سەرەکی » ساڵۆنی کوردستانی نوێ » کۆڕێک دەربارەی (فیگۆری خوێنەر) بەڕێوەچوو

ساڵـۆنی کوردستانی نوێ

کۆڕێک دەربارەی (فیگۆری خوێنەر) بەڕێوەچوو

لەبەردەوامی ئەو کۆڕانەی لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ بەڕێوەدچن، ساعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ 4/8/2019 ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕێکی لەبارەی (فیگۆری خوێنەر) بۆ نووسەرو رۆژنامەنووس شاخەوان سدیق رێکخست.
لەکۆڕەکەدا شاخەوان سدیق بەشێوەیەکی گشتی باسی لەخوێنەرو خوێندنەوە کرد، هەروەها لەلایەن ئامادەبووانی کۆڕەکەوە گفتوگۆ دەربارەی بابەتی کۆڕەکە کرا.
هەروەها مەراسیمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (چێژی خوێندنەوە) رێکخراو شاخەوان سدیق کتێبەکەی بەخشییە ئامادەبووانی کۆڕەکە.
لەژمارەکانی داهاتووداو لەدووتووێی ساڵۆنی کوردستانی نویدا راپۆرتێک بڵاودەکرێتەوە.

فۆتۆ: حەمە عومەر

print

 3 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*