سەرەکی » ئابووری » بـەغـدا چـاوەڕوانـی وەڵامـی هـەرێـمە

كردنەوەی لقی سلێمانی بانكی ناوەندیی عیراق

بـەغـدا چـاوەڕوانـی وەڵامـی هـەرێـمە

كردنەوەی لقی سلێمانی بانكی ناوەندی عیراقی چاوەروانی داواكاریەكی رەسمییە لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمەوە.
لەوبارەیەوە شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە: دوێنێ 26ی ی11ی 2019 وەك لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ هەریەك لە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە لیژنەی دارایی ئەحمەد حاجی رەشید و هۆشیار عەبدولڵا، میوانداری علی علاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراقمان كرد و پەیوەست بە چەند گرفت و كێشەیەك لە سیاسەتی نەختینەی عیراق گفتوگۆمان كرد.
وتیشی: «لەو كۆبونەوەیەدا و لە دەرەوەی تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە پرسیاری مەلەفی كردنەوەی لقی سلێمانی بانكی ناوەندی عیراقیمان خستەڕوو، داوای روونكردنەوەمان كرد كە دۆسێكە گەیشتووە بە كوێ.
لە ئەنجامی گفتوگۆكەشدا عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاند: ئەگەر نووسراوێكی فەرمیمان لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمەوە پێبگات دەستدەكەین بە كردنەوەی لقی سلێمانی و رەزامەندی دەدەین لەسەر كردنەوەی لقی بانكەكەمان لە سلێمانی.
راشیگەیاند: داواكارین ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو مەبەستە بە زوترین كات داواكارییەك ئاراستەی بانكی ناوەندیی عیراق بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*