌ یه‌عنی‌ سڵ نه‌كاله‌هیچ ئه‌وه‌ی‌ له‌ده‌ستیدێ‌ بیكایه‌عنی‌ به‌شێكی‌ بچوكه‌له‌م ژیانه‌گه‌وره‌یه‌،به‌ڕئی‌ من ئه‌بێ‌ ئینسان كه‌مته‌رخه‌می‌ نه‌كاوه‌ك ئه‌ڵێن كاری‌ ئه‌مڕۆنه‌خاته‌سبه‌ی‌
پ/ڕۆژه‌تازه‌كانت وه‌كو خۆی‌ ده‌ڕواوقورمیشكراون یان گۆڕان كاری‌ تێدادرووست ده‌بێ‌ له‌ژیانی‌ ڕۆژانه‌ت؟
و/ئه‌وته‌مه‌نه‌ی‌ چومه‌سه‌له‌ن كه‌مته‌رخه‌میمانتێداكردوه‌ده‌رباره‌ی‌ هونه‌رده‌رباره‌ی‌ مرۆڤایه‌تی‌ ئه‌مڕۆده‌بێ‌ چاكیان كه‌ینه‌وه‌له‌گه‌ڵ ڕۆژه‌تازه‌كاندا
پ/مامۆستائێمه‌له‌م ڕۆژه‌داله‌گه‌ڵ جه‌نابتداده‌بین بۆئه‌وه‌ی‌ له‌هه‌مووسوچه‌كانی‌ ژیانی‌ هونه‌ری‌ وخێزانیت باسێكی‌ لێوه‌بكه‌ین
و/سوپاستان ده‌كه‌م زۆربه‌خێربێن
پ/باجی‌ ئه‌گه‌رتۆله‌سه‌ربه‌یانیانی‌ مامۆستاخه‌لیل قسه‌یه‌كمان بۆبكه‌ی‌ به‌یانیان مامۆستاخه‌لیل هه‌ڵده‌ستێ‌ چۆنه‌توڕه‌یه‌یان ئاساییه‌؟
خێزانی‌ هونه‌رمه‌ند/نا،ئاساییه‌باشه‌جاروبارهه‌ڵده‌ستێ‌ سه‌مونمان بۆدێنێ‌ منیش چایه‌كه‌ئاماده‌ده‌كه‌م
پ/چ به‌یانیه‌ك هه‌ستاوه‌چائاماده‌نه‌بوبێ وتوڕه‌بوبێ‌ وڕۆیشتبێ‌؟
خێزانی‌ هونه‌رمه‌ند/نا ،توڕه‌نابێ‌ به‌س جاری‌ واهه‌یه‌ئه‌گه‌ركه‌مێك چاونانه‌كه‌دواكه‌وێ‌ توڕه‌ده‌بێ‌(به‌پێكه‌نینه‌وه‌ )
هونه‌رمه‌ندخه‌لیل مڕادوه‌نی‌ به‌پێكه‌نینه‌وه‌ هاته‌ناوقسه‌كانمانه‌وه‌و ووتی‌:كه‌شفمان مه‌كه‌ئێ‌ ته‌بعه‌ن به‌رپرسیاریه‌تیه‌ئه‌بێ‌ پیاوزووبه‌ڕێیان كاوبیانبا
پ/باشه‌مامۆستاخه‌لیل تاڵ وشیرین له‌ژیانی‌ ڕۆژانه‌تدایاله‌ژیانی‌ هونه‌ریتداچۆن به‌راوردده‌كه‌ی‌ ؟
و/ تاڵیو شیرینی‌ یاشیرینی‌ وتاڵی‌؟
پ/تاڵی‌ وشیرینی‌ ،شیرینی‌ وتاڵی‌؟
و/چونكه‌تاڵ شتێكی‌ به‌رجه‌سته‌یه‌وله‌به‌رده‌سته‌به‌ڵام تاڵی‌ واتاییه‌به‌ره‌ئی‌ من ئه‌گه‌رتاڵی‌ نه‌بێ‌ شیرینیش درووست نابێ‌ ئه‌گه‌ركۆسپ نه‌بێ‌ قه‌ت ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌ڕاسته‌ڕێ‌ نابێ‌ وه‌ك ئه‌ڵێن به‌ڕئی‌ من ئه‌وتاڵیانه‌له‌شیرنیه‌كه‌شیرنترن ئه‌گه‌رپیاوسودیان لێوه‌رگرێ‌
پ/باشه‌چۆن هونه‌روڕۆژانه‌وخێزانه‌كه‌ت گونجاندوه‌بێگومان هه‌ریه‌كێكیان به‌شێكی‌ سه‌ره‌كین له‌ژیانی‌ جه‌نابت؟
و/وه‌لله‌عه‌رزمكردی‌ ئێمه‌به‌ین به‌ین په‌كمان ئه‌كه‌وێ‌ وه‌ك زۆربه‌ی‌ خه‌ڵك باس ئه‌كا له‌به‌ربژێوی‌ ژیان وله‌به‌رئیشی‌ تایبه‌تی‌ ئینسان وه‌ك ڕه‌گه‌زێك بابڵێین كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ئه‌بێ‌ ئه‌وانه‌ش ئه‌نجامبداهه‌رله‌هاوشانی‌ هونه‌ره‌كه‌یه‌تی‌ یاله‌به‌رامبه‌ریه‌تی‌ حه‌تمه‌ن ئه‌وكارانه‌ش په‌ك ئه‌خات به‌تایبه‌ت ئێمه‌وه‌زیفه‌یه‌كمان هه‌یه‌هه‌مووڕۆژ نیوه‌ی‌ ڕۆژه‌كه‌مان بۆترخان كردوه‌جاله‌به‌رئه‌وه‌ڕه‌وڕه‌وه‌ی‌ هونه‌ره‌كه‌مان توندترنابێ‌ وكاری‌ لێده‌كات خۆزگه‌ بماتوانیبایه‌ هونه‌ره‌كه‌مان بكردبایه‌سه‌ره‌كی‌ بۆئه‌وه‌ی‌ زیاترله‌ژیانیداره‌نگبداته‌وه‌
پ/واتاببێته‌ئیشێكی‌ ڕۆژانه‌ی‌ خۆی‌ بۆئه‌وه‌ی‌ زیاتر په‌ره‌ی‌ پێبدا؟
و/به‌ڵێ‌ وه‌ئه‌گه‌رمرۆڤ سه‌لیقه‌ی‌ هه‌بێ‌ زۆرزۆرئاسانه‌
پ/واتاتۆزۆرجاریه‌كێكت بۆئه‌وه‌كه‌ی‌ تركه‌م ته‌رخه‌م كردوه‌چونكه‌تۆئه‌گه‌رخه‌ریكی‌ گۆرانیه‌ك بی‌ كاتی‌ زۆری‌ ده‌وێ‌ جاری‌ واهه‌یه‌تاسه‌عات یه‌كی‌ شه‌وبه‌كارێكی‌ هونه‌ریه‌وه‌خه‌ریك ده‌بی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ ماڵه‌وه‌چۆنبوه‌؟
و/وه‌لله‌ئه‌وه‌بێشك هه‌ریارمه‌تیان داوم ئه‌وفرسه‌ته‌یه‌یان بۆڕه‌خساندوم به‌ڵام نه‌بۆته‌كێشه‌یه‌ك شه‌وانه‌ش ئه‌ونده‌نه‌بۆته‌كێشه‌ شه‌وه‌ودێه‌وه‌وده‌رگایه‌وئه‌یكه‌یته‌وه‌ودێیته‌ژووره‌وه‌یاهه‌نێ‌ جاربه‌شێوازێكی‌ ترده‌بینی‌ بیره‌وه‌ریه‌یاجه‌ژنه‌تۆئه‌بێ‌ له‌ماڵبیت بۆئه‌وه‌ی‌ خێزانه‌كه‌به‌یه‌كه‌وه‌خۆشی‌ وترشی ئه‌وژیانه‌یاخوت ئه‌وخۆشیه‌ی‌ كه‌هه‌یه‌ئه‌وشه‌وه‌ئه‌بێ‌ پێكه‌وه‌بن ئه‌بینی‌ له‌جێگای‌ دیكه‌تۆده‌عوه‌تكراویتونازانی‌ ئاوابڕۆی‌ یائاوابڕۆی‌ جاله‌وحاڵه‌تانه‌ناخۆشه‌
