سەرەکی » ئاراستە » کۆچی ناوادەی هونەرمەندی ناوداری کورد…

کۆچی ناوادەی هونەرمەندی ناوداری کورد…

کۆچی ناوادەی هونەرمەندی ناوداری کورد تەحسین تەها (1941-1995)

کۆچکردوو فەخرەدین وەستا تاهیر

مامۆستا تەحسین تەها لە ساڵی 1941 لە دەڤەری ئامێدی لە دایکبووە و لە ساڵی 1960 دا، لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا لە بەشی شانۆ وەرگیراوە.
پێش ئەوەی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان وەربگیرێت، لە ساڵی 1958 دا، یەکەم سترانی خۆی بە ناوی (ئاشکرا ناکەم) لە ئێزگەی کوردی لە بەغدا تۆمار کردووە.
باوکی تەحسین ناوی تەها محەمەد سەلیم ئامێدییە و شاعیریش بووە، هونەرمەند هەندێک لە شیعرەکانی باوکی وەک ئامێدیکا بڵندە و ڕابە جوتیار و لەگەڵ چەندان سترانی دیکە تەحسین خۆیشی ئاوازدانەری شیعرکانی خۆی بوو و وێڕای دکتۆر نافیع ئاکرەیی و موئەیەد تەیب شیعریان داوەتێ و سەمیر زاخۆلی یش کۆمەڵێک ئاوازی بۆ داناوە.
تەحسین تەها لە بواری هونەری موزیک و ستراندا ڕۆڵیکی گرنگی گێراوە و زیاد لە 120 گۆرانی و چەند سروودی نیشتیمانیی بۆ ئێزگەی کوردی لە بەغدا تۆمار کردووە.
لە تەلەڤزیۆنیش چەندان بەرهەمی تۆمارکراوی هەیە و زوهیر عەبدولمەسیح وەک دەرهێنەری تێ ڤێ گۆرانییەکانی بۆ تۆمار کردوووە.
تەحسین تەها بە ڕابەری تازەکردنەوەی سترانی کوردی دەڤەری بادینان ناوی دێت، ئەگەرچی لە مانگی ئاداری ساڵی 1994 دا، بە منی گوت: نەخێر، ئەگەر بە تەمەن بێ، ئەوە «گوڵبەهار» لە ڕووی تازەکردنەوەی سترانی دەڤەری بادیناندا پێشی منە.
لەساڵی 1994 دا بۆ ئاهەنگی نەورۆز لەگەڵ فوئاد ئەحمەد هاتووتنە ستۆکهۆڵم و چەند شارێکی دیکەی سوید.
لە ئاهەنگی نەورۆز لە شاری Eskilstuna دا بەشدار بوون و منیش هاوسەفەریان بووم.
لەڕۆژی 28/5/1995 دا، تەحسین تەها لە وڵاتی هۆڵەندا چووە بەر دڵۆڤانی خوای مەزن، دوای چەند ڕۆژێک تەرمەکەیان بردەوە کوردستان و لە زێدی خۆی لە شاری ئامیدی بەخاکیان سپارد..

سەرچاوە: کوردستانی نوێ 04/06/2018

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵمه‌تبه‌ری‌ شاخ و پارێزه‌ری‌ ئارامیی شار

ئالان حه‌مه‌جه‌زا سه‌وڵجانی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شۆڕشگێڕترین حزبه‌ كه‌ زۆرترین ...