سەرەکی » هەواڵ » ئەنجومەنی وەزیران: گفتوگۆكانی نێوان هەرێم ‌و بەغدا بەردەوام دەبن

ئەنجومەنی وەزیران: گفتوگۆكانی نێوان هەرێم ‌و بەغدا بەردەوام دەبن

دوێنێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران ‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبۆوە و تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگی كرد.
لە راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران تیشكی خستەسەر دەستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم ‌و بەغدا، كە لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەولێر وەفدی باڵای هەردوولا، كۆبوونەوە و لەسەر سێ تەوەر (نەوت ‌و گاز، بودجە و كێشە داراییەكان، ناوچە دابڕێنراوەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان) گفتوگۆیان كردووە ‌و چەند لیژنەیەكی تەكنیكیش پێكهاتوون بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی وردەكارییەكانەوە، هەردوولاش پێشنیاز و كارنامەی تایبەتیان ئامادەكردووە و بڕیارە بەمنزیكانە درێژە بە گفتوگۆكان بدرێت.

 6 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*