پ/ باجی‌ به‌چ شتێكی‌ مامۆستاخلیل سه‌رسامی‌ ؟
خێزانی‌ هونه‌رمه‌ند/وه‌لله‌هی‌ له‌هونه‌ره‌كه‌ی‌ من زۆرسه‌رسامم به‌ده‌نگی‌ بۆئیشی‌ ماڵێش زۆرزۆرباشه‌یه‌عنی‌ شتێك خراپبێ‌ یاشتێكمان بوێ‌ په‌كم ناكه‌وێ‌
پ/ئه‌ی‌ باشه‌ده‌ڵێن مامۆستاخه‌لیل له‌چێشت لێنانیش یارمه‌تیت ده‌داچونكه‌ده‌ستی‌ چێشت لێنانیشی‌ هه‌یه‌(به‌پێكه‌نینه‌وه‌)؟
خێزانی‌ هونه‌رمه‌ند/به‌خوای‌ جاربه‌جار(به‌پێكه‌نینه‌وه‌)
پ/باشه‌مامۆستاخه‌لیل باسی‌ بژێوی‌ ژیانتكردچ جاروابوه‌له‌به‌ربژێوی‌ ژیان وازله‌هونه‌ره‌كه‌ت بێنی‌؟
و/خۆی‌ هونه‌رناتوانی‌ لێی‌ جیاببیته‌وه‌چونكه‌ئه‌وڕێگایه‌ت گرتوه‌ئه‌بێ‌ خۆشت چه‌كداركه‌ی‌ خۆشت ئاماده‌كه‌ی‌ بۆپێداویسته‌كانی دیكه‌ی‌ وه‌كومه‌سه‌له‌ن تۆده‌ستت كردبه‌گۆرانی‌ ئه‌بێ‌ مۆسیقافێربی‌ ئه‌بێ‌ مه‌قامات فێربی‌ ئه‌بێ‌ نۆته‌بزانی‌ ئه‌بێ‌ ئه‌م وئه‌وبناسی‌ بپرسی‌ ئه‌وه‌كه‌توشبوی‌ ئه‌بێ‌ ئه‌وانه‌بكه‌ی‌ له‌به‌رژیان یائه‌ومه‌عیشه‌ته‌ی‌ هه‌مانه‌وازله‌هونه‌ربێنین ناتوانی‌ وازله‌هونه‌ربێنی‌ به‌س جارجاربۆئه‌وه‌ی‌ ئیشێكی‌ زیاتربكه‌ی‌ بۆئه‌وه‌ی‌ خێزانه‌كه‌ت پێی‌ بژی‌ ئه‌بێ‌ بچی‌ كاری‌ هونه‌ری‌ بكه‌ی‌ به‌ڵام په‌كی‌ نه‌خستوم بژێوی‌ ژیان ڕاسته‌سه‌رده‌مێك مووچه‌نه‌بوده‌رامه‌ت نه‌بوهیچ نه‌بوله‌وكاتانه‌داپیاومه‌جبوره‌كارێك بكا
پ/واتاهونه‌ره‌كه‌ت له‌وكاتانه‌داسست ده‌بێ‌ تاتۆخۆت ڕێك ده‌خه‌یته‌وه‌؟

و/حه‌تمه‌ن،حه‌تمه‌ن به‌ڵێ‌
پ/باشه‌مامۆستاخه‌لیل وابزانم ده‌وامیشت هه‌یه‌
و/(سه‌یرێكی‌ سه‌عاته‌كه‌ی‌ كرد)به‌ڵێ‌ ئه‌وه‌پێش هه‌شته‌ئه‌بێ‌ له‌هه‌شت بگه‌ین
پ/ده‌زۆرچاكه‌ئێمه‌ش دێین له‌گه‌ڵت بۆشوێنی‌ كاره‌كه‌ت تادرێژه‌ به‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌بده‌ین
و/زۆرچاكه‌زۆرم پێخۆشه‌
هه‌ربه‌سه‌یاره‌كه‌ی‌ مامۆستا خه‌لیل له‌ماڵیان ده‌رچوین دیاربو منداڵه‌كانیشی‌ ده‌برد بۆ قوتابخانه‌ پاش دانانی‌ منداڵه‌كانی‌ له‌قوتابخانه‌كانیان ئێمه‌ش چوین بۆ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی‌ كه‌مامۆستاخه‌لیل وانه‌ی‌ تێدا ده‌ووته‌وه‌ كه‌قوتابخانه‌یه‌كی‌ ناوه‌ندی‌ بو دیار بو مامۆستا خه‌لیل دووسێ‌ تاقیكرنه‌وه‌ی‌ هه‌بوبوارماندایێ‌ تاتاقیكردنه‌وه‌كانی‌ بكات له‌وهه‌له‌دابه‌بێ‌ هونه‌رمه‌ندخه‌لیل مڕادوه‌ندی‌ چوین چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكمان دواندله‌سه‌رهونه‌ری‌ خه‌لیل مڕادوه‌ندی‌ به‌ڵام پێش ئه‌وه‌حه‌زده‌كه‌م كه‌مێك له‌ژیانی‌ مامۆستاخه‌لیل تان بۆبنوسم مامۆستاخه‌لیل له‌ساڵی‌ 1947له‌خانه‌قین له‌دایك بوه‌سه‌ره‌تایی‌ وناوه‌ندی‌ هه‌رله‌خانه‌قین ته‌واوكردوه‌ده‌رچوی‌ كۆلیژی‌ ئادابه‌له‌به‌غداله‌ساڵی‌ 1969ده‌ستی‌ به‌گۆرانی‌ ووتن كردوه‌له‌ساڵی‌ 1970چۆته‌ئێزگه‌ی‌ كوردی‌ له‌به‌غدا هه‌رله‌وساڵه‌یه‌كه‌م گۆرانی‌ تۆماركردوه‌به‌ناوی‌ (خۆشه‌ویسته‌كه‌م)كه‌هونراوه‌ی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌و ئاوازی‌ عه‌لی‌ مه‌ردانه‌ تاساڵی‌ 1980به‌رده‌وامبوه‌ نزیكه‌ی‌ 65گۆرانی‌ له‌ئێزگه‌تۆماركردوه‌له‌ساڵی‌ 2001سیدیه‌كی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌به‌ناوی‌ (زایه‌ڵه‌ی‌ ئه‌ڵوه‌ند)له‌ساڵی‌ 2008سیدیه‌كی‌ تری‌ بڵاوكردۆته‌وه‌كه‌پێك هاتوه‌له‌10گۆرانی‌ هونه‌مه‌ندخه‌لیل مڕادوه‌ندی‌ شاره‌زایه‌كی‌ باشی‌ هه‌یه‌له‌مه‌قامه‌كوردیه‌كان وخۆشی‌ به‌شاگردی‌ هونه‌رمه‌ندعه‌لی‌ مه‌ردان ده‌زانێ‌ ئێستاش مامۆستایه‌له‌كۆلیژی‌ په‌روه‌رده‌له‌سۆران.
