سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عەبدوڵڵا » منت پێوە نەبم

منت پێوە نەبم

* منت پێوە نەبم ڕێک لە عەبدولجەبار ئەچی
«میکیاج کە ئافرەت تووڕەی ئەکات»
****
* منت پێوە نەبم کەس نازانێ ھەیت نیت
«ڕووداو بە ئیعلامی پارتی»
****
* منت پێوە نەبم سەگ بە گووەوە ئەتبات
«نامەی ئێران بۆ شیعەی عیراق»
****
* منت پێوە نەبم کەریش ئەزانێ مەسڵەحەیت
«بەھارات بە شیشە گۆشتەکەی نادی»
****
* منت پێوە نەبم مەگەر ھەلاجیی تیا بکەی
«دکتۆر بە دەرمانخانەکەی ژێر خۆی»
****
* منت پێوە نەبم تۆ ئەتوانی کەناڵی ئاسمانییت ھەبێ؟؟
«کۆپی پەیستی نامەیەکی پارتی بۆ سێ چوار حزب»
****
* منت پێوە نەبم پشیلە چاوت دەرئەھێنێ
«سەگێکی کۆڵان بە سەگێکی تیسکن»
****
* منت پێوە نەبم دوو دەروێشت بەدەورەوە نامێنێ
«مەسیجی خەلیفەیەک بۆ شێخەکەی»
****
* منت پێوە نەبم مەتری دۆلارێ ناکەی
«تونێلەکە بە سیتەک»
****
* منت پێوە نەبم چیت ئەمێنێتەوە؟
«مێژووی خەبات بە یەکێتی»
****
* منت پێوەنەبم تۆ چیت نەگبەت؟!
«سلێمانی بە ئەدەبی کوردی»

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*