قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه و جه‌خت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كرایه‌وه له رێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆوه.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه كه رۆژی 24/6/2019، به‌ڕێوه‌چوو، سه‌میر هه‌ورامی لێپرسراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی قوباد تاڵه‌بانی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانیی گه‌لی كوردستان رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