هونه‌مه‌ندمسته‌فاڕه‌نجه‌ڕۆ:
خۆی‌ له‌حه‌قیقه‌تدا ئه‌م چاوپێكه‌تنه‌ درێژه‌ خزمه‌تێكی‌ باش به‌هونه‌رمه‌ندان ده‌گه‌ینێ‌ به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وهونه‌رمه‌ندانه‌ی‌ كه‌واچه‌ندساڵێكه‌له‌بواری‌ هونه‌رداخزمه‌تیان هه‌یه‌وه‌باسه‌كه‌شمان له‌سه‌ربه‌ڕێزمامۆستاخه‌لیل وه‌ندیه‌،كه‌یه‌كێكه‌له‌دۆسته‌ئازیزه‌كانی‌ من ساڵانێكی‌ زۆریش پێكه‌وه‌كاری‌ هونه‌ریمان كردوه‌وله‌ئاهه‌نگه‌كان وبۆنه‌كانداپێكه‌وه‌به‌شداریمانكردوه‌،من ده‌توانم بڵێم مامۆستاخه‌لیل توانی‌ شوێنی‌ خۆی‌ بكاته‌وه‌له‌ناودڵی‌ بیسه‌روبینه‌ری‌ هونه‌ری‌ كوردی‌ به‌تایبه‌تی‌ ساڵانی‌ حه‌فتاكان كه‌تائێستاش تام وچێژی‌ له‌گوێی‌ خه‌ڵكیداماوه‌هیوای‌ ته‌مه‌ن درێژی‌ بۆده‌خوازم بۆزیاترخزمه‌تكردنی‌ هونه‌ری‌ كوردی‌
هونه‌رمه‌ندسادق هه‌ریری‌:
مامۆستای‌ گه‌وره‌ومامۆستای‌ مه‌قامات مامۆستاخه‌لیل مراد وه‌ندی‌ مامۆستایه‌كی‌ به‌توانایه‌ هونه‌رمه‌ندێكی‌ به‌رزه‌گۆرانی‌ بێژێكی‌ چاكه‌ده‌نگ خۆشێكه‌له‌كوردستان هاوتای‌ نییه‌ ونییه‌ وه‌ك مامۆستاخه‌لیل مراد وه‌ندی‌ ده‌نگێكی‌ وابه‌رز وزوڵاڵی‌ هه‌بێ‌ وه‌له‌مه‌قاماتی‌ كوردی‌ تێده‌گاومه‌قاماتی‌ كوردی‌ زۆربه‌چاكی‌ ئه‌ڵێته‌وه‌وه‌ئێمه‌زۆرشانازی‌ به‌هونه‌رمه‌ندێكی‌ وه‌كومامۆستاخه‌لیل مڕادوه‌ندی‌ ده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ تام وچێژێكی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌هیوای‌ ته‌مه‌ن درێژی‌ بۆده‌خوازم بۆزیاترخزمه‌تی‌ هونه‌ری‌ كوردی‌ .
هونه‌رمه‌ندجه‌لال سه‌عید:
چ له‌دووروچ له‌نزیك تێكه‌ڵ به‌مامۆستاخه‌لیل مڕادوه‌ندی‌ بومه‌به‌ڵام كاتێ‌ ئه‌وگۆرانی‌ ووتوه‌ته‌بعه‌ن ئه‌وكاته‌ئێمه‌منداڵ بوینه‌به‌ڵام گۆرانییه‌كانی‌ وابزانم له‌گوێی‌ زۆربه‌ی‌ هونه‌مه‌ندان زرینگاوه‌ته‌وه‌گۆرانیه‌كانی‌ خه‌لیل وه‌ندی‌ شوێنی‌ خۆیان هه‌یه‌ ئه‌من یه‌كه‌م كه‌سبوم به‌گۆرانییه‌كانی‌ خه‌لیل وه‌ندی‌ تامه‌زرۆبوم به‌تایبه‌تی‌ گۆرانی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م كه‌هونه‌رمه‌ندئیسماعیل سابوریش دوای‌ خه‌لیل وه‌ندی‌ گوتیه‌وه‌به‌ڵام به‌ڕه‌ئی‌ من خه‌لیل وه‌ندی‌ زۆرله‌ئیسماعیل سابوری‌ خۆشتری‌ گوتوه‌هه‌رچه‌نده‌ئه‌وئاوازه‌ئی‌ مامۆستاعه‌لی‌ مه‌ردانه‌شعره‌كه‌ش ئی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌خه‌لیل ته‌بعه‌ن له‌لای‌ ئێمه‌هه‌ربه‌باوباو به‌ناوبانگبوبنه‌ماڵه‌شیان بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ هونه‌رمه‌ندن برایه‌كی‌ هه‌بوخوای‌ لێخۆشبێت ده‌نگێكی‌ یه‌كجارخۆشی‌ هه‌بونه‌وعی‌ خه‌لیل نه‌بوئه‌وانه‌به‌بنه‌ماڵه‌هونه‌رمه‌ندن خه‌لیل وه‌ندی‌ مامۆستایه‌كه‌زۆرخزمه‌تی‌ هونه‌ری‌ كوردی‌ كردوه‌ئه‌وكاتانه‌ی‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ بوه‌وگه‌نج بوه‌درێخی‌ نه‌كردوه‌بۆملله‌ته‌كه‌ی‌ خۆی‌ هه‌تائێره‌ی‌ ڕاكێشاوه‌وخه‌لیل وه‌ندی‌ هه‌رله‌خزمه‌تدایه‌ هیوای‌ ته‌مه‌ن درێژی‌ بۆده‌خوازم وخواگیانی‌ بپارێزێ‌.
هونه‌رمه‌ندچه‌تۆنه‌ورۆز:
ئه‌گه‌ربێتوباسی‌ گۆرانی‌ كوردی‌ بكه‌ین به‌ڕاستی‌ ده‌بێ‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆلاپه‌ڕه‌مێژوویه‌زێڕنه‌كانی‌ كه‌ئه‌ومامۆستایانه‌ی‌ كه‌توانیویانه‌ئاستی‌ گۆرانی‌ كوردی‌ بگه‌یێنه‌ئه‌وئاسته‌ی‌ كه‌پێیگه‌یشتوه‌زۆرمامۆستاهه‌بوه‌كه‌توانیویانه‌ڕێچكه‌یه‌ك بۆگۆرانی‌ كوردی‌ دابنێن یه‌كێكیش له‌ومامۆستایانه‌مامۆستاخه‌لیل مڕادوه‌ندیه‌مامۆستاخه‌لیل مڕادوه‌ندی‌ هۆی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ له‌گۆرانی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆچه‌ندهۆیه‌ك یه‌كێك له‌وانه‌كه‌له‌رینه‌وه‌یه‌كی‌ خاوێنی‌ هه‌یه‌ئه‌دایه‌كی‌ جوانی‌ هه‌یه‌له‌گۆرانی‌ به‌تایبه‌تی‌ بۆئه‌ویادانه‌ی‌ كه‌به‌بیرم دێته‌وه‌گۆرانی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م تاكه‌گۆرانی‌ بوكه‌چوه‌نێودڵی‌ هه‌مووجه‌ماوه‌روبه‌تام وچێژێكی‌ زۆرخۆشه‌وه‌وه‌ریانگرت مامۆخه‌لیل توانیویه‌تی‌ ماقاتی‌ كوردی‌ به‌ئه‌دائێكی‌ جوان ئه‌دابكاگۆرانیه‌فۆلكلۆریه‌كانی‌ ده‌توانم بڵێم لوڕی‌ ده‌وروپشتی‌ لای‌ خانه‌قین ومه‌نده‌لی‌ توانیویه‌تی‌ زۆربه‌ڕێكو پێكی‌ بڵێته‌وه‌هیوادارم مامۆستاخه‌لیل له‌م ته‌مه‌نه‌ش سه‌ركه‌وتوبێ‌ وبه‌ڵام به‌هیچ جۆرێ‌ وازله‌گۆرانی‌ نه‌هێنێ‌ كه‌هه‌ست ده‌كه‌م كه‌مێك دووركه‌تۆته‌وه‌له‌گۆرانی‌ گوتن هیوای‌ ته‌مه‌ن درێژی‌ بۆده‌خوازم سوپاسیش بۆئێوه‌.
………………………
پاش ئه‌م كۆمه‌ڵه‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌له‌سه‌رمامۆستاخه‌لیل وه‌ندی‌ قسه‌یان كردله‌گه‌ڵ مامۆستاخه‌لیل یه‌كترمان گرته‌وه‌وچوینه‌وه‌بۆماڵه‌وه‌بۆزیاتر درێژه‌دان به‌چاوپێكه‌تنه‌كه‌كه‌چوینه‌وه‌ماڵه‌وه‌ئه‌ڵوه‌ندی‌ كوڕی‌ مامۆستاخه‌لیل خه‌ریكی‌ ژه‌نینی‌ ئامێری‌ سایزه‌ربوبۆیه‌ئه‌ویشم دواندبه‌م جۆره‌
پ/كاكه‌ ئه‌ڵوه‌ند چۆنبوئه‌م رێچكه‌یه‌ت هه‌ڵبژارد به‌كاردانه‌وه‌ی‌ باوكت بویائه‌وه‌هه‌رحه‌زی‌ خۆتبو؟
ئه‌ڵوه‌ندخه‌لیل/وه‌لله‌هی‌ له‌سه‌ره‌تامن له‌قوتابخانه‌ی‌ سه‌ره‌تایی‌ بوم پۆلی‌ شه‌ش بوم كه‌باوكم ئه‌دی‌ ئه‌چوبۆهونه‌روشتیواخۆم هه‌ستم كردئه‌وه‌شتێكی‌ خۆشه‌ له‌ژیانداجائه‌وه‌كه‌وته‌مێشكم وئه‌وئامێره‌م هه‌ڵبژاردكه‌ئۆرگی‌ پێده‌ڵێن زۆریش نابێ‌ ده‌ستم پێكردوه‌
پ/باشه‌باوكت پێی‌ ووتی‌ ئه‌وئامێره‌هه‌ڵبژێره‌یان خۆت هه‌ڵت بژارد؟
ئه‌ڵوه‌ندخه‌لیل/وه‌لله‌ئه‌وه‌حه‌زی‌ خۆمبوباوكم هانیدام بۆكه‌مان یان عودبه‌ڵام من ووتم ئه‌وئامێره‌م پێخۆشه‌
پ/باشه‌كاكه‌ ئه‌ڵوه‌ندئه‌گه‌رباوكت هونه‌رمه‌ند نه‌باتۆهه‌رهه‌مان ڕێچكه‌ت هه‌ڵده‌بژارد یان حه‌زێكی‌ ترت ده‌بو؟
ئه‌ڵوه‌ندخه‌لیل/حه‌تمه‌ن ئه‌گه‌رباوكم نه‌بامن بیرم بۆئه‌وشته‌نه‌ده‌ڕۆیی‌ ئه‌وه‌شتێكه‌هی‌ باوكمه‌منیش ئه‌مه‌وێ‌ له‌دواڕۆژ وه‌ك باوكم ده‌رچم
……………………..
