سەرەکی » هەواڵ » یەکێتی نووسەرانی کورد 50 ساڵ بەخشش و خزمەت

یەکێتی نووسەرانی کورد 50 ساڵ بەخشش و خزمەت

ئێوارەی رۆژی 17/2/2020 لەئوتێل ڕامادا لەسلێمانی، بەدروشمی (بەردەوامیی و بەخشش و کۆڵنەدان) یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی لەمەراسیمێکدا یادی (50) ساڵەی کردەوە.
لەو مەراسیمەدا کە بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و ئەدیبان و رووناکبیران و نووسەران بەڕێوەچوو، دوای خوێندنەوەی وتار لەلایەن جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی نووسەرانەوە، چەند بەرهەمێکی هونەریی پێشکەشکرا، پاشان لەبەرامبەر کارو بەرهەمەکانیان لەبواری ئەدەب و نووسیندا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە چەندین نووسەرو ئەدیب.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*