سەرەکی » وەرزش » بارتۆسز زمارلیك قۆناغی دانیماركی سپیدوه‌ی برده‌وه‌پەڕە 4

بارتۆسز زمارلیك قۆناغی دانیماركی سپیدوه‌ی برده‌وه‌

بارتۆسز زمارلیكی كه‌نه‌دی هه‌نگاوێكی تر له‌ بردنه‌وه‌ی‌ نازناوێكی تری پاڵه‌وانێتی جیهانی سپیدوه‌ی نزیك بۆوه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ قۆناغی دانیماركی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌,
پێشبڕكێی سپیدوه‌ی بریتیه‌ له‌ پێشبڕكێی ماتۆڕسواری له‌ نێو خۆڵ و قوڕدا كه‌ ماتۆڕسواره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بێت ماتۆڕه‌كه‌یان لێبخوڕن.
سه‌ره‌تای پێشبڕكێكه‌ به‌ به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغی پاڵاوتن ده‌بێت چونكه‌ له‌ هه‌ر پێشبڕكێیه‌كدا ته‌نها 4 ماتۆڕسوار به‌شداری ده‌كه‌ن بۆیه‌ دوای به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین قۆناغی پاڵاوتن ته‌نها 4 ركابه‌ر له‌ پێشبڕكێی كۆتایی به‌شدارده‌بن.
زمارزلیك دوای ئه‌وه‌ی‌ هه‌فته‌ی پێشوو به‌ بردنه‌وه‌ی‌ قۆناغی ئه‌ڵمانیا توانی ژماره‌ی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیمیل سایفادیتینۆس یه‌كسان كرده‌وه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش توانی قۆناغی دانیمارك بباته‌وه‌و بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی.
ماتۆڕسواره‌ پۆڵه‌ندیه‌كه‌ له‌ پێشبڕكێی كۆتایی پێش هه‌ریه‌ك له‌ ماتیا زاگار و فریدریك لیندگرین كه‌وت به‌مه‌ش به‌ 103 خاڵ چووه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*