وه‌رزی‌ دووه‌می‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ مامۆستاخه‌لیل مڕادوه‌ندی‌
پ/مامۆستاخه‌لیل سه‌ره‌تاحه‌زده‌كه‌م ئه‌وپرسیاره‌بكه‌م بۆئه‌ڵوه‌ندی‌ بۆته‌وه‌ندی‌ ؟
و/ ووشه‌ی‌ ئه‌ڵوه‌ندووشه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌به‌كورتی‌ هه‌رئه‌ڵوه‌ندهه‌یه‌كه‌وای‌ لێهاتوه‌ئه‌وانه‌ی‌ نه‌یان زانیوه‌ئه‌ڵوه‌ندئه‌لیف لامی‌ عه‌ره‌بی‌ نییه‌ چونكه‌له‌ناوعه‌ره‌بداوه‌نداویش هه‌یه‌نه‌ك وه‌ندی‌ ئه‌ڵوه‌ند وایان زانیوه‌ئه‌لی‌ عه‌ره‌بیه‌ئینجاوه‌ختی‌ خۆی‌ وابزانم له‌ڤیستڤاڵی‌ كوردی‌ كه‌له‌به‌غداكراله‌قاعه‌ی‌ خولدئه‌له‌وێ‌ جعفه‌رحه‌سه‌ن بوناسرحه‌سه‌نبو ئه‌وان به‌بێ‌ پرسپێكردن به‌من یه‌كسه‌رخه‌لیل وه‌ندی‌ بانگیان كردم له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ئه‌ڵوه‌ندناوی‌ چیایه‌كه‌له‌كوردستانی‌ ئه‌ودیوله‌مه‌نتیقه‌ی‌ كرماشان ئه‌ڵێن خوێی‌ زۆره‌گوایه‌ئه‌ڵوه‌ندیش ناوی‌ مه‌قامێكه‌مه‌قامێكی‌ كوردی‌ كه‌خودادعه‌لی‌ ووتویه‌تی‌ له‌وئاخیرانه‌ منیش له‌2001خستمه‌ناوسیدیه‌كه‌مه‌وه‌ ، ڕبعوشتی‌ تیانیه‌ ده‌چێته‌ڕیزی‌ نه‌هاوه‌ندیش ئه‌ڵوه‌ندیش ناوی‌ ڕوباره‌كه‌یه‌كه‌خانه‌قین ئه‌كاته‌دووبه‌شه‌وه‌به‌ناوخانه‌قینداتێده‌په‌ڕێ‌
پ/مامۆستاچۆنبوهونه‌ری‌ گۆرانیت له‌خۆتدادۆزیه‌وه‌؟
و/قوربان هه‌مووئینسانێك بۆی‌ هه‌یه‌توشی‌ خه‌م وده‌ردێك بێ‌ یا یادگارێكی‌ دڵ ته‌زێن یاحه‌زلێكردنێك ،من له‌مناڵیه‌وه‌له‌سه‌ره‌تایی‌ بوم قوڕعانمان ده‌خوێندبه‌ده‌نگ ته‌جویدی‌ پێ‌ ئه‌ووترازۆرجارهه‌ڵه‌كانی‌ قوتابیه‌كانی‌ ترم ڕاست ده‌كرده‌وه‌ئیترله‌ووه‌خته‌وه‌مامۆستائه‌ی‌ گووت بخوێنه‌تۆده‌نگت باشه‌هه‌تاله‌خه‌سته‌خانه‌ش جارێك دكتۆرێك پێی ووتم یادی‌ به‌خێرجرجیس نازانم ماوه‌نه‌ماوه‌پاش حه‌فته‌یه‌ك ده‌ڕۆژله‌خه‌سته‌خانه‌پاڵم دابۆوه‌له‌پاڵ دیوارێكداخۆره‌تاوبوبۆخۆم شتم ئه‌ووت دڵم ته‌نگبووه‌لله‌ئه‌ودكتۆره‌ووتی‌ وازنه‌هێنی‌ له‌ووتن تۆده‌نگت خۆشه‌زۆرهانیدام نه‌ك جارێكیش دووسێ‌ جارئینجاله‌نه‌ورۆزبه‌كۆمه‌ڵ خێزانه‌كان هه‌موو له‌خانه‌قین بوین له‌ئاوایی‌ سه‌یدبه‌رزودێیه‌كه‌مان ناوی‌ سه‌یدبه‌رزوبووجاله‌وێ‌ خێزانه‌كان هه‌مووی‌ ڕوویان ده‌كرده‌قه‌سرشیرین وسه‌رپیل زه‌هاووله‌وێ‌ كه‌لی‌ داودهه‌بوداودكه‌وسوارئیترله‌وێ‌ خه‌ڵك وه‌ك سه‌یرانگائه‌چون زیاره‌تیشیان ئه‌كردوسه‌یرانیشیان ئه‌كردئینجاماوه‌ی‌ چوارپێج ڕۆژله‌وێ‌ ماینه‌وه‌ئاووهه‌وای‌ ئه‌وێ‌ وئه‌وشاخانه‌ی‌ كه‌له‌وێ‌ بوشوێنێكی‌ زۆردڵڕفێنبوكۆمه‌ڵی كه‌سیش بوین له‌م شوێنانه‌ش ده‌رگای‌ حه‌زوئاره‌زوده‌كرێته‌وه‌ئینجائه‌وانه‌م ئه‌بینی‌ كه‌له‌كوچه‌باخی‌ قه‌سرشیرین وله‌سه‌رئه‌ڵوه‌ندگۆرانیان ئه‌وت ده‌شتیان ئه‌وت كه‌هاتمه‌وه‌ته‌بعه‌ن كۆمه‌ڵێ‌ شتی‌ تریش ووتم وه‌لله‌ئه‌وانه‌خۆشن ئه‌بی‌ بزانم گوێ‌ له‌چی‌ ئه‌گرن ڕادیۆی‌ كرماشانم كرده‌وه‌هونه‌مه‌ندی‌ گه‌وره‌ی‌ كوردمه‌زهه‌ری‌ خالقی‌ ده‌رچو،به‌ڕسته‌یه‌ك جوانی‌ تۆله‌م شاره‌دابێ‌ نه‌زیره‌،جائێمه‌زۆرجوانمان بینی‌ بوله‌وێ‌
پ/كاریگه‌ری‌ له‌سه‌رتان مابو؟
و/ئاحه‌تمه‌ن چونكه‌ئه‌چوینه‌ناوباخ وباخاتو ئه‌وكوڕه‌كان وكچه‌كانی‌ گه‌ره‌كه‌كه‌ئیترئه‌وانه‌كاردانه‌ویان زۆربوبه‌ڕاستی‌ دووه‌م شه‌ویش ڕادیۆكه‌م كرده‌وه‌ووتم بزانم چیه‌هه‌رعه‌ینی‌ مه‌زهه‌ربوئینجاپرسیم له‌خه‌ڵك ئه‌رێ‌ ئه‌وه‌كێیه‌ئه‌وگۆرانیه‌ئه‌ڵێ‌ پارچه‌یه‌كم لێی‌ له‌به‌ركردمن ووتم ئه‌وكچه‌كێیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ زۆرتیژبوووتیان بابه‌ئه‌وه‌مه‌زهه‌ری‌ خالقیه‌ئیترله‌وێوه‌حه‌زوئاره‌زوم ده‌ستی‌ پێكردهه‌تاگه‌یشتمه‌زانكۆی‌ به‌غداله‌وێ‌ ئیتروه‌ك ئه‌ڵێن هه‌مووشتێك حازربوگۆرانیش نه‌بڕایه‌وه‌دوای‌ ئه‌وه‌عه‌بدولوه‌هاب تاڵه‌بانی‌ منی‌ برده‌ئێزگه‌ یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ له‌گه‌ڵكردم دووگۆرانیم گووت له‌وێ‌ ئیترتوشبوینو(به‌پێكه‌نینه‌وه‌)
