سەرەکی » وتار » عه‌بدوڵڵا عه‌باس » خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ جیا

خۆپیشاندانه‌كانی عیراق و ئه‌مه‌ریكا:

خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ جیا

بێگومان ئه‌و هه‌ڵچونه‌ جه‌ماهیریه‌ی به‌غدای پایته‌خت له‌ سه‌ره‌تای‌ تشرینی‌ دووه‌مه‌وه‌ ‘ ژماریه‌كی به‌رچاوی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ باشووری عیراقی گرته‌وه‌ ‘ لای هیچ چاودێرێكی‌ وه‌زعی عیراق نه‌سه‌یرو كوتوپڕ بوو ‘ نه‌ (ئه‌گه‌ر له‌ بازنه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و رزق و رۆزییه‌ ناشه‌رعیه‌كه‌یه‌وه‌ گیرفانیان پڕه‌ و چاودێری‌ وه‌زعی عیراق)یان نه‌كردبێته‌ پیشه‌ ‘ نه‌ وه‌ك رووداوێكی كوت و پڕو نه‌ به‌ده‌ستكردی‌ ده‌ره‌كیان زانی .

به‌ڵام وه‌ك ئیرسێكی میژوویی ‘ هه‌موو چاودێره‌ راستگۆكان به‌لایانه‌وه‌سه‌یر نییه‌ ‘هه‌ر لایه‌نێ‌ له‌م رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راسته‌دا له‌سه‌ر حوكم بێ‌ ‘ هه‌ر ناڕه‌زاییه‌كی‌ (ره‌عیه‌ی‌ كڵۆڵی وڵاته‌كه‌یان) سه‌ر هه‌ڵبدات ‘ به‌ ده‌ستكردو هاندانی ده‌ره‌كی له‌كه‌دار ئه‌كه‌ن ..!
ئه‌مه‌ ‘ خوویه‌كی‌ سواوه‌و ساده‌یی‌ بنكه‌ی‌ جه‌ماهیری‌ خه‌ڵك لای‌ حوكمڕاكان كراوه‌ به‌هه‌لی‌ په‌نابردنه‌ به‌ر ئه‌و بیانووه‌ .

ئیرسی زوربه‌ی‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌كانی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ (رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست) ه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵیان ئه‌گاته‌ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی‌ بێچاره‌ی وڵاته‌كانیان تاسه‌ر ئێساقان ئازار ئه‌دات و ئیتر په‌نا ئه‌به‌نه‌ به‌ر هه‌ڵچوون و تووڕه‌یی‌ ‘ تۆمه‌تی به‌رده‌ستیان زۆره‌ ‘ هه‌ره‌ئاسانه‌كه‌یان تۆمه‌وتی‌ ده‌ستی‌ ده‌ره‌كییه‌ ‘ له‌كاتێكا هه‌تا نه‌خوێنه‌واره‌ كڵۆڵه‌كانی‌ وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ئه‌زانن زووربه‌ی‌ هه‌ره‌زۆری‌ حوكمڕاكانی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ خوودی‌ خۆیان ‘ نه‌ك له‌مانه‌وه‌یان ‘ به‌ڵكو له‌گه‌یشتنیان به‌ نیعمه‌تی‌ حوكم پشتیان به‌ ئیراده‌ی‌ ده‌ره‌كی‌ به‌ستوه‌و ئیدامه‌یان له‌ حوكما درێژه‌ی ئه‌و پشتیوانیه‌یه‌ زیاتر له‌وه‌ی‌ ئیراده‌ی‌ نیشتمانی‌ و خۆشه‌ویستی‌ خه‌ڵك بێ‌ ‘ حوكمڕایی‌ ئیستای عیراق نموونه‌ی‌ هه‌ره‌ زه‌قی ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌یه‌ ‘ سه‌رجه‌می لایه‌نه‌ سیاسی یه‌كان كه‌ ئیستا له‌پرۆسه‌ی سیاسی عیراقدا به‌شدارن (به‌ده‌ر له‌ موجامه‌له‌ی‌ ئینتما – لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان نه‌بێ‌) به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ ته‌نیا وه‌ك نووسراوی جێ باوه‌ڕیان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌ ئیسپاتی بكات ئه‌گه‌ر خۆیان نه‌گونجانایه‌ له‌گه‌ڵ پێداگرتنی ده‌ره‌كی‌ ‘ گه‌لێ‌ مه‌حاڵ بوو نه‌ك هه‌ر بگه‌نه‌ حوكمكردن ‘ به‌ڵكو هه‌تا بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوعیراق و (وه‌ك بزوتنه‌وه‌ ئازادیخوازی‌ كوردستانی‌) رووبه‌رووی‌ جه‌وری رژێمی‌ به‌ر 2003 ببنه‌وه‌‘ له‌وه‌ش خراپتر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌سته‌ڵاتداریاندا (دیسان به‌ده‌ر له‌ هاندانی‌ ئینتما ‘ به‌ڵكو له‌ روانینی‌ وتنی‌ حه‌قیقه‌ته‌وه‌ ‘ ئه‌وان به‌پێچه‌وانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ كوردستانیه‌وه‌ له‌ عیراق كه‌ 1991 رژێمی‌ ناچاركرد كوردستان به‌جێبێڵێ‌ و رابه‌رانی‌ هه‌رێم به‌ رۆحی‌ لێبورده‌یی‌ روویان له‌ خه‌ڵك كرد) لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ به‌غدا روویان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ رۆحی‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و راونانی‌ خه‌ڵك كردو ئه‌ساسی گه‌نده‌ڵیان له‌و هه‌ڵیژارده‌یه‌وه‌ دارشت و تا ئیستاش له‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی‌ خۆپیشانده‌ره‌كاندا به‌و فیكره‌ ئیفلیجه‌ ناشیرینه‌ هه‌ڵسووكه‌وت ئه‌كه‌ن .

