سەرەکی » هەمەڕەنگ » سه‌گرمه‌، پارچه‌ موزیكێكی‌ جیهانی‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

سه‌گرمه‌، پارچه‌ موزیكێكی‌ جیهانی‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه‌ نوێترین پارچه‌ موزیكی خۆی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پارچه‌ موزیكه‌كانی (یۆهان سه‌باستیان باخ) دووباره‌ كردۆته‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی نوێ بڵاویكردۆته‌وه‌.
ئه‌م پارچه‌ موزیكه‌ كارێكی موزیكدانه‌ری ئه‌ڵمانیی (یۆهان سه‌باستیان باخ)ه‌ كه‌ له‌ چاخی باروكدا له‌ ئه‌ڵمانیا بۆ ڤۆكاڵ دایناوه‌، پاشان بۆ ئامێری ڤایۆلین و پیانۆ ئه‌ڕێنج كراوه‌.كه‌ تائێستا چه‌ندین ژه‌نیار ژه‌نیویانه‌، ئه‌مجاره‌ سه‌گرمه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ژه‌نینیان بۆ كردووه‌.
عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه‌ له‌ ساڵی ١٩٦٨ له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵی ٢٠١٢ بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌ موزیك دانان له‌ زانكۆی كوین له‌ بێلفاست له‌ وڵاتی به‌ریتانیا وه‌رگرتووه‌، هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ری له‌ موزیكۆلۆجی (زانستی موزیك) له‌ ساڵی ١٩٩٤ و ١٩٩٨ له‌ زانكۆی به‌غداد وه‌رگرتووه‌.

 393 جار بینراوە