پ/مامۆستاخه‌لیل تۆله‌دووسه‌رده‌می‌ جیائیشی‌ هونه‌ریت كردوه‌وه‌كوده‌نگ له‌سه‌رده‌می‌ هونه‌رمه‌ندی‌ خوالێخۆشبوعه‌لی‌ مه‌دان ،وه‌له‌وسه‌رده‌مه‌ی‌ ئێستاش وه‌هه‌ردووكی‌ به‌ئیشكردن ئیشت تێداكردوه‌ئایه‌جیاوازیكانی‌ ئه‌وكاتوئێستاله‌چیداده‌بینی‌ ؟
و/وه‌لله‌قوربان جیاوازی‌ زۆرزۆره‌ڕه‌نگه‌خۆشت كۆمه‌ڵێ‌ له‌وجیازیانه‌بزانیت وهه‌ستت پێكردبێ‌ ئه‌ووه‌خته‌هه‌رچه‌نده‌ئاره‌زوێك هه‌بوبه‌ڕاستی‌ به‌ڕاستگۆیی‌ شتت ئه‌وت بۆخه‌م وبۆشتی‌ واقع شتت ئه‌وت له‌دڵه‌وه‌ده‌رئه‌چوشته‌كان ئه‌وه‌له‌لایه‌ك هه‌رچه‌نده‌مۆسیقاته‌واونه‌بومۆسیقاژه‌نه‌كان زۆربه‌یان عه‌ره‌ب بون ئیترباوه‌ربكه‌نه‌غمه‌یه‌كت ئه‌برده‌ژووره‌وه‌ئه‌بوبه‌نه‌غمه‌یه‌كی‌ دیكه‌(به‌یاتت) ئه‌برده‌ژووره‌وه‌ئه‌بوبه‌(سه‌با)به‌كه‌یفی‌ خۆیان ئه‌یانكردده‌رده‌سه‌ری‌ زۆرزۆربو
پ/ئه‌وپێشكه‌وتنه‌نه‌بوكه‌ئێستاهه‌یه‌؟
و/نانا نه‌خێرهه‌تابه‌ڕه‌حمه‌تبێ‌ عه‌لی‌ مه‌ردان یه‌كشه‌مه‌وچوارشه‌مان فه‌حسی‌ هه‌بوئه‌مبردله‌گه‌ڵ خۆم هه‌تاسودی‌ لێوه‌رگرم یاخزمه‌تی‌ بكه‌م ڕۆژێك برده‌مه‌وه‌ماڵ ده‌ستی‌ به‌رده‌رگای‌ سه‌یاره‌كه‌مه‌وه‌كه‌وت خوێنی‌ لێهات ووتم ئه‌هابزانه‌ئه‌وه‌ش له‌چاره‌ی‌ ئێمه‌مامۆستا ، ووتی‌ ناكوڕم خه‌لیل ئه‌وه‌زامه‌خاس ئه‌بێته‌وه‌چاك ئه‌بێته‌وه‌به‌ڵام قسه‌ی‌ ئه‌وناكه‌سانه‌، نازانم له‌ئێزگه‌شه‌ڕیان پێ‌ ده‌فرۆشت كۆمه‌لێك بون عه‌ره‌ب بون ئیترعه‌زیه‌تیان دابوبه‌كورتی‌ ووتی‌ قسه‌ی‌ وام پێده‌ڵێن قسه‌ی‌ ئه‌وانه‌چاك نابێته‌وه‌وه‌ك خه‌نجه‌رله‌دڵمه‌ڕۆژێك خواده‌ستم بداپێیان نیشان ئه‌ده‌م عه‌لی‌ مه‌ردان كێیه‌ ووتم كێن ئه‌وانه‌ووتی‌ دوایه‌پێت ئه‌ڵێم
پ/به‌ڵێ‌ مامۆستاتۆباسی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ گه‌وره‌عه‌لی‌ مه‌ردانت كردوابزانم یه‌كه‌م به‌رهه‌مت ئاوازی‌ مامۆستاعه‌لی‌ مه‌ردان بوه‌كه‌ئێستاش له‌گه‌ڵ چه‌ندهونه‌رمه‌ندێك چاوپێكه‌وتنمان كردزۆربه‌یه‌یان باسی‌ ئه‌وگۆرانییه‌ی‌ جه‌نابتیان كردكه‌گۆرانی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مه‌پاش تۆش هونه‌رمه‌ندئیسماعیل سابوری‌ ووتویه‌ته‌وه‌، زیاتریش خه‌ڵكی‌ به‌ده‌نگی‌ ئیسماعیل سابوری‌ بابڵێین به‌ناوبانگ بوه‌ئه‌وه‌چۆن بوه‌ئه‌گه‌رسه‌ره‌تایه‌ك له‌چیرۆكی‌ ئه‌وئاوازه‌مان بۆباسبكه‌ی‌ كه‌ئاوازی‌ عه‌لی‌ مه‌ردانه‌وه‌ویه‌كه‌م به‌رهه‌میشت بوه‌ ؟
و/عه‌لی‌ مه‌دان به‌وگۆرانییه‌منی‌ كرده‌گۆرانی‌ بێژنه‌یشی‌ هێشت وازی‌ لێبێنم هه‌تاشه‌ش مانگیش نه‌یهێشت تۆماری‌ كه‌م له‌ستۆدیۆ،هه‌رئه‌م گوت تۆماری‌ كه‌م ئه‌یگوت ناباجارێ‌ جوان پوخته‌بێ‌ ئینجاتۆماری‌ كه‌ چونكه‌تۆلایه‌ك حه‌زله‌مه‌زهه‌ری‌ خالقی‌ ئه‌كه‌ی‌ لایه‌كت حوسێن عه‌لی‌ لایه‌ك عه‌لی‌ مه‌ردان ئه‌بێ‌ كه‌سایه‌تیه‌ك بۆخۆت دانێی‌ له‌به‌ینی‌ ئه‌وانه‌ئیدی‌ هه‌تارێچكه‌ی‌ خۆم گرت گۆرانیه‌كه‌دوای‌ شه‌ش مانگ تۆمارم كردبه‌ڕحمه‌تبێ‌ شكم لێی‌ په‌یاكردبوئه‌مووت ره‌نگه‌ئه‌وئاوازه‌بیدابه‌یكی‌ ترنایه‌وێ‌ بیدابه‌من به‌ڵام دیاربوهونه‌رمه‌ندی‌ گه‌وره‌عه‌لی‌ مه‌ردان ده‌یویست سه‌ره‌تایه‌كی‌ به‌هێزم هه‌بێ‌ كاسایه‌تیه‌كی‌ تایبه‌ت به‌خۆمم هه‌بێ‌ له‌ووتنی‌ گۆرانیداچونكه‌هه‌میشه‌پێكه‌وه‌بوین
پ/ئه‌وه‌ساڵی‌ چه‌ندبومامۆستا؟
و/ ساڵی‌ 1971بو
پ/كه‌تۆمارتكرد؟