كه‌ڵه‌كه‌بوونی‌ گه‌نده‌ڵی له‌ عیراق و ته‌شه‌نه‌كردنی‌ دزین و تاڵان و كوشتن و ئه‌تككردن له‌سه‌ر ئینتما ‘ بۆنی‌ ناخۆشی به‌رله‌وه‌ی‌ عیراقییه‌كان به‌روویا راپه‌ڕن ‘ له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌نگی‌ زیاتری دایه‌وه‌ ‘ له‌كاتێكا له‌ ناوعیراقدا دزو جه‌رده‌كان خۆیان به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌رۆشنبیری‌ (چارنییه‌) ئه‌یانویست هه‌ستی‌ خه‌ڵكی‌ عیراق سڕبكه‌ن …! له‌مه‌ش ترسناكتر ‘ له‌كاتێكا حیزبه‌ (جه‌رده‌كانی‌ به‌غدا) خه‌ڵكی تۆڕه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبارئه‌كه‌ن ده‌ستی‌ ده‌ره‌كی هانیان ئه‌دات ‘ ئه‌وان خۆیان ده‌رگایان كردۆته‌وه‌ ده‌ره‌و یاریده‌ی‌ رزگاركردنیان بدات له‌ ده‌ست تووڕه‌یی‌ خه‌ڵك …!

مه‌ترسی له‌پاشه‌رۆژی‌ عیراق ئاله‌م ئاراسته‌ ئیفلیجه‌وه‌یه‌ت ‘ ئه‌ما ئیداره‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا ئیدعای ئه‌وه‌ ئه‌كات نارازییه‌ له‌و مامه‌له‌ خراپه‌ی‌ رابه‌رانی پرۆسه‌ی‌ سیاسی له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ئه‌یكات ‘ درۆیه‌كی‌ زه‌قی ئیداره‌ی‌ ئه‌مه‌ریكایه‌و ‘ ئه‌وه‌ی‌ حه‌قیقه‌ته‌ به‌نیسبه‌تیانه‌وه‌ و وه‌ك بڕگه‌ی‌ هه‌ره‌ گرنگ له‌ ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ بڕیاری‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه‌ و تائیستا به‌ ستراتیژی‌ بۆی ئه‌ڕوانن و كاری‌ بۆ ئه‌كه‌ن: به‌رگرتنیانه‌ له‌وه‌ی له‌ عیراقی فیدراڵیدا ئیراده‌یه‌كی‌ نیشتمانی‌ یه‌كگرتوو بێته‌كایه‌وه‌ ده‌وڵه‌تێ‌ له‌عیراق ببێ‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ خواستی‌ نیشتمانی‌ عیراقییه‌كان بێ‌ ‘ چونكه‌ له‌ئه‌ساسدا ئه‌وان عیراقییان بۆیه‌ داگیركرد ‘ تا ماوه‌یه‌كی‌ بێ‌ سنوور ‘ بنكه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ ئاشوبه‌بێت له‌رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست ‘ بۆیه‌ پێویسته‌ عیراقییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی‌ پێویسته‌ هوشیارانه‌ به‌ره‌ورووی فێڵ و درۆو ده‌له‌سه‌ی‌ گه‌نده‌ڵه‌كانی پرۆسه‌ی‌ سیاسی به‌غدا ببنه‌وه‌ ‘ وریاو هوشیارانه‌ تر بڕواننه‌ ژه‌هری‌ ئه‌مه‌ریكایی‌ به‌رووی‌ هه‌ستانه‌وه‌ ئازایانه‌كه‌یانا ..!

•دوا ویستگه‌:
هونه‌ر ئه‌وه‌یه‌ : جارێك ئازابی و جارێك هوشیاربی‌ و هونه‌ری سه‌ركه‌وتن له‌مه‌یاندایه‌ / ناپلیون بۆناپارت .

 228 جار بینراوە