سەرەکی » وەرزش » ژمارەیەكی مێژوویی بۆ خواكینپەڕە 5

ژمارەیەكی مێژوویی بۆ خواكین

خواكینی ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ لە یاری بەرامبەر ڤالێنسیا ژمارەیەكی مێژوویی نووسییەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەركردایەتی بردنەوەی ریاڵ بیتیسی كرد.
خواكین لەو یارییە ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە مێژووی خولی ئیسپانیا نووسییەوە كە بووە گەورەترین یاریزان هاتریك لەو خولەدا تۆماربكات.
خواكین لە تەمەنی 38 ساڵ و 140 رۆژدا توانی تەنها لە ماوەی 21 دەقیقە 3 جار تۆڕی گۆڵی ریاڵ بیتیس بهەژێنێت ئەمەش لە كاتێكدا ركابەرەكەی ئەم وەرزە یەكێكە لە باشترین یانەكانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا.
خواكین ریكۆردی دی ستیفانۆی ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدریدی شكاند كە ساڵی 1964 لە تەمەنی 37 ساڵیدا هاتریكی تۆماركربوو، ئەوەی جێگەی سەرنجیشە ئەمە یەكەم هاتریكی خواكینە لە خولی ئیسپانیا كە لە ساڵی 1999ەوە یاری لەو خولە دەكات.

 180 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*