و/به‌ڵێ‌ له‌71تۆمارم كردباسی‌ ئیسماعیل سابوریشت كردئیسماعیل سابوری‌ ،7،ساڵ یان،6،ساڵ دوای‌ من تۆماری‌ كردوه‌هه‌تاپار كۆنسێرتێكی‌ هه‌بولێره‌ناوی‌ گۆرانیه‌كانی‌ نوسیبوله‌لاپه‌ڕه‌یه‌ك كه‌كۆنسێرته‌كه‌پێكهاتوه‌له‌م گۆرانیانه‌له‌وانه‌نوسرابوخۆشه‌ویسته‌كه‌م ئاوازی‌ نازانم كێ‌ ئێرانیه‌ك بوئینجانیوه‌ی‌ كۆنسێرته‌كه‌ته‌واوبوچوم به‌خێرهاتنم كردگوتم كاكه‌شتێكی‌ واهانوسراوه‌ئاگات لێیه‌تی‌ ووتی‌ ئێستاڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ده‌م ئه‌وه‌ نه‌مزانیوه‌ووتی‌ ئێمه‌له‌ئێران ڕادیۆی‌ به‌غدامان ده‌كرده‌وه‌ئه‌گه‌رگۆرانیه‌كی‌ خۆشبایه‌تۆمارمان ده‌كردله‌به‌رمانده‌كردئه‌چوینه‌ئیزگه‌ئه‌مانگوت ئه‌وگۆرانیه‌ده‌ڵێین ووتی‌ یه‌ك له‌وانه‌ئه‌وه‌ی‌ تۆبوكه‌سه‌رسامبوم پێی‌ هه‌تاكۆپله‌كان وه‌كومن نایڵێ‌ من له‌كۆپله‌كانادووجاربه‌رزئه‌بمه‌وه‌تۆنی‌ ده‌نگم دووجاربه‌رزئه‌بێته‌وه‌ئه‌ویه‌ك جاره‌ودێته‌وه‌خواری‌ هه‌تاشعره‌كه‌ش به‌ته‌واوی‌ نه‌یگوتوه‌،خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئارامی‌ گیانم ،بینایی‌ دیده‌م هیوای‌ ژیانم،ئه‌وئه‌ڵێ‌ ڕۆحی‌ ڕه‌وانم ئیبراهیم ئه‌حمه‌دوای‌ نه‌ووتوه‌ئیتربۆیان پێكهێناوه‌،ئیترله‌وێ‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ دازۆرداوای‌ لێبوردنی‌ هێنایه‌وه‌هه‌تامن له‌پشت په‌رده‌ی‌ شانۆكه‌ده‌ق پێمووت خۆعه‌لی‌ مه‌دان به‌ڕه‌حمه‌تبێ‌ مرد خه‌لیل وه‌ندی‌ جارێ‌ نه‌مردوه‌ئه‌ی‌ من جوابی‌ ئه‌وخه‌ڵكه‌چی‌ بده‌مه‌وه‌ئیترهات له‌سه‌رته‌خته‌ی‌ شانۆكه‌قسه‌ی‌ كردودووباره‌به‌خێرهاتنی‌ منی‌ كرده‌وه‌وووتی‌ ئه‌وگۆرانیه‌هی‌ مامۆستاخه‌لیله‌وئاوازه‌كه‌ی‌ هی‌ عه‌لی‌ مه‌دانی‌ ڕه‌حمه‌تیه‌وبه‌هه‌ڵه‌نوسراوه‌منیش چومه‌سه‌رشانۆكه‌وووتم من ده‌ست خۆشیی‌ له‌ئیسماعیل سابوری‌ ده‌كه‌م به‌دنگێكی‌ خۆش ووتویه‌ته‌وه‌به‌مۆسیقایه‌كی‌ باشترومۆسیقاكه‌ی‌ من عه‌ره‌بیه‌چه‌كوشیه‌ووتم خواڕه‌حمی‌ كردعه‌ره‌بێك فارسێك توركێك نه‌ی‌ ووته‌وه‌باشبوهه‌ركوردێكبوده‌ناده‌یانگوت ئه‌وه‌هی‌ خۆمان نییه‌وه‌ك شته‌كانی‌ دیكه‌مان تورك ئه‌یدزێوئه‌یڵێته‌وه‌یاعه‌ره‌ب عراقیه‌كان هه‌ندێ‌ شتیانكردوه‌ئیترده‌ست خۆشیم لێكردوووتم تۆبویته‌سه‌فیری‌ ئه‌وده‌نگه‌ی‌ من
پ/مامۆستافرسه‌ته‌لێره‌باسی‌ شعری‌ گۆرانی‌ بكه‌ین جه‌نابت به‌حوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ ماجستێرت هه‌یه‌له‌ئه‌ده‌بی‌ كوردی‌ شعری‌ كوردی‌ ئێمه‌زۆرباسمانكردوه‌كه‌كامه‌شعرده‌بێته‌گۆرانی‌ یاكامه‌شعرنابێته‌گۆرانی‌ تۆچۆنیه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ شعره‌كان بۆگۆرانیه‌كانی‌ خۆت چۆنبوه‌؟
و/له‌لایه‌نی‌ ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ئه‌بێ‌ شتێك حه‌زت لێیبێ‌ یاخودده‌ستبداله‌گه‌ڵ ئه‌وحه‌زانه‌ی‌ تۆیائه‌وڕێبازه‌ی‌ تۆكه‌گرتوته‌به‌رله‌باره‌ی‌ ناوه‌ڕۆك ئه‌بێ‌ هه‌ڵی‌ بژێری‌ دووه‌م له‌ڕواڵه‌تداكێش وسه‌روایه‌ئه‌گه‌ركێش وسه‌رواكه‌ی‌ ده‌ست نه‌دابۆهه‌ندێ‌ گۆرانی‌ یاهه‌ندێ‌ ووشه‌ی‌ تێدایه‌كاریگه‌رده‌ست نه‌داوابزانم گۆرانیه‌كه‌ش ئه‌وتوانیه‌ی‌ نابێ‌
پ/واتاهه‌ریه‌كێك له‌ووشه‌وبڕگه‌كان ده‌بێ‌ پڕبه‌قاڵبی‌ گۆرانیه‌كه‌بێ‌ ؟
و/بێشك ئێستاهه‌ندێ‌ گۆرانی‌ هه‌یه‌له‌وتازانه‌ده‌نگه‌كه‌به‌ڕای‌ من ڕه‌نگه‌ ده‌نگێكی‌ دراسیبێ‌ به‌ڵام تۆنێكی‌ زۆرزۆرنزم قسه‌كردنێكی‌ ئاساییه‌به‌ڵام شعرێكی‌ به‌هێزه‌وخه‌ڵكه‌كه‌سه‌رسامه‌پێی‌ وله‌به‌ری‌ ئه‌كائینجائه‌گه‌رده‌نگه‌كه‌ش وابوایه‌مۆسیقایه‌كی‌ به‌رزیشی‌ له‌گه‌ڵه‌ئه‌گه‌رهه‌رسێ‌ به‌رده‌كه‌ڕێكبێ‌ وه‌ك ئه‌ڵێ‌ مه‌نجه‌ڵه‌كه‌جوان ئه‌كوڵێ‌
پ/خۆت شعرت داناوه‌مامۆستاخه‌لیل؟
و/به‌ڵێ‌ بێشك له‌ناچاری‌ زۆرشعرم داناوه‌
پ/واتامه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌له‌ناچاری‌ كه‌بێ‌ شعرییه‌یان خۆت حه‌زت كردوه‌شعردانێی‌ ؟
و/وه‌لله‌هی‌ ئه‌توانم بڵێم هه‌ردووكی‌ به‌ڵام من شاعیرنه‌بوم به‌س شعری‌ گۆرانی‌ نامیلكه‌یه‌كیشم له‌سه‌ری‌ هه‌بودامه‌ئێزگه‌ی‌ به‌غداوه‌ختی‌ خۆی‌ هه‌ندێ‌ شتم ئه‌نوسیه‌وه‌بۆخۆم سێ چواربڕگه‌گۆرانی‌ بریتیبێ‌ له‌وئاره‌زوانه‌ی‌ خۆم یائه‌ومه‌به‌سته‌ی‌ ئه‌مه‌وێ‌ ئه‌ینوسمه‌وه‌
پ/ئه‌وه‌له‌وبۆشاییه‌وه‌ده‌ركه‌وتوه‌كه‌شاعیری‌ گۆرانی‌ نوسمان نییه‌یاخۆت ویستوته‌ئاوابێ‌؟
و/وه‌لله‌له‌سه‌داسه‌د ناتوانین بڵێین نیمانه‌به‌ڵێ‌ نیمانه‌
پ/واتاشاعیری‌ شعری‌ گۆرانیمان نیه‌؟
و/پسپۆرێكی‌ وامان نییه‌شعری‌ گۆرانی‌ ڕه‌نگ بداته‌وه‌له‌ژیانی‌ ئه‌ده‌بیدانییه‌هه‌رلابه‌لا شتێك نوسراوه‌زۆربه‌شی‌ كلاسیكه‌وهه‌تاله‌ناوه‌ڕۆكداهه‌روه‌سفه‌تاكه‌ی‌ ئه‌مه‌ئینجاوه‌ختی‌ خۆی‌ له‌نامیلكه‌كه‌شداباسم كردوه‌ووتومه‌باگۆرانی‌ بێته‌ده‌رچونێك بۆبازاڕوكه‌دێیته‌وه‌چیرۆكێكی‌ زۆرزۆركورتبێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌گوێی‌ بداتێ‌ نه‌ك هه‌رمن هه‌تائێواره‌بڵێم سوێندم به‌چی‌ وخه‌رمانه‌ی‌ داوه‌به‌وقوڕعانه‌ی‌ له‌ومزگه‌وته‌و ئه‌وه‌هه‌تاكه‌ی‌ من بیڵێم وئه‌وبیڵێ‌ وئه‌وه‌ئه‌خرووتراوه‌ته‌وه‌خه‌ڵك گوێ‌ ناداته‌شعره‌كه‌به‌ڵام ئه‌گه‌رڕووداوێك بێ‌ كورت وادێم واده‌چم وادێمه‌وه‌ڕه‌نگه‌زیاترببێ‌ بۆگۆرانی‌
پ/مامۆستاتۆده‌رسی‌ مۆسیقات ووتۆته‌وه‌ئه‌گه‌رباسی‌ ئه‌وده‌رس ووتنه‌ویه‌م بۆبكه‌ی‌ وه‌چۆن فێری‌ نۆته‌ی‌ مۆسیقابویه‌؟
و/وه‌لله‌هی‌ ده‌رسی‌ مۆسیقاهه‌ڵبه‌ته‌من كه‌له‌به‌غدابوم هه‌رله‌مامۆستائه‌نوه‌رقه‌ره‌داغی‌ بگره‌مامۆستاخالیدسه‌ركار،عومه‌رسه‌ركار،دكتۆرئه‌لبێرت عیسا،ڕزگارخۆشناو،مامۆستاوریاش به‌ین به‌ین ئه‌هات ئه‌مبینی‌ به‌ڵام ئه‌وان زیاترلام ئه‌مانه‌وه‌هه‌ندێك جارله‌ماڵه‌وه‌دائه‌نیشتین قسه‌مان له‌سه‌رمه‌قامات وئه‌وشتانه‌ئه‌كردهه‌ڵبه‌ته‌ئه‌لف وبێی‌ نۆته‌له‌مامۆستاخالیدسه‌ركاره‌وه‌وه‌رم گرتوه‌هه‌تاشێوه‌ی‌ نوسین چه‌ندڕێگایه‌ك هه‌یه‌بۆنوسینه‌وه‌ی‌ سۆڵفێجی‌ نوسینی‌ نۆته‌ئینجازانستێكی‌ جێگیره‌هه‌مووكه‌س ئه‌توانێ‌ فێری‌ بێ‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌تائامێریش نه‌زانی‌ شت بنوسیوبخوێنیه‌وه‌به‌ڵام تۆنێكی‌ پاكی‌ ده‌وێ‌ به‌مه‌رجێكیش نه‌غمه‌كان بزانی‌ به‌ده‌نگ چونكه‌ئه‌وه‌تۆنه‌ونیوتۆنه‌وده‌بێ‌ شاره‌زایت له‌وداهه‌بێ‌ وه‌له‌په‌یمانگه‌وخانه‌ی‌ مامۆستایان له‌دوای‌ مامۆستازیا ده‌رسه‌كانم ئه‌ووته‌وه‌ساڵی‌ 80ـ81هه‌تا90یش ته‌قریبه‌ن له‌په‌یمانگه‌ی‌ ناوه‌ندیش چه‌ندساڵێ‌ مۆسیقام ووتۆته‌وه‌
پ/به‌ڵێ‌ مامۆستاتۆچه‌ندخوێندكارێك له‌به‌رده‌ستی‌ تۆپه‌روه‌رده‌بونه‌ئێستاژه‌نیارن ئه‌وانه‌كێن ؟
و/وه‌لله‌زۆریان سه‌ركه‌وتون ئه‌وه‌نه‌جه‌مه‌دین بابه‌كرهه‌یه‌ئه‌وه‌ئه‌نوه‌رمه‌حه‌مه‌دهه‌یه‌هه‌ژاری‌ كۆیه‌تیپی‌ باواجی‌ ،فازڵێك هه‌بو زۆربون وه‌لله‌ئێستاهه‌مونایه‌نه‌وه‌بیرم هیتله‌ربوبه‌هیتۆبانگیان ده‌كرد
پ/باشه‌مامۆستائه‌گه‌رباس له‌شێوازبكه‌ین بۆخۆت ده‌زانی‌ شێواززۆرن شێوازی‌ عه‌ره‌بی‌ هه‌یه‌شێوازی‌ توركی‌ هه‌یه‌ شێوازی‌ فارسی‌ هه‌یه‌،وه‌جه‌نابیشت شاره‌زاییه‌كی‌ باشت هه‌یه‌له‌مه‌قاماتی‌ كوردی‌ ئه‌گه‌ربێتوتۆباسێكی‌ ته‌واومان بۆبكه‌ی‌ له‌سه‌رمه‌قامه‌كوردیه‌كان؟
و/به‌گشتی‌ ئه‌وپرسیاره‌ئه‌مانبات بۆپرسیاركی‌ ترئایه‌كوردشتی‌ هه‌یه‌تایبه‌تبێ‌ به‌خۆی‌ چونكه‌ئه‌وه‌جیائه‌كرێته‌وه‌له‌مه‌قاماتی‌ تورك ،عه‌رب،فارس،ئێمه‌ش هاوبه‌شین له‌گه‌ڵیان ئێمه‌ش هه‌مانه‌،مه‌قامات به‌گشتی‌ دیاره‌خۆهه‌ڵبه‌ته‌مه‌قام به‌وسه‌ره‌تایه‌ناووترێ‌ كه‌ئه‌ڵێ‌:ئه‌رێ‌ گیانه‌ ئای‌ ئای‌ (به‌ده‌نگ ووتی‌ )ڕاسته‌ئه‌وه‌سه‌ره‌تایه‌كی‌ به‌یاته‌به‌ڵام پێی‌ ناووترێ‌ مه‌قامی‌ به‌یات ئه‌وه‌جنسی‌ یه‌كه‌میه‌تی‌ مه‌سه‌له‌ن مه‌قام شه‌ش تۆنه‌چاركه‌تۆنیشی‌ تیابێ‌ هه‌موو كۆئه‌كرێته‌وه‌ئه‌بێته‌شه‌ش تۆن یائه‌گه‌ربێتوهه‌رتۆنێك بكه‌یه‌نه‌چوارچاركه‌ده‌نگه‌وه‌بیستوچوارچاره‌كه‌ده‌نگ ئه‌كاگرینگ شه‌ش تۆنه‌.
پ/شتێك هه‌یه‌بابڵێین فڵانه‌مه‌قام تایبه‌ته‌به‌كورد؟
و/به‌ڵێ‌ ،مه‌قامیش له‌وشوێنه‌ی‌ جێگیرده‌بێ‌ به‌وه‌لێك ئه‌درێته‌وه‌وئه‌بێته‌مه‌قام
پ/واتاسه‌ره‌تابه‌چی‌ ده‌ست پێبكات دێته‌وه‌ئه‌وشوێنه‌؟
و/شه‌رتیش نیه‌به‌چی‌ ده‌ست پێبكابه‌ڵام كه‌جێگیربویو وتێرتكردله‌وێ‌ ته‌سیلیمت كردئه‌وه‌ئه‌بێته‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌ومه‌قامه‌یابه‌وخاڵه‌مه‌قامه‌كه‌شی‌ ئه‌كرێته‌وه‌ئینجاوه‌كوگوتم ئه‌وپرسیاره‌ئه‌مانباته‌وه‌بۆزۆرپرسیارئه‌وه‌هیچ ووتمان ئێمه‌ هاوبه‌شین ئه‌وه‌سێگایه‌،حیجازه‌،سه‌بایه‌،ڕه‌سته‌ ،به‌یاته‌،هه‌مانه‌وه‌كوكوردهه‌مانه‌به‌ڵام هه‌ندێ‌ مه‌قام هه‌یه‌له‌گه‌ڵ ئه‌واناله‌گه‌ڵ هه‌ندێ مه‌قام تێكه‌ڵ بوه‌بۆنمونه‌ئه‌گه‌رمن پرسیارێك له‌توركوعه‌ره‌بوفارس بكه‌م بڵێم ئه‌م سكێڵه‌ی‌ من مه‌سه‌له‌ن هه‌تانه‌ڕه‌نگه‌نه‌بێ‌ ڕه‌نگه‌بڵێن ئه‌مه‌عه‌ره‌زیه‌یاشتێك نه‌خێرهه‌مووكوردێك بۆنمونه‌مه‌قامی‌ خورشیدی‌ تاحه‌دێك له‌حیجازكارئه‌چێ‌ به‌ڵام حیجازكارڕاسته‌دووحیجازه‌له‌سه‌ریه‌ك به‌ڵام له‌نێوانیاناجنسی‌ یه‌كه‌م ودووه‌م یه‌ك تۆنی‌ ته‌نینی‌ هه‌یه‌ئه‌وه‌حیجازكاره‌خورشیدیه‌كه‌ی‌ خۆمان ئه‌وتۆنه‌ته‌نینیه‌ی‌ نییه‌به‌ینی‌ هه‌ردووحیجازه‌كه‌ڕاسته‌هه‌ردووحیجازه‌به‌ڵام له‌حیجازی‌ دووه‌مه‌وه‌ده‌ستپێ ئه‌كرێ‌ كوردله‌حیجازی‌ دووه‌مه‌وه‌ده‌ستپێ‌ ئه‌كاله‌ده‌نگه‌به‌رزكه‌وه‌ده‌ستپێ ئه‌كائینجاكه‌ته‌سیلیمی‌ ئه‌كاودێته‌وه‌خوارێ‌ ئه‌چێته‌حیجازی‌ دووه‌م وه‌ئۆكتافێكی‌ ته‌واویش نیه‌ هه‌روه‌هابێینه‌سه‌رقه‌تاروخاوكه‌ركه‌به‌یاتێك بۆحیجازێك هه‌رله‌عه‌ینی‌ جێوه‌ئه‌ویش هه‌رئۆكتافێكی‌ ته‌واونیه‌بێینه‌سه‌رئه‌لله‌وه‌یسی‌ ڕنگه‌ئه‌گه‌ربمانه‌وێ‌ له‌ئۆكتافێك زیاتریشه‌یاهه‌ندێ‌ كه‌س كه‌متری‌ دائه‌نێن یه‌عنی‌ نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌به‌یاسای‌ ئۆكتافه‌وه‌یه‌ك ده‌وره‌ی‌ ده‌نگی‌ قه‌راربۆجه‌واب یه‌عنی‌ سكێڵه‌كه‌ی‌ هه‌یه‌وهه‌وڵی‌ خۆمانه‌به‌ڵام ئه‌وه‌نیه‌وه‌ك سێگایه‌ك هه‌موودنیائه‌زانێ‌ هه‌رچه‌نده‌سێگاش چه‌ندبه‌شێكی‌ هه‌یه‌هوزامی‌ هه‌یه‌عراقی‌ هه‌یه‌ئه‌سفه‌هانی‌ هه‌یه‌ڕاحه‌تل ئه‌ڕواحی‌ هه‌یه‌زۆرشتی‌ هه‌یه‌به‌هه‌رحاڵ یامه‌سه‌له‌ن دۆمێجه‌رێك هه‌موودنیائه‌زانێ‌ ئه‌وه‌دۆمێجه‌ره‌
پ/باشه‌مامۆستاسوپاس بۆئه‌وڕونكردنه‌وه‌یه‌ده‌ڵێن تۆده‌توانی‌ كه‌مانیش بژه‌نی‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ خۆشم عازف كه‌مانم حه‌زده‌كه‌م شتێكم بۆبژه‌نی‌ چونكه‌نه‌مزانیوه‌تۆكه‌مانبژه‌نی‌؟
و/جامن كه‌مان نازانم هه‌تاعوده‌كه‌ش وه‌ك ووتم بۆخۆمه‌به‌س به‌ڵام بۆوانه‌ڕه‌نگه‌ووتبێتمه‌وه‌هه‌رله‌چۆنیه‌تی‌ گرتنی‌ كه‌مان وناوی‌ وه‌ته‌روئه‌وانه‌به‌ڵام بۆدڵی‌ تۆهه‌ندێك ده‌ژه‌نم
(كه‌مێك كه‌مانی‌ بۆژه‌نیم وپاشان داوام لێكردمن كه‌مان لێده‌م وئه‌ویش عودگۆرانیه‌كیش بڵێ‌ به‌یه‌كه‌وه‌شتێكمان پێشكه‌شكرد)
پ/مامۆستازۆرسوپاس ئێواره‌له‌كوێ‌ ده‌بی‌ تایه‌كترببینینه‌وه‌بۆدواساتی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌مان؟
و/ئێواره‌هه‌رچی‌ جێیه‌ك ئه‌ڵێن من له‌خزمه‌تم به‌ڵام به‌شی‌ زۆری‌ ئێواران له‌ماڵه‌وه‌م
پ/باشه‌ئێواره‌هه‌رله‌ماڵه‌وه‌ده‌ت بینینه‌وه‌…………………….
بۆئێواره‌چومه‌وه‌بۆماڵی‌ مامۆستا خه‌لیل مڕادوه‌ندی‌ تادواپرسیاری‌ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی‌ لێبكه‌م پاش كه‌مێ‌ دانیشتن مه‌جلیسی‌ پرسیاره‌كانمان گه‌رم كرده‌وه‌
پ/مامۆستاخه‌لیل ئه‌گه‌رهونه‌ره‌كه‌ت لێ‌ هه‌ڵگرین پاش ئه‌م هه‌مووته‌مه‌نه‌دوورودرێژه‌هونه‌ریه‌وئه‌م هه‌مووبه‌خششه‌هونه‌ریه‌چی‌ ده‌مێنێته‌وه‌؟
و/ئه‌گه‌رهونه‌ركه‌م لێ هه‌ڵگرن ولێم جیاكه‌نه‌وه‌؟
پ/به‌ڵێ‌
و/ئه‌خرنه‌لێم جیانابێته‌وه‌ (به‌پێكه‌نینه‌وه‌)وه‌لله‌هی‌ وه‌ك هه‌رمرۆڤێكی‌ كوردچاوه‌ڕوانی‌ داهاتوێكی‌ به‌رزونه‌خیشین بۆگه‌له‌كه‌ی‌ كابرایه‌كم خزمه‌ت ئه‌كه‌م له‌بواری‌ په‌روه‌رده‌وپێگه‌یاندنی‌ ئه‌م خێزانه‌م وچونكه‌ئه‌وه‌ش به‌رپرسیاریه‌ته‌له‌سه‌رشانو ئه‌بێ‌ هه‌وڵی‌ بۆبده‌ی‌
پ/مامۆستاسوپاست ده‌كه‌م ئه‌مڕۆتۆمان ماندوكردكه‌كه‌مێكیش ناساغ بوی‌ به‌ڵام به‌پێویستم زانی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ درێژله‌گه‌ڵ جه‌نابت بكه‌م ئه‌گه‌رتۆشتێكت مابێ‌ من هیچم نه‌ما
و/ماڵتان ئاوابێ‌ چاكتان كردمه‌وه‌تاحه‌دێك یه‌عنی‌ له‌سه‌داپه‌نجانه‌خۆشیم نه‌مامنیش سوپاستان ئه‌كه‌م بۆئه‌م پاوپێكه‌وتنه‌درێژه‌ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌ش توانای‌ ئه‌وێ‌ هیوادارم بێ‌ توانانه‌بن تێیداهه‌ربژین.

* چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ ساڵی‌ 2006 ئه‌نجامدراوه‌

پ/باشه‌ئێواره‌هه‌رله‌ماڵه‌وه‌ده‌ت بینینه‌وه‌
…………………….

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

فره‌ زیره‌كی و پێشه‌نگێتی گۆران له‌ شیعری كوردیدا

پ.د.زاهیر له‌تیف كه‌ریم به‌شی‌ سێیه‌م پێنجهه‌م / فره‌ زیره‌كی هه‌ستی ...